لایەنە سیاسیەکاننی کوردستان پێویستە بە سەنگێکی بە هێزەوە بەشداری پڕوسەی سیاسی عیڕاق بکەن
May 7, 2018
وتار و بیروڕا
ئەمە لە کاتێکدا کە عیڕاق سێ پێکهاتەی سەرەکی نەتەوەیی لە خوی گرتووە واتە کوردو عەڕەبی سوننە وعەڕەبی شیعە کە لە دوای ڕوخانی سەدام و بەعسی گوڕ بەگوڕ لە سەر بنەمای تەوافوقی سیاسی ڕێککەوتن کرابو و مافی گشت پێکهاتەکانیش لە دەستوری هەمیشەیی عیڕاقدا جێگیر کرا ن
بەڵام بە داخەوە نە تەوافوقی سیاسی ڕێزی لێگیرا و نە مافەکانی کورد هەروەک چون لە دەستوردا هاتبون جێبەجێ کران ئێستاش نابێت ئێمە دڵی خومان بەوە خوش کەین کە دەچینە پارلەمانی عیڕاق و ئیتر لەوێ دونیا شامی شەریفە و هەرچیەکمان بوێت بومان دەستە بەر دەبێت
نەخێر دەبێ ئێمە بە مەنتق بیر بکەینەوە و پەند لە و ئەزمونە تاڵە وەربگرین کە نزیکەی سەدەیێکە لە گەڵ عیڕاق دا هەمانە و هەمو هەوڵێکمان بو ئەوە بێت لە پڕوسەی دەنگدانی ئەمجارەدا بو پارلەمانی عیڕاق دوای پڕوسەی دەنگدان خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو بێنینە ئاراوە و بە یەک هەڵوێستی بەشدار بین لە پڕوسەی سیاسی ئەم وڵاتەدا و خەباتمان بو گێڕانەوەی بنەماکانی تەوافوقی سیاسی بێت پێش هەمو مەسەلەیلکی تر و ڕێگری بکەین لە چێبونی حوکمی زورینە .
دوژمنان و ناحەزانی گەلی کوردستان لە سەر ئاستی نێوخوی عیڕاق و وڵاتانی دەوروبەر بە هەر هوکارێک بێت هاوشانی یەکتر بەردەوام خەریکی پیلانگێڕین لە دژی دوزی ڕەوای گەلەکەمان و مێژوی سیاسیمان پڕە لە پەیماننامەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لە دژی مەسەلەی کورد و ئێستاش بە هەمان شێوە نەخشەو پیلانەکان بەردەوامن و هەرکاتدەرفەت بویان بڕەخسێت بێ دو دڵی پەلاماری ئەزمونی باشوری کوردستان دەدەن هەروەک چون لە شانزدەی ئوکتوبەری ۲۰۱۷ ز ڕویدا و ڕوبەرێکی زوری خاکی پیروزی کوردستانیان داگیر کرد.
هەڵبژاردنی ئەمجارە بو پارلەمانی عیڕاق کە بڕیارە لە چەند ڕوژی داهاتودا بەڕێوە بچێت ئەوە لە تێکڕای حزبە سیاسیەکان دەخوازێت کە دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی کار بکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردستان دا چونکە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە بوچونی من جیاوازیەکی زوری دەبێت لە گەڵ ئەوانی ڕابردودا و هەرچەند کورد پێگەی بە هێز بێت لە ناو پڕوسەی سیاسی ئەم وڵاتەدا بەو ڕادەیەش دەتوانن کاریگەری بخاتە سەر پڕوسەی سیاسی عیڕاق و پێگەو سەنگی خوی بپارێزێت وەک پێکهاتەیێکی نەتەوەیی نەک وەک کەمینەیێکی ئەم وڵاتە..
بە داخەوە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەمویان دەبوایە پەنجەی خویان بو حکومەتی بەغدا درێژ کردبوایە و هەمو ئەو پێشێلکاریانەی کە دەستەڵاتدارانی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان کردویەتی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا بیانختسبایە ڕوو هاوکات لە گەڵ خستنە ڕوی بەڕنامەی سیاسیان بو هاوڵاتیانی کوردستان بەو پێییەی کە تاچەند دەتوانن کاریگەری بنوێنن لە سە ئاستی عیڕاقدا بەڵام ئەوەی کە بەرچاومان کەوت و بەرچاومان دەکەوێت ئەمڕو لەێو ڕکابەری حزبە سیاسیەکانی کوردستان دا بریتیە لە شکاندنی یەکترو سوکایەتی کردن بە یەکدی بێ ئاگا لەوەی کە پڕوسەی دەنگدان بو پارلەمانی عیڕاقە نەک هەرێمی کوردستان کە ئەم جورە ڕەفتارانە بە هیچ شێوەیێک خزمەت بە دوزی ڕەوای گەلی کوردستان ناکات و بگرە زیاتر دوژمنانمان پێ دڵخوش دەبن.
بە ئامانج گرتنێ پارتی وبارزانی لە لایەن چەند لایەنێکی سیاسیەوە کە بە ئەجندای سیاس دەرەکی کار دەکەن و هەرچ کارو چاڵاکی سیاسیان هەیە ڕویان لە پارتی و باڕزانیە ئامانجیان لاواز کردنی پێگە و سەنگی پارتی و بارزانیە تاوەکو دەرفەتی زیاتر و باشتر بڕەخسێنن بو داگیرکارانی کوردستان
چونکە پێگەی بە هێزی پارتی و بارزانی واتە سەنگی بە هێزی گەلی کوردستان لە سەر ئاستی ناوخو عیڕاق و دەرەوەدا.
لە کوتایی دا حزبە سیاسیەکانی کوردستان واباشە بو هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ململانێی یەکتر بکەن بو گەیشتن بە لوتکەی دەستەڵات و ئەوە مافێکی ڕەوای هەر لایەن و قەوارەیێکی سیاسیە
بەڵام حزبەکان ئەم مافەیان نیە بو هەڵبژاردنی پارلەمانی عیڕاق یەکتر بشکێنن و لە دژی یەکتر کار بکەن جونکە بو عیڕاق ئئمەی کوردستانیان بە گشتی دەبێ یە ک دەنگ و یەک هەڵوێست بین بە تایبەت بیروڕاسیاسیەکان بو ئەوەی لە پڕوسەی سیاسی داهاتوی ئەم وڵاتەدا بتوانین ئەو غەدرەی کە لە گەلی کوردستان کراوە ڕاست بکەینەوە و نەهێڵین چیتر بەرەی شوفینی عیڕاق یاری بە چارەنوسی گەلە ستەمدیدەکەمان بکەن