ئیتربەسە؟ تەوقیت و شوێن و گرنگی ئەم پەیامە گەر خوێندنەوەی بۆ بکەین مسجێکی ھەرێمی و ناوەخۆیی و گەڕانەوەی شوناسی سلێمانی بوو لەتعریف و زھن زاکیرەی کوردستانیان، بیر ھێنانەوەیەکی جڤاکی سیاسی و ستراتیژیەتی ئەم دەڤەرە بوو لەپێناسەی خوێن تێکەڵ بوونی سلێمانی و پارتی و تەوسیەی شێخی مەزنی بارزان ئەمە ئەپدیت کردنەوەی سلێمانی بوو بۆتێکشکانی ئەم ئیرھابەی کە وەک سستماتیکی تۆقاندن تیرۆری فیکری دەیانەویست بەپارتی لەم دەڤەرە وا نمایش وینا بکەن کە تیرۆری فکری کراوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەقوڵایی بوعدی مێژوویی و جڤاکی و سیاسی و رەھەندە فکریەکاندا ئەم تێکەڵکردنە خوێنەیەی پارتی و سلێمانی ئەوە دەردەخات ئەمڕۆ ڕاوکەرە سیاسیەکەی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دوا بزماری لەتابوتی ئیرھابی فیکری دا بە پەیامی " ئێوە شەڕ بەسلێمانی دەکەن ئێمە شەڕ بۆ سلێمانی دەکەین".� ئەم ئەرگۆمینتەی دەوڵەتمەدار پەیامێکی حەددی و کۆتایی سیاسی و جڤاکیە لەسەر ئایندەی کوردستان لەسلێمانیەوە بەبغددا و تاران و ھێزی ھەرێمی و نێودەوڵەتی گووت پارتی ڕەگ و ریشەی لەقوڵایی ھاوکێشەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فیکری و کوردبوونی دا کە تێکشکاندنی پارتی واتا جارێکی تر ئەنفال و جینوساید و کیماباران کە ئەمەش لەدوای ھاتنی داعش و۱٦ی ئۆکتوبەر نەتوانرا ئیرادەی پارتی تێکبشکێندرێت بە چونیان بو لای ئاغا غوڵامی بۆ بەغدا.�جارێکیتر ئەم قۆناغ و عەھدە بەسەر چوو موزایدەو چەواشەو درۆبکە درۆبکە تاخۆت بڕوا بەخۆت دەکەی بۆتیکشکانی شکۆی کوردبوون و پارتی ، ئەوەی زۆر جێگای سەرەنجە کە ھەژێنەری ھەرزە سیاسیەکان و ناحەزان بوو لەپەیامی نێچیرڤانی دەوڵەتمەداردا دیوی دووەمی ووتارەکەی ئەوەبوو ھەمووانی دڵنیا کردەوە کە ئیرھابی فیکری و خاک فرۆشتن ئیتر بەسە ئێمە شەڕ بۆ سلێمانی دەکەین کە ئێوە سلێمانی و کوردستان وەک کەرکوک دەفرۆشن ئێمەی پارتی ئەم قۆناغ و دەست کەوتانەی کوردستانمان دروست کردووە بە پشت ئەستور بەپارتی وەک بزووتنەوەیەکی جەماوەری کوردی ئێمەش بەرپرسین لەپاراستنی کوردستان.