پارتی،بارزانیی، دژی داگیركەران بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان وەك رۆژ باڵی بە سەر تاریكی دا كێشا ..

پارتی،بارزانیی، دژی داگیركەران بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان وەك رۆژ باڵی بە سەر تاریكی دا كێشا ..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، رێبازێكی خۆرسك و هەڵقوڵاویی ناخی نەتەوەییەكی تونی رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خوازیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستیی و بە هەموو توانایەكەوە و لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی بە گژی داگیركەراندا چۆتەوە.بە دریژایی مێژوو و خەباتی نەپساوە و پرشانازیی‮ ‬ئەو هەمو ساڵانەو ئەو قۆناغە جیاجیایانەی‮ ‬بەسەر گەلی‮ ‬كوردستاندا تیپەڕیون بۆ دۆست و دوژمن‮ ‬ڕوون بۆتەوە كە پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬بڕیار بەدەستی‮ ‬یەكەم و كۆتایی‮ ‬گەلن و بەبی ئەوان هیچ بڕیاریكی‮ ‬چارەنوسساز و‮ ‬یەكلاكەرەوە نادریت و ناسەپیندریت،‮ ‬چونكە زۆرینەی‮ ‬گەل متمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬پیبەخشیون و بە نوینەری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانن،‮ ‬هەر ئەو متمانە و گردبونەوەیەش سەلمینەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەیە كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بڕیار بەدەستی‮ ‬شەڕو ئاشتین لە كوردستان‮.‬بە هەموو جۆریك لە ناوخۆو دەرەوە دژایەتی‮ ‬و گەلە كۆمە لە دژی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬كراوەو هەمو هەوڵیك بۆ لەناو بردن و لاواز كردن و دوورخستنەوەی‮ ‬دراوە،‮ ‬بەڵام چونكە پارتی‮ ‬هەڵقوڵاوی‮ ‬ناو ناخی‮ ‬هەمو تاكیكی‮ ‬ئەو نیشتمانەیە و‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬سەرتاپای‮ ‬داپۆشیوە و زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئاویتەی‮ ‬بووەو لاوازی‮ ‬پارتی‮ ‬بە نەمانی‮ ‬خۆیان دەزانن نەك لاواز بوون‮. ‬رۆژ بەرۆژ‮ ‬ڕۆژگار تیدەپەریت و پارتی‮ ‬ڕیشەی‮ ‬زیاتر بە خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستاندا دچیتە خواری و گەیشتۆتە هەمو سوچیكی‮ ‬نیشتمان و تا دیت لە جاران زیاتر بە هیزترو تۆكمەتر دەبیت‮.‬هەموو ئەو دەسكەوت و خەبات و قوربانیدانە بی دابڕان و پاشەكشەنەكردنە وسازش نەكردنەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەسەر مافە نەتەوەییە‮ ‬ڕەواكان سەلمینەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬تاكە لایەنی‮ ‬متمانە پیكراوو بە توانای‮ ‬گەیاندنی‮ ‬میللەتن بە هەمو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬و هەرخۆشیان لایەنی‮ ‬بڕوا پیكراوی‮ ‬پاریزەری‮ ‬دەسكەوتەكانن‮.‬
روون ئاشكرا بوو كە بەغدا پیلانی پێشوەختەی بە چاو ساغی جاش و كۆیلەكانی لە دەرڤەری سلێمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی و سرٍینەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان دارٍشتبوو ،بەڵام هاتنەئارایی شەرٍی داعش و گۆرانكارییە خێراییەكان ئەو شەرٍی تا رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دواتر داوخست ،بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكان بە سەرپەرشتی راستەو خۆیی سەرۆكی كوردستان هەر لە " پردێ‌ تا سحێلا" وانەیەكی وەها گورچبەریان لە داگیركەران و جاشەكانیان دا و پێیان گووتن كوردستان دەكەینە گۆرستانی دوژمنان و داگیركەران .داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە نەك تەنیا شەڕێكی نەبەردی پێشمەرگە بوو، بەڵكو سنوورێكی بۆ حەشدی شەعبی و داگیركردنی زیاتری خاكی نیشتمان دانا، بەرگری هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان، نەك تەنیا شكۆی بۆ كوردستان گەڕاندەوە.گەلی كورد هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان تاكو شەڕی داعش لەپێناو سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستاندا بووە، ریفراندۆمیش پیادەكردنی مافێكی سرووشتی و ئاسایی و دەستووریی هاووڵاتیانە و نابێت بە زەبری هێز و بە كوشتن و تاڵان و برسیكردن وەڵام بدرێتەوە، ئەوەی لە عێراقدا روویدا، بەتایبەتی لە داگیركردنی كوردستان و جووڵاندنی هێزی سەربازی، پێچەوانەی هەموو بەڵگەنامەو بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و مافی مرۆڤە. لەلایەكی ترەوە هەمووان دەبێت بیزانین ریفراندۆم و دەنگدان بۆ سەربەخۆیی باشترین دەستكەوتی كورد بوو لە خەباتی 100 ساڵەی خۆیدا، چونكە كورد بۆ هەموو دنیاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆست و دوژمنانی سەلماندی كە گەلێكی زیندووەو سەربەخۆیی و دەوڵەتی دەوێتچونكە دەیانزانی هێزێكی نیشتمانپەروەر هەیە لە دەوری سەرۆك بارزانی كۆبوونەتەوە و رێگە بە سووكایەتیكردن بە كورد نادەن، هەر بۆیە نەبردییەكانی ئەو شەڕانە وایكرد شەڕ راوەستێت و دانوستان و گفتوگۆكان دەست پێبكەن. لە هەمانكاتیشدا كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی هاتە سەر خەت و حیكمەت و كارێزمایی سەرۆك بارزانیی توانیی ئابڵوقەدانی كوردستان لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و ئابووری تێكبشكێنێ‌..
لە پێناو پارێزگاری لەو دەستكەوتەكانەی كە بەخوێنی شەهیدان بەدەستهاتوون و ئەوەی بەدەست هاتووە بپارێزرێت و پەرەی پێبدرێت و بە بەڵگەی مێژوویی دەركەوتوە بڕیارە چارەنووسازەكان هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقافڵەی بووە و دەبێت، باشترین نموونە: دەستپێكردنی شۆڕشەكان ئەیلول، گوڵان و هەروەها رێكەوتنی 11ی ئاداری 1970 و دواتریش راپەڕین و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەساڵی1992 و بڕیاری فیدرالی و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و مانەوەی پێشمەرگە و نووسینەوەی دەستووری عێراق بەو شێوەیەی ئێستا و دەرهێنان و هەناردەی نەوت و هەوڵدان بۆ ئابووری سەربەخۆ و هەروەها ئەنجامدانی گەورترین ئامانجی گەلی كوردستان كە پڕۆسەی گشتپرسی بوو بەسەركەوتوی بەڕێوەچوو، بەڵام بەداخەوە هەندێ هەرزی سیاسی ناوخۆ خیانەتبانكرد، ئەگینە ئێستا كوردستان لە دۆخێكی تەواو سەركەوتندابوو، لەتەك ئەوەشدا ئامانجی خۆی پێكا كە دونیا دەزانێ گەلی كورد لە باشوری كوردستان هەربەسەربەخۆی دەوێت و ئاسۆش زۆر نزیكە.ئەوانە و گەلێكی دیكەی دەستكەوت و سەروەری گەلی كورد و كوردستان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەرێتەوە، بۆئەوەی زیاتر دەستكەوت بۆ كوردستان بەدەستبێت و كوردستان پارێزراوبێت، لە 12ی ئایاری2018 دەنگ بدرێت بە پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ژمارە 184، چونكە چارەنووسی خۆت و گەلەكەت رادەستی هێزێك دەكەی كە پارێزەری كورد و كوردستان بووە و دەبێت،ئەو دەستكەوتانەی كە بەرهەمی زەریاییەك خوێن و ماندبوونی پێشمەرگەی كوردستانە .
Top