پارتی ـ بارزانیی پارێزەر و بەرگریكاری خەبات و قوربانیدانی كورد و كوردستان
May 5, 2018
وتار و بیروڕا
پارتیی ئەو رێباز و قوتابخانەیە بۆ ئەوە ئامانجە هاتۆتە مەیدانی كوردایەتیی تا كو هەمیشە بە رۆح و خوێنی قوربانیی ببەخشێ و داكۆكی و پارێزگاری لە بوون و مانی كورد وكوردستان بكات، بە جۆریەك هەمووكات ئامرازێك بووە بۆ رێكخستن و یەكخستنی تواناكانی گەلی كوردستان لەگەل ئەوەی زۆر هەرواز و نشێوی گەورەی بینووە، بەڵام هیچ كات لە هێنانەدی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان سڵی نەكردووەتەوە، نە بە سەركەوتن لە خۆبایی بووە نە بە نووشوستیش بێهیوا بووە، كە ئەمەشیان ئامانجی دامەزراندنی بووە كە هەموو كات لای پارتی بەرژەوەندی بالای كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانی تر بووە، چونكە لە دیدی پارتی، مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بە درێژاییی مێژوویش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بە دەست هاتوون كە رابەرایەتیكردنی شۆڕشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستییەن.هەروەها گەر سەیری لاپەڕەی دێرینی و مێژوومانی بكەین تەنها بەرگری و داكۆكی لە مافە راوەكانی بوو، كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورددا، لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێككەوتنامەیەك مۆر بكات كە بڕیار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات، وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبوونە مساوەمە لەسەر مافی كوردستان بكەن، بەلكو هەمیشە لەم پێناوەدا قوربانییان داوە.
بابەتی كوردستانیبوونی كەركوك نموونەیێكی زیندووە كە نەك ئامادە نەبوون دەست لە كوردستانیبوونی هەلبگرن، بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد، بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانێ بێ دڵ بژیێت، ئەوا كوردستان و سەرۆكەكەشی بەبێ كەركووك ناژیێن، ئەمە ئەو ئامانج و ستراتیژییە كە پارتیی و بارزانیی تا رزگاركردنی هەموو خاكی كوردستان و گەیشتن بە كیانی سەربەخۆیی ساتێك لە خەبات و بەرخۆدان ناسرەوێت.
گەلی كورد، كوردایەتی دەكات و خۆفرۆشی عێراقچێتی رٍەت دەكاتەوە ...گەلی كورد، هەر لە رۆژی 25/9 /2017 بە رێژەی 93% دا بە عێراق و هەموو دونیایی گووت كە ئیتر بەسە عێراقچێتی و هاوڵاتیی پلە دوویی و ژێر دەستیان رٍەتكردەوە .ئەوەی ئەمرٍۆ هەندێ لایەن بە دەمامكی كوردبوون و لە بنەرٍەتدا بەكرێگیراو و دژە كورد وكوردستان و بێگانە پەرست و ئاراستە كراوە ، هەندێ دروشمی درۆ و بریقەدار و چەواشەكاریان بەرزكردۆتەوە بە ئامانجی تاقی كردنەوەی دوا چانسیی یان لە جاشایەتیی و كۆیلەبوون ، دەیانهەوێ دڵی ئاغاكانیان لە بەغدا خۆش بكەن كە گوایە ئیتر كەسانێك هەن كە عێراقیان خۆش دەوێ و كوردایەتیی یان ناوێ.ئەو كەس و لایەنانە نازانن كە گەلی كورد چەندە قوربانیی و خەباتی كردووە تا گەیشتۆتە ئەم قۆناغە و ئەو دەستكەوتە گرانبەهایانە بە دەسهێناوە و دەیپارێزێ لە پێناو ئەوەی كە چیتر ژێر دەست و كۆیلەی بەغدا نەبێ و خاوەن خۆی و سەروەری خۆی بێ.
گەر سەرنجی ئەو كەس و لایەنانە بدەین ،ئەمانە جگە لە هێرشكردنە سەر مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان و سەروەرییەكانی هیچ شتێكی یان نییە بۆ ئەوەی دژی تاوانەكانی بەغدا و داكۆكیی لە مافەكانی گەلی كورد بكەن بەڵكو تەنیا دژایەتی كوردایەتیی و بە تایبەت ئەزموونی سیاسی و هەرێمی كوردستان دەكەن .بەدڵنییاییەوە ،ئەو لایەنانەی كە دوێنی بەرەی نەخێریان دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پێكهێناو شكست یان خوارد ئەمرٍۆ بەهەمان شێوە جارێكی تر رووبەرووی دوایین شكست و ریسوایی دەبنەوە بۆ هەتا هەتایە دەچنە زبڵدانی مێژوو و باوەشی ئاغاكان و سەركەوتنیش هەر بۆ گەلی كوردستان و رێبازی كوردایەیی و پارتیی وبارزانییە .