پارتی لە بەغدا زامنی یەک دەنگی گەلی کوردستانە

پارتی لە بەغدا زامنی یەک دەنگی گەلی کوردستانە
پرۆسەی ئەمجارەی خولی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خەلکی کوردستان گرنگ و چارەنوسازە،چونکە کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر گۆرینی ھاوکێشەی سیاسی لە عێراقدا بۆیەش گرنگە لە پێناو کوردستانێکی بەھێز لە بەغدا پارتی بە بەھێزی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکات و ببێتە پارێزەری مافەکانی گەلی کوردستان کە لە رابردووشدا پارتی سەلماندوویەتی کە بەرگریکارە لە مافی کوردستانیان بۆیەش چەندی پارتی بەھێز بێت گەلی کوردستان بەھێز دەبێت.
ئەمەش لە رابردوودا پارتی دەریخست کە زامنی یەکدەنگی گەلی کوردستانە کە خەبات و تێکۆشانی پارتیش لەم پێناوەدا بووە ھەر ئەمەشە وایکردووە یەکرێزی و یەکدەنگی و یەک گوتاری ببێتە نەھجێکی نەگۆری پارتی کە بەداخەوە زۆر جاران لایەنەکان لەبەر ململانێەکانیان لەسەر بەرژەوەندیە تەسکەکانیان کردووەو راچاوی یەکرێزی و یەک ھەلوێستی گەلی کوردستانیان نەکردووە بەلام ھەمیشە پارتی بە کردەوە ئامادەبووە لەم پێناوەدا دەستبەرداری مافەکانی بێت و بەرژەوەندی بالای کوردستان راچاو بکات، کە شەرەفی دامەزراندنی بەرەی کوردستانیش ھەر بۆ پارتی و رەحمەتی کاک ئیدریس بارزانی دەگەرێتەوە کە لە خەباتی شاخ و چەکداریشدا خەمی یەکرێزیان ھەبووە کە تا بە ئەمرۆش دەگات رەحمەتی ئیدریس بارزانی بە ئەندازیاری ئاشتبوونەوەی گشتی و دامەزرێنەری بەرەی کوردستانی ناسراوە کە بە دلنیاییەوە راپەرینی بەھاری سالی ١٩٩١ بەرھەمی ئەم بەرەیە بوو کە پارتی و سەرکردەکانی رابەرایەتیان کردووە تەنھا بۆ یەک ھەلوێستی تێکۆشاوە لە یادمانە یەکەمین پرۆسەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەگەل ئەوەی پارتی توانی متمانەی زۆرینەی خەلکی کوردستان بەدەست بھێنیت بە رێژەی ٥١٪‏ ـی دەنگەکان بەلام لە پێناو رەوشی ھەستیاری ئەو کاتی کوردستان و پاراستنی یەکرێزی نێوان لایەنەکان ئامادەبوو دسستبەرداری مافی سروشتی خۆی بێت و لەگەل یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەھاوبەشی بە سیستەمی (فیفتی بە فیفتی) کوردستان بەرێوە ببات کە لەو ھەلبژاردنەیەدا یەکێتی رێژەی ٤٩٪‏ ـی دەنگی بەدەست ھێنابوو کە ھەلوێستێکی لەم جۆرەیەش تەنھا لە حزبێکی وەک پارتی چاوەروان دەکرا، کە ئامادەیە لە پێناو یەکریزی کوردستانیان واز لە مافی خۆێ بھێنێ وەنەبێت ئەم ھەولێستەیەش لە ژیانی سیاسی پارتیدا دواین ھەلوێست بووبێت بەلکو لە ماوەی چوار سالی رابردووشدا ئامادەبووە لە پێناو برایەتی و یەکدەنگی لایەنەکان جارێکی تر قوربانی بدات و دەستبەرداری مافی خۆی بێت، کە لەگەل ئەوەی لە ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣٠ـی ٤ـی ٢٠١٤ یەکەمین کوتلەی کوردستانی بوو لە بەغدا کە زۆرترین دەنگ و کورسی ھێنا بەلام لە پێناو دروستنەبوونی کەلێن لەناو مالی کوردیدا دەستبەرداری زۆربەی پۆستەکانی بوو، بۆ لایەنەکانی تر کە دیارترینیان پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بوو بۆیەش لەم خولەیەدا کە پێشبینی دەکرێت پارتی ھەر بەلیستی یەکەم بمێنێتەوە لە بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ھەمان ھەلوێستەکانیدا لە پێناو یەک گوتاری و یەک ھەلوێستی بۆیەش گرنگە کوردستانیان لە پێناو یەکدەنگی و یەک ھەلوێستی بە جۆش خرۆشەوە بچنە سەر سندوقی دەنگدان و ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن بە دەنگدانیان بە لیستی ١٨٤ ـی پارتی کە زامنی یەکدەنگی گەلی کوردستانە .
Top