لیستی پارتی زامنی پاراستنی كەرامەت وشكۆی كوردستانە

لیستی پارتی زامنی پاراستنی كەرامەت وشكۆی كوردستانە
پرۆسەی خولی ئەم جارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خەلكی كوردستان گرنگ وچارەنووسازە چونكە كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر گۆرینی هاوكێشەی سیاسی لە عیراقدا وێرای ئەوەی لە بەغدا كاردەكرێت بۆ نەمانی شەراكەت و تەوافقی حەقیقی لەگەل گەلی كورد دا بۆیەش گرنگە ئەم جارەشیان وەك هەمیشە پارتی بەدەنگ وقورساێكی زۆرەوە لە بەغدا بمینێتەوە بۆ ئەوی بەبەهێزی نوێنەرایەتی خەلكی كوردستان بكات لە پێناو دەستخستنی مافەكان چونكە سەلمێندراوە كە هەرپارتی گەرەنتی پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردە چەندی پارتی بەهێز بێت ئەوا گەلی كوردستانیش بەبەهێزی دەمێنێتەوە هەرئەمەشە وای كردووە بێتە حزبی هیوا وئومێدی گەلی كوردستان ،چونكە جیاواز لە حزبەكان وەك پێوستێكی مێژوویی بۆ رابەرایەتی كردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دامەزراوە لە قۆناغە جیاجیاكانی خەبات وتێكۆشاندا زۆرترین قوربانی داوە كە زۆربەی دەستكەوتەكانیش لەسایەی سیاسەتی حەكیمانەی پارتی دا بۆ گەلی كوردستان هاتوونەتەدی كە دیارترینان رێكەوتنامە مێژوویەكەی 11ی ئاداری ساڵی 1970بوو كە بۆیەكەم جار رژێمی ئەوكاتەی عیراق دانی بە مافەكانی گەلی كوردستان نا وێرای ئەمەش لەگەل بوونی چەندان ئاستەنگ و لەمپەر سەرۆك مسعود بارزانی سەركێشی گەورەترین پرۆسەی مێژوویی و چارەنووسازی كرد بە ئەنجامدانی ریفراندۆم كە بۆهەتاهەتایە بووە كارتێكی زێرین بەدەست گەلی كوردستان, بۆیەش بەدڵنیایەوە دەستكەوتەكانی ئاییندەشمان وابەستی پارتی یە چونكە دەبێتە پارێزەری راستەقینەی گەل وخاكی پیرۆزی كوردستان و داكۆكی كردن لەو مافەنەی كە زەوتكراون كە حەقە بەهەستكردن بەبەرپرسیاریەتی یەوە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژدارن بكەین لە 12/5 بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانمان جێ بەجێ بكەین بۆ دیاریكردنی نوێنەرانی كورد لە بەغدا كەئەمەش بەر لە هەرشتێك مافی ئاسایی وسروشتی هاولاتیانە راستە نیگەرانی و گلەیی هەیە بەلام با ئەمە نەبێتە گرفت لەبەردەم بەشداری نەكردن لەم پرۆسە هەستیارەدا چونكە بەشداری نەكردن بەهەر بیانووێك بێت نەچارەسەری كێشەكانە نەهیچ شتێك لەو واقیعەی كە هەیە دەگۆرێت بەلكو سەرئەنجام دەبێتە هۆكاریك بۆ زیاتر بە هێزبوونی نەیارانی كورد و پارتی كەئەمەش خیانەتە لە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و قوربانی دانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان گەر دوێنێ لە خەباتی شاخ وچەكداری دا پێشمەرگە قارەمانەكان بە خوێن وگولە داكۆكیان لە بوونی گەلی كوردستان ورێبازی بارزانی نەمر دەكرد ئەوا لە 12/5/ ئەركی هەموو كوردێكە بە دەنگدان بۆ لیستی پارتی پارێزگاری لە ماف وداهاتووی خەلكی كوردستان بكات ، كە لەمیانەی ووتارەكەی دا بەرێز مەسرور بارزانی تیشكی خستە سەر ئەم راستی یە و خەلكی كوردستانی دلنیاكردەوە كە پارتی لەبەرەی بەرگریكردن دایە لە شكۆی كوردستان و لە خەمی ئەمرۆ و سبەینێ خەلكی كوردستان دایە چونكە دەركەوتووە سەركەوتنی پارتی گرێنتی هێنانەدی ئاواتەكانی خەلكی كوردستان و شكست هێنانە بە ئەوانەی خیانەت لە گەلەكەمان دەكەن و هەولی شكستپێهێنانی ریفراندۆمیان دا كە بەدلنێیەوە خەلكی وەفاداری كوردستان بە جۆش وخۆرشەوە دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان و ویژدانی خۆیان ئاسوودە دەكەن وسەركەوتنی مەزن دووپات دەكەنەوە بۆ ئەوەی هەمیشە كەرامەت وشكۆی كوردستان پارێزراو بێت كە بوونی پارتییەكی بەهێز لە بەغدا زامنی كوردستانێكی بەهێزە .
Top