پارتی،بارزانیی،چیاییەكی سەخت لە بەرامبەر داگیركەران و ناحەزانی كورد و كوردستان ..

پارتی،بارزانیی،چیاییەكی سەخت لە بەرامبەر داگیركەران و ناحەزانی كورد و كوردستان ..

خەبات و تێكۆشانی بێوچانی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی ، دەستكەوتی گەورە و مێژوویی بۆ كورد و كوردستان بەدەستهێناوە .لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک مسعود بارزانیدا، پرسی نەتەوەیی کورد نەک لە کوردستان و پەیوەست بە بەغدا پێشکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا، بەڵكو لە ئاست پارچەکانی دیکەی کوردستانیش سەرکەوتنی گرنگ و بەرچاوی هەبووە. پاراستنی ئیرادەو کەرامەتی کورد لە ناوچەکە، بەهێزترکردنی باوەڕبەخۆبوونی کورد لە بەرامبەر نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکە، نەهێشتنی هەستی خۆ بە کەمتر زانینی کورد لە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە، هەموو ئەمانەش لە سەر بنەمای نەتەوەپەروەری نەک نەتەوەپەرستی شۆڤێنی، واتە سەرۆک بارزانی ستراتیژ و گوتارێكی نەتەوەیی پێشکەوتووخوازانەی کردووەتە بنەما لە پاراستنی نەتەوەی کورد نەک ئەوەی کورد خۆی لە نەتەوەی دیکە بە سەرووتر بزانێت، هەروەک چۆن کاری بەردەوامی کردووە کە کورد خۆی لە نەتەوەی دیکە بە کەمتر نەزانێت. دەرکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم بۆ داگرتنی ئاڵای عێراقی سەردەمی بەعس کە لە هەندێك شوێنی کوردستان هەڵدەکران بە تایبەتی کە لە دوای 2003 لە سلێمانی و گەرمیان هەبوو، بەڵام لە هەولێر و دهۆک تەنیا ئاڵای کوردستان هەڵدەکرا، ئەمەش دەلالەتی گرنگی هەیە لە بەهێزترکردنی هۆشیاری نەتەوەیی.لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانیدا، پرسی مافی چارەی خۆنووسینی کورد و هەقانییەتی سەربەخۆیی و زەمینەسازی بۆ مافی بە دەوڵەتبوونی كوردستان.
بوونی پارتی ،بارزانیی واتا داكۆكیكردن لە مێژوو و خەباتی دەیان ساڵەی كورد و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و هەنگاو نان بەرەو ئایندەیەكی گەش و ئامانجە گەورەكەمان ..پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان جگە لە مێژوو و خەبات و شۆڕشەكانی‮ ‬شاخ،‮ ‬لەدوای‮ ‬راپەڕینەوە وەك هێزی‮ ‬یەكەم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان تا ئێستایش پێشڕەوی‮ ‬پێشكەوتن و ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزرانییە و لە هەموو هەڵبژاردنەكانیشدا وەك براوەی‮ ‬یەكەم بە دەنگی‮ ‬هاووڵاتیان توانیویەتی‮ ‬جڵەوی‮ ‬دەسەڵات بگرێتە دەست،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو دەسەڵاتەش كە پارتی‮ ‬هەیەتی‮ ‬توانراوە زۆرترین پرۆژەی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بەدی‮ ‬بهێنێت و لەوەشدا هاووڵاتیان سوودەمەندی‮ ‬یەكەم بوونە،‮ ‬بۆیەش بەردەوام براوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردنەكانە‮.‬لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‮ ‬12‭/‬5‭/‬2018دا كە تەنیا چەند رۆژێكی‮ ‬كەمی‮ ‬ماوە،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە لیستی‮ ‬ژمارە‮ ‬184بۆ ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عیراق بەشداری‮ ‬دەكات ‬كە زیاتر بە لیستی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬دەناسرێت‮. ‬ ‬لیستی‮ ‬ ئارامی‮ ‬و سەقامگیری و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كوردستانە،‮ ‬لیستی‮ ‬ئەمنیەت و سیمای‮ ‬شارستانیەت و ئومێدی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬زیاتری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ لە هەر شوێنێك كە پارتی دەسەڵاتدار بێت ئاسایش، ئاوەدانی و پێشكەوتن هەیە، خەباتی پارتی تێكۆشانە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، پارتی بەردی بناغەی دەوڵەتی كوردستانی داناوە، هەڵبژاردن بۆ بەغدایە هەندێك لایەن هێرش دەكەنە سەر حكوومەتی كوردستان، وا دەزانن هەڵبژارن بۆ كوردستانە، پارتی بوو لە بەغدا بەرسینگی حكوومەت و لایەنەكانی دیكەی گرت و شەڕی بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی كوردستان دەكرد و داوای مافی گەلی كوردستانمان دەكرد، بۆیە دەنگی پارتی زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر دۆزی ڕەوای گەلی كورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان بەهێز بێت، دەبێ پارتی بەهێز بێت..لە هەرێمی كوردستان هەندێ‌ كەسی كاڵفام و ناكوردپەروەر هەیە دەیەوێ بە عێراقچییەتی كێشە نەتەوەیی كوردستان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەوە 100 ساڵە كورد بەرەنگای هێرش و داگیركاری دەبێتەوە بۆ ڕزگاری نەك عێراقچییەتی، ئەوانەی لەسەر ئەو ڕەوتەن ناگەن بە هیچ ئامانجێك، بەڵام پارتی بەردەوام قوربانی بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی كوردستانە، چونكە پارتی هەڵگری پرسی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە پارتی بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانە، چونكە هەموو دوژمنان دەزانن پارتی هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆییە.پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات ناپاكی لەگەل نەتەوەكەی خۆمان و بەردەوامیش ئامادەو پێشەنگ بوو باج لە پێناوی مافی ڕەوای سەربەخۆیی گەلی كوردستان بدات و شانازیشە باج لەو پێناوە بدەین، ئەو پیلانە گەورەییەش كە ئەنجام درا، بە یەكەوە هەوڵ و كاری تەواو دەكەین و ئەو دۆخەیش تێدەپەڕێنین.خەباتی پارتی بۆ كوردایەتی و خزمەتی كوردستان كردووە، ئەگەر ئێمە باجی سەربەخۆیی بدەین شانازیی پێوە دەكەین و ناپاكیمان لە میلەتی خۆمان نەكردووە و هەوڵمانداوە خەڵكی كوردستان بە ئاواتی خۆی بگات، بەداخەوە پیلانگێڕی ناوخۆیی و هەرێمایەتی چاویان بە سەربەخۆیی كوردستان هەڵنەهات، بۆیە لە ئەنجامی پیلانی گرووپێكی ناو لایەنێكی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و حەشدی شەعبی بەم دۆخەی ئێستە گەیشتووە، گومانی تێدا نییە ئێمە هیچ كات پاشەكشە لە مافەكانی گەلی كوردستان ناكەین، هەوڵدەدەین ئەو دۆخەی خراپەی هەیە لە داهاتووی نزیك بەرەو باشی ببەینەوە، ئەو پیلانەی دوژمنان كە دەیانەوێ ماڵی كورد لەت بكەن و كێشەكان ئاڵۆز بكەن، بە هەموومان لەلایەن خەڵكی نیشتمانپەروەر كار دەكەین بۆ ئەوەی تێی بپەڕێنین و جارێكی تر خۆمان كۆ بكەینەوە، تا ئەو پیلانە شوومە پووچەڵ بكەین. بەدڵنیاییەوە ئەو قۆناغەیش تێدەپەڕێنین و ئیرادە هەیە و گەلی كوردستان هۆشیارە و دوای 27 ساڵ حوكمرٍانی و ئازادی بە هیچ شێوەیەك ژێردەستەیی هیچ وڵات و لایەنێك قبووڵ ناكاتەوە. بێگومان پارتی بۆ سەرفرازی و ڕزگاری ئەو میلەتە قوربانی داوە، تا گەیشتنی بە ئامانجە گەورەكانیش بەردەوام دەبێ، چونكە پارتی خۆی بە خاوەنی پرسە نەتەوەییەكان دەزانێ و بە هیچ شێوەیەك پاشەكشە لە خواست و ئامانجەكانی گەلی كوردستان ناكات، هەرچەند پیلانی دوژمنان قورس و سەخت بێ.
Top