پارتیی، بارزانیی، رێبازی كوردایەتیی و بەرخۆدان و كۆڵنەدانە
May 2, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێبازە كوردانەیە كە بە درێژاویی مێژووییی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە پێناو پاراستنی شكۆو مێژوویی كورد ، بە رۆح وخوێن بەرگریی كردووە .بۆ خەڵكی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژێكی نوێ، رووداوێكی مەزن، سەركەوتنێكی دیكەی گەورەتر بەڕێوەیە. خەڵكی كوردستان بە جۆشێكی زۆرترەوە پێشوازی لەو ڕۆژە دەكەن، كە دڵنیاین رۆژی بەخووڕ بارینی دەنگی زەردە بۆ نێو سەندوقەكانی دیموكراسی، لەو رۆژەدا گەلی كوردستان بڕیار دەدات تا پارتی بەرەو پێگەی بەهێزتر و لوتكەی سەربڵندی زیاتر هەڵبكشێ، دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە بۆ ئەوەی مێژویەكی نوێ لە سەركەوتنی ئیدارەی سایەی پارتیدا، لە ئارامیی و پشودرێژی پارتی، لە هەڵوێستی نەگۆڕو ستراتیژی نەتەوەیدا بنووسنەوە . گەر سەیری شۆڕشە یەك بەدوا یەكەكانی نەتەوەی كورد بكەین لە باشووری كوردستان تا گەیشتە مستەفا بارزانی و سەرۆك مەسعوود بارزانیـیەوە هەڵگیرساون، لەسەر بنەمای تیژبینی و دووربینی و بە باوەڕبەخۆبوونی تەواوە دروست بوون و ئەو خەباتكارانەی لەو رێڕەوەیش پێ بە پێی ئەوان هەنگاویان نا، رۆژێك لە رۆژان نەكەوتنە شك و هەرگیز ماندوو نەبوون لە خەبات و گیانفیداكردن، چونكە ئەوان دەیانزانی ئەو ماندووبوونەی ئەوان بۆ ئازادای و سەربەخۆیی كوردستانە، نەوەی نوێیش گەر خۆی لە خوا نەكات، هەست بەو بەرهەمەی ئەوان دەكات.
هەروەك ئاشكرایە لە ماوەی رابردوودا، لەگەڵ هاتنی رێكخڕاوی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق و پەلاماردانی هەرێمی كورددستان، كاریزما و كەسایەتیی كاریگەری بارزانی وەك سەرۆك و پێشمەرگەیەك، هەروەك جاران، بە شەوقێَكی زۆرترەوە، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەمیش لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی خۆی دەرخستەوە، جگە لەوە، ورەی پێشمەرگە بە بوونی سەرۆك لە بەرەكانی جەنگ هێندە بەرز دەبووەوە، كە بەری بە ترسناكترین و دڕندەترین رێكخڕاوی تیرۆریستی گرت و بە گیانفیدایی، بوونە قەڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان. ئەمە جگە لەوەی كە هاووڵاتیان دڵیان ئۆقرەی دەگرت، چونكە دەیانزانی مادام سەرۆك لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگە، هەرگیز ژیانی هاووڵاتیی كورد ناكەوێتە مەترسییەوە، چونكە مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێت كە بارزانی كاریزمایە و ئامانجێكی پیرۆزی هەیە و بۆ ئەو ئامانجەیشی كە پاراستنی كوردستان و گەیاندنی كوردستانە بە كەناری ئارامی و دەوڵەتبوون، هەموو هەوڵێكی داوە و دەدات. 12/5 دەنگدەرانی پارتی بۆ دۆست و نەیارانی دەیسەلمێنن كە پارتی پێشڕەو هەر بە پێشەنگ و سەرقافڵەی خەبات و بەرخودان دەمێنێتەوە، بۆیە بە ئیڕادەی گەڵ جارێكی دی پارتی دیموكراتی كوردستان سەربەرزانە سەردەكەوێ ،چونكە سەركەوتنی پارتی وبارزانی واتا سەركەوتنی كورد و كوردستان …بەدرێژایی مێژوویی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی مستەفا بارزانیی و تا بە ئەمرٍۆ سەرۆك مسعود بارزانیی ، وەك رێبازێكی نەتەوەیی و كوردانە بۆ هەمووان تێكۆشاوە ، ئامانجی سەرەكیش پاراستنی شوناس و داكۆكیكردن بووە لە مافەرەواكانمان.پارتی دیموكراتی كوردستان مافی پێكهاتەكانی لە پێش هەموو شتێك داناوە و لە خەباتی بەردەوامیشدایە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كورد، پارتی بە درێژایی مێژوو خەباتی كردووە و قوربانی داوە بۆ گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی سنووری ماددەی 140 بۆ سەر هەرێمی كوردستان. یستی پارتی لیستی سەربەرزی شەهیدان و داستانی پردێ و سحێلا و لەناوبردنی داعشە و داكۆكی لە مافی پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی دەكات، بۆیە داواكارین لە پێكهاتەكان رۆژی هەڵبژاردن روو بكەنە سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، یستی پارتی لیستی سەربەرزی شەهیدان و داستانی پردێ و سحێلا و لەناوبردنی داعشە و داكۆكی لە مافی پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی دەكات، بۆیە داواكارین لە پێكهاتەكان رۆژی هەڵبژاردن روو بكەنە سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، چونكە تاكە لیست كە بتوانێت ماددەی 140 جێبەجێ بكات و ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە سەر كوردستان لیستی 184ی پارتییە. هەر پارتی بووە لە رابردوو بەرگری لە مافی كورد كردووە و دەستكەوتی گەورەی بۆ گەلی كورد بە دەست هێناوە، هەر پارتی بووە هەموو پێكهاتەكانی لەژێر یەك چەتر كۆكردووەتەوە و بەرگری لە مافی پێكهاتەكان كردووە، بۆ ئەوەی پێكەوە ژیان بەردەوام بێت.بۆیە پارتیی حزبێك نییە بەتەنها بەڵكو رێبازێكی نەتەوەیی بۆ كوردستان ..