ئامۆزاکەی کاک نەوشیروان مستەفا راست دەکات
May 2, 2018
وتار و بیروڕا
من پێچەوانەی نەیارەکانی کاک مەحمود رەزا دەڵێم: کاک محمود رەزا راست دەکا و بە بەڵگەی مێژوویی دەسەلمێنم کە پێشمەرگە عەرەبی ئەنفال کردووە، بەڵام کێ سەرکردایەتی پرۆسەی ئەنفال کردنی عەرەبەکانی کردووە و کام عەرەبیش ئەنفال کراوە؟
هەموومان لە بیرمانە لە رۆژی ١ی ئایاری ساڵی ١٩٨٣و لە ساڵیادی جەژنی کرێکارانی جیهاندا، کاک نەوشیروان مستەفای (رەوانشاد) بە سەرکردایەتی هێزێک و بە درووشمی (قوربانتان بم پەرێزتان پاک بێ و دیلم ناوێ)، هەڵیکووتایە سەر پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی عێراقی لە پشتئاشان قڕناقاو، لەو پەلامارەدا پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی لە ژن و پیاو بە شێوەیەک کەوتنە بەر رقی سیاسەتی ئەنفالخوازی نەوشیروان مستەفا کە کەس دەربازی نەبوو، مەگەر ئەوانەی بە پەرجوو رزگاریان بووبێ، کەواتە هەموو ئەوانەی لەسەر لێدوانەکەی مەحمود رەزا رەخنەیان لێگرتووە پێویستە داوای لێبوردنی لێبکەن، چونکە لێدوانەکەی راستە و پێشمەرگە عەرەبی ئەنفال کردووە، لەو ئەنفالەشدا (رەوانشاد) کاک نەوشیروان مستەفا دەوری عەلی حەسەن مەجیدی بینیوە و ئەو عەرەبانەی ئەنفال کردوون کە دوژمنی سەرسەختی سەددام حوسێن و عەلی حەسەن مەجیدی ئەنفالچی و رژێمە کورد ئەنفالکەرەکەیان بوون.