ئەو رێبازەی كە بەهەموو دونیایی گووت ژێر دەستی قبوڵ ناكات و سەربەخۆیی كوردستانی دەوێ..
May 1, 2018
وتار و بیروڕا
ئەوە لە كاتێكدا بوو ، كە ئەو پێشمەرگە خەرێكی بەرگری بوو بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و توانی لە پردێ و سحێلا شكست بە داگیركەران بێنێ و پێیان بڵێ ئیستۆپ .بۆیە ئەو لایەنانەی سەرەوە بە بەیاننامە و خۆپیشاندانێكش نارەزاییان دەرنەبری ،بەڵكو خراپتر لە جاران كاری تێكدەرانە و ئاژاوەگێریان دەستپێكرد تا چانسی خۆیان لە ناوبردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان تاقی بكەنەوە ، بەڵام ئیرادە پۆڵایینی پێشمەرگە، دڵسۆزانی كورد و بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆك بارزانیی توانیان شكست بە پیلانی سرٍینەوە و هەراجكردنی هەرێمی كوردستان هێنا..ئێستا گەلی كورد بە قۆناغێكی زۆر هەستیار و چارەنووسسازە گوزەر دەكات جەماوەری كوردستان بە موزایەدە و بانگەشەی ناڕەوای هەندێك لایەن هەڵناخەڵەتێ، دەنگدەران دەنگ بەو لایەنە دەدەن كە سەقامگیری و ئاشتی و ئاشتەوای و چارەنووسی هەرێمی كوردستانی بە دەستەوەیە، دەنگ بەو لایەنە دەدەن كە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەپارێزێت و هێزی هەیە و بەرگری لە كوردستان دەكات، لە رووی دیبلۆماسییەوە ئیعتباری هەیە، ئێستا هیچ هێزێك جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان نیە كە بتوانێت هەم ئەو سەقامگیرییە بپارێزێت، هەمیش لە رووی نەتەوەییەوە داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافەكانی گەلی كوردستان بێت، بەرگری لە هەموو خواست و ویستی گەلی كوردستان بكات.
بۆیە دەنگدانی ئەوجارە دەنگدان لەسەر ئەوەیە كە كێ ئەو سەقامگیرییە دەپارێزێت و كێ نان و ئازادی فەراهەم دەكات بۆ خەڵكی كوردستان، لە پێشتر و لە ئایندەش پارتی هێزێكە كە كەس ناتوانێت یاری بە دەنگەكانی بكات و بە قەد پارتی ڕێژەی نەگۆڕی هەبێت لەوەی كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەیە، ئەگەر پارتی لە ڕیزی پێشەوە بێت و لە دەسەڵاتدا بێت خەڵكی كوردستان زیاتر ئاسوودە دەبێت و مافەكانیان زیاتر پارێزراو دەبن. خەڵك هۆشیار بووە و دەزانێت دەنگ بە كێ دەدات و كێ كوردستانی پاراستووە و كێ لە داهاتووشدا دەپارێزێت، بینیمان هەندێك پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا بەقەد پەرلەمانتارە عەرەبە شۆفینییەكان دژایەتی كورددیان دەكرد، دژی بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتمان دەوەستانەوە و دژایەتی كورددیان دەكرد، بەڵام ئەوانە هیچیان پێ نیە و ڕاستگۆش نین بەرامبەر بە پەیامەكانی خۆیان، هەر ئەوانە بوون دەچوونە بەغدا و داوایان دەكرد كە بەغدا مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم نەكات و مووچە ڕەوانە نەكات، بەڵام ئەوانە جگە لە ئاژاوەچی و نۆكەرایەتی بترازێت هیچی دیكەیان بە دەستەوە نییە، كە هەمیشە بە دوای شكەست و تێكدانی خەونی گەلی كوردستان دەگەڕێن و دەیانەوێت خەبات و خوێنی تاك بە تاكی ئەو گەلە ستەم دیدە لە خۆڵ بنێنن و بكەنە بڵقی سەر ئاو، بەڵام ئەوە خەونە بەو درۆیانە ناتوانن هیچ بكەن و تەنیا دژبەرایەتییان بۆ دەمێنێتەوە.گەلی كورد هوشیارە و باش دەزانێ كە هەر پارتی بوو ریفراندۆمی ئەنجامدا، هەر پارتیش دەتوانێت كورد بە ئاواتەكانی خۆی بگەیەنێت و كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگەیەنێت و دەوڵەتی كوردی بۆ گەلی كورد دروست بكات.
بۆیە هەرە كوردێكی نیشتیمانپەروەر باش دەزانێ كە گەر پارتی بەهێز بێت، دۆزی ڕەوای كورد بەهێز دەبێت، بۆیە دەبێت خەڵكی كوردستان وەك چۆن لە رابردوو پشتگیرییان لە پارتی كردووە، دەبێت بەهەمان شێوە پشتگیری لە پارتی و سەرۆك بارزانی بكەن، بۆ ئەوەی لە جاران بەهێزتر بێت.ئەوانەی ئێستا هاتوونەتە مەیدان تا ئێستا لە كام شوێنی كوردستان بوون، ئەگەر پارتی و بارزانی نەمر نەبووایە كەس ناوی كوردی نەدەزانی، بەڵام ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان ناوی كورد دەزانن و دەزانن دەكەوێت كام شوێنی جیهان و داوای چی دەكات، چونكە هەر پارتی لەپێناو میللەتی كورد تێدەكۆشێت و بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد دەكات. ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت ژمارەمان 184 و بەڵێ سەدوهەشتاو چار جاری تر دەڵێین بەڵێ بۆ ریفراندۆم و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، بەڵێ بۆ دەوڵەتی كوردی، بەڵێ بۆ خۆبەختكردن بۆ كەركووكی دڵێ كوردان، ئێمە ریفراندۆمچییەكان شانازی بە خۆمان دەكەین، بەنیازین لە رۆژی دەنگدان، بنووسین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و بۆ كەركووك بۆ دەوڵەت، بەڵام لەبەر ئەوەی ناحەزان دەنگەكان دەژمێرن. بۆیە دەڵێین بزانن هەرچی گوتی: بەڵێ بۆ 184 كەواتە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بەڵێ ئێمەین ریفراندۆمچی و پارێزەری خوێنی شەهیدان، بەڵێ شانازییە كۆیلە بین بۆ گەلەكەمان.بۆیە دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە پاراستنی مێژوو و خەباتی دەیان ساڵە نەتەوەكەمان ، دەنگدانە بە ئارامیی و سەقامگیری كوردستان و پێشكەوتنی كوردستان..