حكومەتی كوردستان رووبەرووبوونەوەی كودەتاچیی ، شەرٍی تیرۆریستان ، داگیركاری وئابڵوقەدان
April 29, 2018
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی سیاسی لە ماوەی چارەكەسەدەی رابردوو و لە ساڵی 1992ەوە خۆی خۆی بەڕێوە دەبات، سەرەڕای گشت كۆسپ و تەگەرەكان و كەموكورتییەكانی توانیویەتی ئیدارەی خۆی بكات و نموونەیەكی جوانی حوكمرٍانی و ئاشتیخوازی و بەرێوەبردن پێشكەش بكات و بە دونیا بڵێ كە كورد هیچ كات باوەری بە شەرٍو توتدو تیژی نەبووە و بەڵكو هەمیشە ئاشیتخواز و ویستی پێشكەوتن و گەشەكردنی هەبووە و هەیە .
هەروەها ئەم بەشەی كوردستان كە بە باشووری كوردستان یا هەرێمی كوردستان ناودەبرێ هیچ كات نەبووەتە سەرئێشە و هەڕەشە بەتایبەت بۆ وڵاتانی دراوسێ، بگرە بەردەوام هەوڵی كەمكردنەوەی كێشە بووە لە هەر چوار دەوڵەتەكە، ئەمە دروشم نییە و بە كردار و دیكۆمێنت كراوە، هەموویشمان چەندان بەڵگە و دیكۆمێنتمان لایە و لای بەرامبەریش بێگومان هەیە.
هەروەها لەڕووی دیموكراسیشەوە، ئەزموونی باشووری كوردستان بە بەراورد بەو چوار دەوڵەتەی كە دابەش كراوین بە سەریاندا، كورد باشتر و چالاكترە و ئازادی زۆرتری دەستەبەر كردووە. میللەتی كورد لەو ماوەی حوكمڕانیدا جێی حەوانەوەی هەموو هەڕەشە لێكراوێكی سیاسی و ئاینی و ئایۆلۆژی و نەتەوەیی بووە، واتە شوێنی حەوانەوە و پاراستنیان بووە و هیچ بەریەككەوتنێكی خراپی ئاینی و ئایدۆلۆجی تیادا نەبووە و بگرە جێی حەوانەوەیشیان بووە.
هەروەها لە رووی ئابوورییەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم رووەوە بە باشی خۆی بەڕێوە بردووە و دەرفەتی كاری رەخساندووە و سەرٍەرای گشت ئەو كەمكورتیی و بوونی گەندەلی توانیوێتی رووی پێشكەوتنەوە پرۆژەی باش و گەورە و ئاوەدانی زۆر بە خۆیەوە ببینێ.
هەروەها بوونی سەرچاوەی نەوت و كانزای سروشتی لە خاكەكەیدا و وەبەرهێنان تیایدا، واتە بەشدارییەكی نەوتی و غازیی هەیە، چەندان كۆمپانیای وڵاتانی زلهێز هاتوون و تیایدا بەشدارن، ئەمەش قازانجێكی تری چەند لایەنەی تێدایە كە هەم وڵاتە زلهێز و هەم كوردستان سوودمەند دەبن و قازانج بەیەك دەگەیەنن. بوونی هێزی پێشمەرگە، ئەم هێزە بەردەوام هەوێنی ئاسایش و سەقامگیری و دڵنییایی بووە لە دراوسێ و هۆكارێك بووە بۆ سەقامگیری وڵاتانی تر و لەم دواییەشدا بوو بە تاكە هێزی رووبەڕووی مەیدانی دژی تیرۆریستانی داعش و وەستاندنی لە پێشڕەوی و شكاندنی و بەرگریكردنیان لە خاكی كوردستان لە بەرانبەر هەر داگیركەرێك لەلایەك خوێنی پێشمەرگە لووتی تیرۆرستانی شكاند و بە دنیای گوت ئارام بژین و لەلایەكی تر بە داگیركەرانی گووت ئیستۆپ .
ئەوە سەركردەیەی كە توانیی رووبەرووی ئەو كێشە و قەیرانە قورسانە بێتەوە ، سەرۆكی حكومەتی كوردستان دەوڵمەتمەدار نێچیرڤان بارزانیی بوو ، كە خۆی كابینەكەی سەرٍەرای هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی لە نێو زەریاییەكی پر تۆفان توانی سوكانداری كەشتیی هەرێمی كوردستان بكات بۆ گەیاندنی بە كەنارٍی ئارٍامی و دڵنییایی..
.