بۆ کورد کوردی پێ قبوڵ نیە ؟
April 28, 2018
وتار و بیروڕا
وەک هەمیشە زۆرینەی حزبە کوردیەکان دەستیان بەگەوجاندن و بەڵێی بریق و باق و دروشمی قەبەو بێ بنەما و یەکتر شکاندن دەست پێ کردووە ،، لەبیریان چووە چەندین ساڵە کورد لەوپەری بەهێزی و کاریگەریدا بوو لە بەغدا حساب پوشێکان بۆنەکرد و لەسەرپێشنیاری چەن سەرکردەیەکی یەکێتی بووجەو قوتی ئەم میلەتە رەش و روتەیان بری و بەهەمان شێوە بەهاوکاری گروپێکی یەکێتی لە 16 ئۆکتۆبەر هێرش کراوە سەر هەرێمی کوردستان و نیوەی خاکەکەیان داگیرکرد و بەهەزاران خانەوادەی کوردیان لە شارەکانی کرکوک و دووزخورماتوو ئاوارەو دەربەدەربوون و سەدان ماڵی کوردیان سوتاندو تاڵان کرد و تائەوپەری توانایان سوکایەتیان بەپیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد کرد و هێندەی کە ناوماڵی کوردیان پەرتەوازە کرد ،، دەبێ بەم بێسەر و بەرییەیی ئێستا چی سەنگێکیان هەبێ لەبەغدا و چی دەست کەوتێک بۆ نەتەوەی کورد بەدەست بێنن ؟!
یەکێ لە یاسا گرنگەکانی بەهێز بوون و خۆڕاگری خێڵ قەوارە یاخود هەرێم دەوڵەت ،، یەکریزی و یەکگرتویی ناوخۆییە بەرامبەر دوژمن و نەیارانی ،، ئێمەی کورد نەک یەکریز و یەکگرتوونین ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسایە حزب و قەوارە خائین و خۆفرۆشەکان ،، بەناشرین ترین شێوە خەبات و قوربانی و ئەزموون و دەست کەوتەکانی کورد دەخەنەروو بۆ وڵاتانی هەرێمی و نەیاران مان لەژێرناوی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربرین ؟!
بۆ لەباربردنی پرۆسەکە کابرای کردارشەرتە و هاوپەیمانانی دەست و پێ نەما ماچی نەکەن بەغدا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکاندابکاو بووجە و مووچە نەنێریت تاکۆتای بەئیدارە و پرۆسەی حوکمڕانی دێت لە هەرێمی کوردستان کە ئەم حاڵەتە لەمێژوی سەدساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە و هیچکات کورد بەم شێوە پەرتەوازە و بێ سەرو بەر و خۆفرۆشی لێ نەباریوە ؟!
گرنگە حزب و قەوارە خائین و خۆفرۆشە بەناو کوردیەکان بزانن کورسی پەرلمانی عێراقی شۆڤێنی ڤاشست هیچ ئەهمێتێکی نیە کە لەپێناویدا هێندە خۆیان و نەتەوەکەیان بچووک کردۆتەوەو هەموو دەستکەوت و پیرۆزیەکانیان بۆ پول و کورسی خستۆتەلاوە !
کورد لەبەغدا سەرۆک کۆمار و ئەم هەموو وەزیر و گزیرەی هەیە نەیان توانیوە بستێ خاکی ناوچە داگیرکراوەکان و بووجەی مووچە کە مافێکی سەرەتایی و ڕەوای نەتەوەی کوردە بەدەست بێننەوە بەهۆی خۆفرۆشی چەند کەس و لایەنێک و پەرتەوازەی و یەک دەنگ نەبوونی قەوارەی کوردی ،، بەم شکاوی و سەرشۆریه چی کاریگەریەکیان دەبێت ؟
گومانتان نەبێ دەبێ بۆ جێبەجێ کردنی بچوکترین داواکاری تان دەست و پێ ماچ کەری بەرپرسانی بەغدابن گەر ڕازبن و نەڵێن گڵاومان دەکەن .....
جێی پرسیار و سەرسورمانە دووبارە و سەدباره هاوڵاتیان بکەونە ژێر کاریگەری بەڵێنە بێ بنەما و دروشمە چەواشەکاریکانی حزب و قەوارە خۆفرۆشەکان دوای ئەم هەموو خیانەت و خۆفرۆشی و نەهامەتییەی بەسەر میلەتی کوردیان هێناو لە لوتکەی دەسەڵاوە گەراندینیانەوە خاڵی صفر ،، گەر دوبارە بەنوێنەری خۆتان هەڵیانبژێرن دەبێ گلەی و ڕەخنەکانتان روولە خۆتان بکەن کە خۆفرۆش و خائین بەنوێنەری خۆتان هەڵبژاردووە .