بەرپرسیاریەتی پارتی،بارزانیی تەنیا لە پێناو بەرژوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ..

بەرپرسیاریەتی پارتی،بارزانیی تەنیا لە پێناو بەرژوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ..
دروشمەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی قۆناغ و هەلومەرجی سیاسی بەرز كراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی شانازی و سەروەرییە مێژووییەكانی كورد بۆ پارتی دەگەڕێنەوە، بۆیە خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە شانازی بە پارتییەوە بكەن و دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبە بدەن.پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی بەدیهێنانی خەونەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و لیستی خوێنی شەهید و ئەنفالكراوانە، لیستی برایەتی و پێكەوەژیانە، لیستی ئاوەدانییە، لیستی خەباتی دەیان ساڵەی مستەفا بارزانییە، كە هەموو ژیانی خۆی بۆ كورد و كوردستان تەرخان كردبوو، بۆیە ئێمە لە رۆژی دەنگدان بە ئەركی خۆمان دەزانین بچووكترین وەفا بەرامبەر بە لیستی بارزانی بكەین، كە ئەویش چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدانە و دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی ئەو لیستە بدەین. ئەو لیستە، لیستی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستانە، ئەو دەستكەوتانەی بە دەستمان هێناوە زۆربەیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێنەوە، بۆیە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانە و دەستكەوتی زیاتر داوا لە خەڵكی ناوچەكە دەكەم دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن. پێوستە ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە، كاتێك كە دەردەچن لە بەغدا بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرگری لە مافی كورد بكەن، لە رۆژی دەنگدان دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی خەڵك، بۆ ئاسایشی زیاتر، بۆ سەقامگیری زیاتر، دەنگ دەدەمە لیستی 184 كە لیستی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیانە، لیستی ئەمن و ئاسایشی خەڵكە. پارتی دیموكراتی كورد تاكە حزبە لە گۆڕەپانی سیاسییدا كە بە خوێندنەوەی قۆناغەكانەوە دروشمی خۆی بەرز كردۆوتەوە و نەیویستووە بەردێك هەڵگرێ كە توانای هاویشتنی نەبێت، دروشمەكانی پارتی بەپێی قۆناغ و هەلومەرجی سیاسی بەرز كراونەتەوە، هەروەها پارتی لەرووی نەتەوەییەوە گرەوی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی تر بردووەتەوە، بۆیە خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە شانازی بە پارتییەوە بكەن، لەگەڵ ئەوەی هەمیشە خەونی پارتی سەربەخۆیی بووە، پارتی باوەڕی بە بنەماكانی دیموكراسییەت هەیە، بە ڕەچاوكردنی بەها كۆمەڵایەتی و كوردەوارییەكانی كۆمەڵگەی خۆمان و خەباتی هاوبەش.
پارتیی دیموكراتی كوردستان ،بە سەركردایەتی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد ، بەدرێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بە هۆی هەڵگری بەرپرسیاریەتییەكی قورس و ئاڵای كۆماری كوردستان هەمیشە لە نێو سێرەی داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستان بووە و كراوەتە ئامانج ، بەڵام پارتی و بارزانیی بە هۆی باوەری پتەو و ئینتیمای نەتەوایەتیی بەهێز ، هیچ كات پیلانگێری و مەرٍامی ناحەزانی كورد نەیاتتوانیی كاروانی خەبات بەلارێدا ببەن و پاشگەزیان بكەنەوە .
ئەو هۆكارانەی كە وایكردووە كە پارتیی دیموكراتی كوردستان سزا بدرێت و رووبەرووی دادگا بكرێنەوە بریتین لە : بە دەستهێنانی " ئۆتۆنۆمی - پەرلەمان - حكومەتی كوردستان و فیدراڵی .بەدەستهێنانی دەنگی 93%ی سەربەخۆیی بۆ كوردستان ..شكاندنی هێرشی داگیركردنی كوردستان بە ئامانجی لە ناوبردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان .سەركەوتن لە شەرٍی جیهانی تیرۆریستانی داعش بە شاهیدی هەموو جیهان + سەركەوتنی كوبانێ‌.شكاندنی ئابڵوقەی ئابووری و دیپلۆماسی و سیاسی سەر هەرێمی كوردستان ..
ئەوانەی شەرٍ بۆ عێراقی یەكگرتوو دەكەن ، دوێنی دروشمی بروخێ‌ هەرێمی كوردستانیان گووتەوە و ئەمرٍۆ بە خەڵكی كوردستان دەڵێن رٍیفراندۆمچی ، بۆیە ئەو لایەنانە بەكورد و لە نارۆكدا خزمەتكار و ئەڵقەی بەگۆێی ناحەزانی كورد ، لە رابردوو، ئێستا و داهاتووش هاوشێوەی داگیركەران " سەربەخۆیی كوردستانیان " پێی هەرس ناكرێ‌ و هەمیشە ئاغاكانیان دژایەتی كورد دەكەن و پیلان لەدژی دەگێرن .گەرخەباتی گەلی کورد وەک ئەمڕۆ هەندێک لایەن ئیدیعای لە پێناو عێراقێکی یەکگرتووبوایە؟ ئەو هەموو خوێن و ماڵوێرانی و ئەنفال و کیمیاباران و ئاوەرەیە لە پێناو چی بوو؟ هەرکەسێک لە سەردەمی رژێمی بەعس و پێش بەعسیەکانیش بێنەسەرحوکم، لەگەڵ عیراقی یەکگرتووبایە ئەوا بەسەت جار زیاتر ماف و ئیمتیازەکانی لە ئەمڕۆ زیاتر دەبوو ، بەتایبەتی گەلی کورد لە کوردستان ، گەر وەک ئەمڕۆ هەندێک لایەنی سیاسی شانازی بەعیراقی بوونی خۆیانەوە دەکەن و خەمی عیراقی یەکگرتوویانە، ئەوا لەسەردەمی سەددامدا نە دووچاری کیمیاباران و نە ئەنفال و راگوازتن و ئاوارەیی نەدەبووین مافەکانیشمان زیاتر لە ئەمڕۆ وەدەست دەهێنان، ئێ خۆ حوکمڕانانی عیراقیش هەر لە مەلیکەوە تا سەددام هەر ئەوەیان لە گەلی کورد دەویست کە شانازی بەعیراقی بوونی خۆیانەوە بکەن، ئیترژیانێکی شاهانە دەژیاین، بەڵام گەلی کورد شوناسی کوردبوونی خۆی لە هەموو شتێک پێ باشترو گرنگتربوو،بۆیە لەو پێناوەدا خوێن و نرخێکی زۆر گرانیدا.
نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری پارتیی و بارزانیی بۆ سەربەخۆیخوازی و پێداگری و پاشگەز نەبووە لە ویستە رەواكانی گەلی كورد، وایكردووە كە ناحەزانی كورد و كۆیلەكان هەمیشە بیر لە دادگاییكردن و سزادانی پارتی و بارزانی بكەنەوە .مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و هۆكاره‌كانی دروست بوونی، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵ و مه‌رجی له‌بار و پێداویستی مێژووی فاكته‌رێك بوون له‌و فاكته‌ره‌ كاریگه‌رانه‌ی ئه‌و پارتییه‌ی كه‌ مێژوو كرده‌یه‌،نه‌ك ده‌ستكردی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی كه‌سان و گرووپی هه‌ڵتۆقیووی بارودۆخ .ئه‌م هۆكاره‌، سه‌رباری بوونی سه‌رمایه‌ی مرۆیی وه‌ك زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگران بۆ هه‌رپارتێك له‌ پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌وانیشه‌وه‌ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ سه‌رۆك و رابه‌رێكی كارێزمایی وه‌ك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌یه‌، پته‌وی پێگه‌و داینه‌مۆ و هێزو توانای به‌رده‌وام بوون و ده‌بنه‌ خاڵێكی پۆزه‌تیف له‌وخاڵانه‌ی كه‌ پارتی له‌ حزبه‌كانی دیكه‌ جیابكاته‌وه‌ .بەدڵنییاییەوە ،رێبازێك لە پێناو رزگاریخوازی و سەرفرازیی و سەربەخۆیخوازی بێ‌ و پارتی و بەرێبەرایەتی بارزانیی ئاڵاهەڵگری بێ‌ سەردەكەوێ‌ بەرەو لووتكە ..
Top