پارتی وبارزانیی، رێنیشاندەری كوردایەتی و پاراستنی ناسنامە و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی
April 25, 2018
وتار و بیروڕا
ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا بە پاڵشتی میلیشیاكانی ئێران لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامیاندا، هەمووی چاوەڕوان کراو بوو، جگە لە هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەری٢٠١٧ کە بەهەموو پێوەرێک کارێکی خیانەتكارانە و قێزەوون بوو، بە هاوکاری دەستێكی ناپاکی ناوخۆیی كە بەگروپی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر ناسراون دەرهەق بە کەرکوک و خورماتوو کرا، هەموو ئەوانەی هاوکاری هێزە عێڕاقیەکانیان کرد وئامادە نەبوون بۆ یەک خولەکیش بەرگری بکەن و کەرکوک و دووزیان بەو دۆخە گەیاند! نازانم چۆن ڕوویان دێ جارێکی تر هەوڵی کاری سیاسی و چاڵاکی بدەن!. لە کاتێکدا کە دەسڵاتێكی سەپێنراوی سەربازی بە فەرمانێکی نایاسایی بەسەر ئەو ناوچانەدا حوكمێکی ناڕەوا، دوور لە هەموو بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان بەسەر کەرکوک و خورماتوو ناوچەکانی تر دا سەپێندرا، هەر ئەوەش نا، بەڵکو ئەو هێزەی کەرکوکی داگیر کردوە.. هەستاون بە داماڵینیی تەواوی ڕەمزو پیرۆزیی ئاڵاو وێنەی سەرکردەکانی کوردستان و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک و ناوچەکانی تری داگیرکراو کە بووە بە مۆڵگەی ئەو هێزە میلیشیا بەزیوانەی جەنگی داعش، کە باوەشی پێشمەرگەیان کردە چەپەرو فریاد ڕەسی خۆیان و بێ ئەمەکیش بوون، ئەوەی جێگای سەر سوڕمانە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە هەر لە چرکە ساتی ڕووداوەکان هەستی بەم مەترسیانە کردو سنووری تەحەدییەکانی بۆ دیاری کردن و ئەوە بوو لە پردێ پەندێکی وای پێدان کە بیریان بێتەوە ڕوو لە هێزێک وەستاون و مومکین نیە قبول بکات پلانە کانیان بپێکن. هیچ لایەن و حزبێکی تری باشوری کوردستان دەنگیان نیە لە ئاسات ئەو هەموو کارەسات و پێشیل کاریەی لە هەمبەر خۆیان و ئەندام و لایەنگرانیان و هاوڵاتیان کراوەو دەکرێت!. وە ئامادەیشن بانگەشەی هەڵ بژاردنیش لە ژێر چەپۆکی ئەم بارو دۆخە ناسەقام گیرو شێوێندراوەدا ئەنجام بدەن و زۆر شەرمنانە لە ژوورە تاریکەکان وەک ئەوەی خۆیان بە زیاد بزانن بەدزیو زۆر بە پەنهانی خەریکی کاری حیزبین، ئەوە لەکاتێک دایە کە پارتی و بەڕێز نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانیانەوە لە نێو خۆو هەم لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی خەریکی تێپەڕاندن و پوچەڵ کردنەوەی ئەم پلانانەن کە بۆ بچوک کردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و لاوز کردنی پێگەی کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیڕاقدا کە لە ١٢ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت داڕێژراون و کاریان بۆ دەکرێ ، لەمەشدا تا ئاستێکی باش سەرکەوتوو بوونەو توانیویانە تەواوی ئابلوقە سیاسی و ئابووری دیپلۆماسیەکان بشکێنن و هەر بەم نزیکانەش هیزی پێشمەرگە بگێڕێنەوە بۆ ناوچەکانی بەر لە رووداوەکانی16ی ئۆکتۆبەر، هەرلەم ڕێگایەشدا هەم پارتی بایکۆتەکەی خۆی کۆتایی پێ دێنی، کە لە ناووچە داگیركراوەكان بۆ هەڵبژاردنەکان ڕای گەیاندوە لە دژی داگیر کاری و پێشێل کاری و ئەو دۆخە سەپاوەی ئەم ناوچانە، وە تەواوی هێزو لایەنە سیاسیە کانیش دەتوانن بەسەر بەرزی و لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لە کەشێکی ئارامدا بانگەشەو چاڵاکیەکانیان بکەن. هەر چەندە نێو ماڵی کورد پەرتەوازەیی پێوە دیارە، وەلێ هیچ کام لە هێزو قەوارە سیاسیە عێڕاقیەکانیش لەدۆخێکی باشدا نین، جگە لەوەش شیعەو سوننە تەنها لەئاست پرسی کورد یەک دەنگن، کەچی لە ناو خۆیاندا لە ڕکابەریەکی سەخت دان ، بەجۆرێک هەریەکە بەسەر چەندین گروپ و بەرەی جیا جیا دا دابەش بوون و زۆربەشیان بارگاوی کراوی سیاسەتی دوژمن کارانەی وڵاتانی ئیقلیمین، ئەوەش خاڵێکی لاوازی ئەوانەو دەکرێ کورد بەسود وەرگرتن لەو بارودۆخەی ئەوان نێو ماڵی خۆی رێک بخاتەوەو هەر ئەوەش وادەکات کە لە ئایندە بە هەموو توانایەكەوە بەرەو قۆناغی سەركەوتنی یەكجاری هەنگاو بنێ..