پارتی خاوەنی چییە و هەگبەی خەباتنامەکەی چی تێدایە؟
April 25, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی لە مێژوودا خاوەنی رەتکردنەوەی ئەو سنوورە دەستکردانەیە کە نیشتیمانەکەی کردۆتە چوار پارچە و هەر پارچەیەکی بە وڵاتێکی داگیرکارەوە لکێنراوە.
پارتی لە مێژوودا و بۆ یەکەمین جار هێزە ناوچەیی و عشایرەکانی لە شۆڕشێکی سەرتاسەری خاوەن سیاسەتێکی روون و ئامانجێکی دیارکراودا رێکخستن.
پارتی سەرەڕای ئەوەی بە پیلانێک شۆڕشی ئەیلولی لێ کەرت کراو ئاژاوەیەکی سیاسی خرایە ناو ماڵی کورد، بەڵام خاوەنی رێککەوتننامەی ١١ی ئازارە کە بۆ یەکەمین جار داگیرکاری بەشێکی کوردستان ناچار کرا ددان بە مافە نەتەوەییەکانی کورددا بنێ.
پارتی خاوەنی ریفراندۆم و گەڕانەوە بۆ بڕیار و رای خەڵک و پرسی سەربەخۆیی و پوچەڵ کەرەوەی گەورەترین پیلانی ناوخۆیی و هەرێمی نێودەوەڵەتی وەک ئەوەی ١٦ی ئۆکتۆیەرە.
پارتی خاوەنی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش و ستۆپ کردنە بە حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران.
پارتی خاوەنی رەوتی کوردایەتی و پرسی سەربەخۆیی و دەرکەوتنی هزر و بیری نەتەوەییە.
هەموو ئەو سەروەری و دەستکەوتانە و زۆر سەروەری و دەستکەوتی تریش، زادەی هزر و بیری نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەری ئەو کاریزمایەن، کە لە دامەزراندنیدا لە کارنامەی سیاسی و خەباتنامەی ئەو حزبەدا جێگیری کردوون.
لێرەوە زانیمان پارتی لە مێژوودا خاوەی چییە، ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارە هاتۆتە پێشێ کە هەگبەی خەباتنامەی پارتی بۆ داهاتوو چی تێدایە؟
هەڵوێستی دوژمنکارانەی داگیرکارانی کوردستان و هەڵوێستە کوردستانی و نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی و سووربوونی لەسەر بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و تەنگاو بوونی لایەنە عێراقچی و دژە سەربەخۆ و دوژمن دۆستەکان، ئەو راستیە حاشا هەڵنەگرەمان پێدەڵێ: هەگبەی خەباتنامەی پارتی بۆ داهاتوو بەرگری کردنە لە پاراستنی پیرۆزیە نەتەوەییەکان، بەرەنگار بوونەوەی بەردەوامی سیاسەتی داگیرخوازی داگیرکارانە تا بەدەست هێنانی سەبەخۆیی و گێڕانەوەی مافە بە زۆر زەوتکراوەکانی خەڵکی کوردستان، ئەو ئەرکە پیرۆزەش لە پارتی بە گشتی و سەرۆک بارزانی بە تایبەتی دەخوازێ، کە دەستێکی بارزانیانە (بارزانی نەمر) بە پارتیدا بگێڕێ و لەو کەسانەی پاک بکاتەوە کە بۆ مەبەستی تایبەتی و بەرژەوەندی کەسی خۆیان خزاندۆتە ناو ریزەکانی کە شایانی ناو رێبازی بارزانی نەمر