ریفراندۆم سەقەت نەبوو بەلکو خیانەتەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر سەقەت و سەرکێشی بوو

ریفراندۆم سەقەت نەبوو بەلکو خیانەتەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر سەقەت و سەرکێشی بوو
لەگەل ئەوەی پرسی سەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و خواییە لە ھەمان کاتیشدا ئامانج و ستراتیژیەتی سەرجەم شۆرش و راپەرینەکانی گەلی کوردستان بووە، کە بۆ سەدەیەک دەچێت لە پێناویدا قوربانی دەدەین بۆیەش پرسەکە گشتگیرو ھەمەلایەنەیە پەیوەستە بە ژیان و ئاییندەی ھەموو تاکێکی کوردستان، تا بە ھۆیەوە دەبین بە خاوەن دەولەت و کیان، لە پەراوێزی ئەم راستیەیەدا دەرکەوت لە ٢٥ـی ئەیلولی رابردوودا کوردستانیان بریارێکی راست و مێژووییان دا، بە دەنگی خۆیان بە جیھانیان راگەیاند کە کوردستانێکی سەربەخۆیان دەوێت، کە ئەمەش گەورەترین روداوی مێژووی بوو لە دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا، کە بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی، چونکە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام درابا بەمەش گەلی کوردستان کارێکی سەقەتی نەکرد چونکە دەرکەوت کە گەلی کوردستان لەسەر ریفراندۆم سزا نادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت بەلکو لەسەر کوردبوونە ، لەیادمانە لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی ٢٠١٤ بوو کە مووچەو بودجەی کوردستان لە بەغدا بردرا، کە ئەوکات ریفراندۆمیش نەکرابوو، ئەوەی لە دوای ریفراندۆمیش ھاتە ئاراوە بەھۆی پیلانی تاقمێک بوو کە تەنھا راچاوی بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانیان کرد ، بەمەش دەرکەوت ریفراندۆمەکە سەقەت و سەرکێش و شکستی عەسکەری نەبوو بەلکو دەرەنجامی خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر بوو کە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە مێژوویە باجی خیانەتەکەیان بدەن، ھەرچەندە لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا ھەستمان بە باجەکە کردووە بەلام ھێشتا باجی زیاتر ماوە کە نەک ھەر ئەمە بەسە بەلکو خوای گەورەش ئینتیقام لە ئەنجامدەرانی وەردەگرێت کە غەدریان لە گەلی کوردستان کرد، بۆیەش گرنگە خەلکی کوردستان بە گەشبینیەوە سەیری ئایندەمان بکەین کە رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کە ئەوکات بۆ ھەموو لایەک بە دەردەکەوێت کە ئایا ریفراندۆمەکە سەقەت بوو یان نا؟ چونکە تاوانە پرۆسەیەکی نیشتیمانی لەم شێوەیەدا بقۆزرێتەوە بۆ پروپاگەندەی ھەلبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگ ، بەبێ ئەوەی کەسێکی وەک مامۆستا عەلی باپیر ھیچ بەھاو نرخێک بۆ ھەستی ٩٣٪‏ خەلکی کوردستان دابنێت، کە حەقە پرسیارێکی ئاراستە بکەین کە ئایا ریفراندۆمەکە سەقەت بوو یان خیانەتەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر ؟ ئەی بۆ نەمانبینی مامۆستاو حزبەکەی ھەلوێستێکی مەردانەو کوردانەیان ھەبێ لەسەر ئەم خیانەتەیە!!
ئەی پێغەمبەری مەزنمان فەرمان ناکات بە چاک بلێین چاک و بە خراپیش بلێین خراپ!!
کەی لە ئیسسلامدا دورستە مرۆڤ بە دوو تێروانینی جیاوازدا بیربکاتەوە ئەی ئەگەر سەقەت و نارێکە بۆ لەیەکەم چرکە ساتی دەنگدانت دا ٢٥ـی ئەیلول بە رۆژێکی مێژووی وەسف دەکەی ؟ ئەم پەشیمانبوونەوەت لە قسەکانت لە پای چی؟ دلنیاشبە خەلکی کوردستان زۆر لەوە وشیارترە بکەوێتە ژێر کاریگەری وتارە حەماسیەکانت!!
کە کاتیشی ھاتووە لە ھەرێمی کوردستان رێگری بکرێت لەوەی چیتر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بە حزبی نەکرێن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەکارنەھێندرێن
ھەزار رەحمەت لەو شاعیرەیە بێت کە جوانی فەرمووە :

لە دەست دۆستی دوو روو عەجەب دلم تەنگە
فیدای ئەو دوژمنە بم کە یەک رەنگە
Top