خەباتی رێبازێك نەك بۆ حزب وشەخسێك بەڵكو بۆ رزگاری نەتەوە ونیشتیمانێك ..

خەباتی رێبازێك نەك  بۆ حزب وشەخسێك  بەڵكو بۆ رزگاری نەتەوە ونیشتیمانێك ..
پارتی بوون، ئەو رێبازەیە بۆ حزب و شەخسێك نییە ، بەڵكو لە پێناو رزگاریخوازی نەتەوەیەكی خاك داگیرگراوە كە دەیان ساڵە لەو پێناو گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی زەریایەك خوێنی بەخشیووە و تا بە ئەمرٍۆ بەردەوامە و كۆڵی نەداوە تا گەیشتن بە ئامانج.پارتی دیموكراتی كوردستان ، دامەزرێنەری سەركردە و كارێزمایەكی نەتەوەیی و نەتەوە پەرست و مرۆڤ دۆستێك، خاوەن یەكەمین هزری نەتەوەیی كوردی و زۆرترین قوربانی، كەسایەتی سیاسی و بوێر و چاونەترسی وەكو بارزانییە، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێز، كە بە پێنج سەد پێشمەرگەی دەم وشكی سك برسی، شەڕی چوار وڵاتی زڵهێز و دەیان تۆپ و فرۆكەی كردبێت، رووباری ئاراسی بڕی بێت و بێ‌ ئۆمێد نەبووبێت، درێژە پێدەری كەسایەتی پێشمەرگە و دڵسۆز و ئەندازیاری ئاشتی وەكو ئیدریس بارزانی و خزمەتكار و گیان فیدایی، دیپلۆماتكار و ئاشتیخواز و خاوەن خەباتی شاخ و كوڵنەدەر و چاونەترس و دوور بین، سیاسیەكی ژیر و كەسایەتی كاریگەری گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەندازیاری چارەسەری كێشە سیاسیەكان، نموونەی دادپەروەری و داكۆكیكەر و پارێزەری كەمە نەتەوەكان و سەرۆك مەسعود بارزانی بێ، پارتی دیموكراتی خاوەن كەسایەتی ئەندازیاری ئاوەدانی و نزیك لە هەژار و نەدار و نەخۆش و پیر و پەككەوتە، خاوەن كەسایەتی سیاسیی بەهێز كە ولاتێكی زلهێز و یەك دەندەی، وەكو توركیا ناچاری گفتوگۆی سەر مێز كرد، كەسایەتی ناسراو و دڵسۆز و شارەزا لە سارێژ كردنی برینی نەداران، خاوەن گەنجێكی سەركردە و لێبوردەیی وەكو نێچیرڤان بارزانی بێت، پارتییەك خاوەنی كەسایەتی بەهێز و پارێزەری ئارامی و ئاسایش و دڵنەوایی و خاوەن بڕوانامەی یەكەمی زانكۆیەكی ئەمریكی لە ئاستێكی زۆر بەرزدا، كەسایەتی خۆشەویست و بە ئەزموونی وەكو مەسروور بارزانی بێ، كە لە ناو ئەو هەموو دوژمن و نەیارەدا توانیویەتی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە ئاستێك بگەیێنێت كە هەژار و دەولەمەند پیر و جەوان بە ئاسوودەیی دەخەون. پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی شۆڕش و سەرهەڵدان و بەرخۆدان، خاوەنی بەرگری و كۆڵنەدان و پارێزەری ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیری بێ، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی هەزاران شەهید بێ، پارتی دیموكراتی كوردستان قوتابخانەی كوردایەتی و خاوەن مێژوویەكی دەولەمەند و رابردوویەكی پاك و پر شانازیی بێ‌ ، بە دڵنییاییەوە سەركەوتن مسۆگەرە و ئایندەیەكی گەش و پر هیوا چاوەروانی دەكات..
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە 1946 تا 2018 ئەوە 72ساڵە لەخەبات و تێكۆشان و قوربانیدان لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی بەردەوامە وەك هێزی یەكەمی كوردستان لەوكاتەوە تابە ئەمرۆ دەگات ئەو پێگەییەی لەدەست نەداوە كە ئەمەش بۆ حزبێكی سیاسی شتێكی زۆر گرنگە كەدوای ئەو هەمووساڵەی خەبات ئەو حزبە هەردەم لەخەباتی شاخ و شار بەردەوام بووەو نەوستاوە پیلانی چەندین ناحەزانی لە گۆرناوە كە دژبەم پارتە وەستاونەتەو هەوڵیانداوە لەگۆڕەپانی خەباتی سیاسی و مەدەنی شكست پێبهێنن بەڵام هەوڵەكانیان سەریان نەگرتووە دیارە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەوەی پارتی دامەزراند كە بارزانی نەمر بۆخۆدەرخستن و شانازی بەخۆوەكردن نەبوو وەك كەسانێك لاف و گەزافی كوردایەتی لێبدەن و لەولاشەوە نۆكەری بێگانەبوون یان بۆمەرامی ئەوان كاریان دەكرد مستەفا بارزانی پیاوێكی نیشتیمان پەرەوەر خەباتكار ئایینپەروەر خەمخۆر بۆ دۆزی رەوای گەلی كورد ئەم پارتەی دەمەزراند بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان, بۆیە دەبینین بەدرێژایی چەندەها ساڵ خەبات و قوربانیدان پارتی نەتوواوەتەوە بەڵكو لەگەشەكردنی بەردەوەام بووە تووانیویەتی لەگەڵ بارودۆخەكان خۆی نوێبكاتەوە بگونجێت هەر بەهێزی یەكەمیش بمێنێتەوە رۆژ بە رۆژ ئەندام و لایەنگرانی زیاتربوونە لەپێناوی نیشتمان خەباتی كردوەو هەوڵی بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردی داوە ئەو حزبە بەوە لە حزبەكانی تر جیادەكرێتەوە هەمووئاین و ئاینزاكان نەتەوەو پێكهاتە جیاوازەكان كەلەكوردستان دەژین ئەوكات و ئیستاش لەو پارتە بەشدارن پێگەو پلەوپایەیان پێدرابوو وەك حزبی دایك وابو وقوتابخانەی پێگەیاندنی كەسی دلسۆزە بۆئەم خاك و نیشتمانە . پارتی هەڵگری چەند درووشمێكە لەوانە پێكەوەژیان كەئەمە پێمان دەڵێت پارتی بەتەنها بۆ خۆی ناژێت یان بۆئەندام و دۆستەكانی بەڵكو ژیانی پارتی بۆهەمووانە, دروشمێكی تری ئەم حزبە نوێبوونەوەیە كەئەمەش مانای وایە پارتی هەردەم دەیەوێت خۆی تازە بكاتەوە. دادپەروەری دروشمێكی تری پارتیە ئەمەش بەكردار لە چۆنیەتی كاركردنی پارتی رەنگی داوەتەوە ئاخۆتاچەندە تووانیویەتی حزبێكی دادپەروەربێت, پارتی دیموكراتی كوردستان لەرۆژی دامەزراندیەوە تا بە ئەمرۆ دەگات وەك حزبی یەكەم ماوەتەوە دەبێت شێوەی كاركردنیشی وابێت هەروابمێنێتەوە ئەمەش بەسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانی دەكرێت كەوا بكات پارتی دیموكراتی كوردستان هەرهێزی یەكەم بێت لەرووی جەماوەرو كاروخەبات و قوربانیدان.پارتی ئەركێكی گرانی لەسەرشانەو بەرپرسیاریەتیەكەشی هەڵگرتووە بە پاراستنی شوناس و مێژوویی خەباتی دەیان ساڵە نەتەوەیی ،ئەمەش وایكردووە كە خاوەن پێگەیەكی بەهێز بێ‌ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ..
خۆڕاگری و هەڵگیرساندنی شەڕ و یەكگرتنی گەلی ئاوارە و درێژەدان بە خەباتی كوردایەتی و پشتگیری پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، خەبات و تێكۆشانی بەردەوام‌و هێنانە دێ ئاواتەكان و مافە رەوایەكانی گەلی كورد، لە پێش هەموویان پارتی دیموكراتی كوردستان و پلان و بەرنامە حەكیمەكانی درێژە دەری خەباتی كوردایەتی بوون، كوڕی رابەری گەورە و نەتەوی گەلی كورد، بارزانی نەمر، سەرۆك مسعود بارزانی، كە هەمیشە فەخر بە دوو شت كردووە لە ژیانی، كوردبوون و پێشمەرگە بوونی..!! هیچ كاتێك لەگەڵ پۆست و مەقام نەبووە. تەنانەت بەرژەوەندی گەلی كورد و بە فیڕۆ نەڕۆیشتنی خەباتی كوردایەتی، لەسەر هەموویان خوێنی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كورد، هەر چی ئێستا هەمانە لە سایەی ئەوان بووە، كە بوونەتە رەمزی هەمیشەیی خەبات و تێكۆشانی كورادیەتیمان. بە داخەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا هەستیان بە نەهامەتییەكانی گەلی كورد نەكردووە، ئێستا بەرامبەر رابردووی پاكی پارتی و رابەری دڵسوزی كورد كاك مەسعود بارزانی، ئەوەی دوور لە راستی بێت بڕیار دەدەن، ئەمەش دەگڕێتەوە بۆ رەوشت پ پاكی پارتی، كە هەمیشە یەكڕێزی و یەكدەنگە و سەروەریەتی یاسا خاڵی گرینگی پەیڕەو پڕۆگرامی بووە، ئەوەی لە دەوروبەری خۆی قبوول كردووە، تەنانەت لەبەر ئەو شتانە بووە، دەنا شیانی بە ڕەنگاربوونەوەی زۆر لەم شتانە زیاتری هەیە، ئەگەر بیەوێت یان بزانێت كەسانێك بەناوی دڵسوزی بۆ گەلی كورد، هەوڵ دەدەن ببنە هۆی لەناوچوونی دۆزی رەوای گەلی كورد و نەگەیشتن بە مافەكانیان، ئەوە هەرگیز رێگەیان پێ‌ نادرێت ئەوەیان بۆ بێتە دی،پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی ، دەیەوێت وەك هەموو وڵاتانی تر دان بە سەربەخۆیی بنێن، با بۆ رێزگرتن لە خوێنی پاكی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە و گەیشتن بە هەموو ئاواتەكان، كەسێك پشتگیریمان بكات و خاوەنمان بێت، كە تا ئێستا وەك ئەستێرەیەكی گەشاوە لە ئاسمانی خەباتی كوردایەتی خزمەتی كردووە، خاوەن هەستێكی بێ وێنەو پاكە بەرامبەر گەلی كورد و كوردستان، ئەویش تاكە رابەر و خۆشەویستی گەلی كورد و هیوای گەشی دووا رۆژ و جێگای دڵخوشی خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان..
Top