پارتی و رێبازی بارزانیی، كاروانیی هەمیشەیی بەرخۆدانە بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد
April 22, 2018
وتار و بیروڕا
بەدرێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی بۆ بیرو کردار لەلایەک و بۆ گەشەی دیموکراسی و سەربەخۆیی بەیەکەوە سەرچاوەی هیزو توانابون لە پێناو بەرژەوەندی گەل و بەدەستهێنانی ماف و دەستەبەری ژیانێکی شایستە و پاراستنی پێگەو قەوارەی سیاسی کوردستانخزمەت ومێژوو و سەنگی پارتی لە رۆژە سەختەکان دەردەکەوێت لەوانەیە بەرزو نزمی و بێئومێدی ڕووی تێکردبێ بەڵام هەردەم مۆڕاڵی بەرزبوە ئەوەش بە سەنگینی و قوڕسایی ڕێبازی بارزانی گیانبەخشانی گەلەکەی دەرباز بون و دوبارە شانیان داوەتە بەر بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆیان .پارتی و ڕێبازی بارزانی زەمینەی واقیعی گونجاوی هێنا ئارا لەپێناوهێمنی وئارامی ئەقڵ وبیرکردنەوەی بۆ ئامانجگەلێکی ئەرکدار و پارێزگاری لە مافە مەدەنی ویاسایەکان وریزگرتن لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان،سەد ساڵ قوربانیدان وڕەواندنەوەی ترس وگەڕانەوەی ئومێدودڵنیایی ئیرادە وباشترکردنی دۆخی ئابوری .لەمێژوودا سەروەریەکانی سەرۆک بارزانی وپارتی ڕوویەکی گەش و پڕشنگداری بنیاتنەرانەی بەخشیوە بە پەروەردەوحەقیقەتی قوربانی وگیانفیدایی دژی ستەم و ملهوڕی بەگژداچونەوەی دیکتاتۆریەت و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پێداگری لە سەر مافە رەواكامانمان.
بناغەی دروستبوونی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پێناو بەرژوەندیییەكی حزبی و شەخسی و كاتیی نەبووە بەڵكو هاتنە مەیدانی ئەو رێبازە كوردانەیە لە پێناو یەكریزی كورد وكوردستان بوو ، پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كاتێ تەنیا بۆ بەرژوەندی بەشێكی دیاریكراوەیی كوردستان خەباتی نەكردووە و بەڵكو لە پێناو یەكهەڵوێستی نەتەوەیی بووە بۆ گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكان . گەر هەڵوەستەیەك لە سەر خەباتی گەلی كورد لە باشووری كوردستان لەگەڵ رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق تا بە ئەمرٍۆ بكەین دەبینن كە پارتیی دیموكراتی كوردستان هەموو كات خاوەن پێگەیەكی بەهێز و كوردانە بووە و هەمیشە پێداگر بووە بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی كورد،ئەمەش وایكردووە كە دوژمنان و نەیاران هەمیشە حسابیان بۆ كردووە .
بەتایبەت لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و 15 ساڵە هاتنە سەر دەسەڵاتی شیعی ،هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك كێشەی جیدیی لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا هەن و عەقڵییەتی شۆڤێنیستی بەغداش نایەوێت بەهێزبوونی كورد ببینێت، جا لەڕووی ئابووری یان سەربازی بێت، چارەسەری ئەو كێشانەی كوردیش پێویستییان بە تیمێكی بەهێزی كوردی هەیە لە بەغدا، كە بەهێزیی پارتی دەتوانێت ئەو تیمە دروستبكات، چونكە بەغدا رێز لەو گرووپ و حزبە كێشەدارانەی سلێمانی ناكرێت و ئەسڵەن وەك دەستە و تاقم سەیریان دەكات، بەوەی ئەو هێزانە تەواو خۆیان رادەستی سیاسەتی بەغدا كردووە و ئەمەش پێگەیانی لاوازكردووە، كەوایە بەهێزبوونی پارتی، یەكسانە بە بەهێزی كورد لە بەغدا، هەڵبەت یەكگوتاری كوردی پێویستییەكی هەنووكەییە و دەبێ سەرجەم حزبە كوردییەكان ئەوەیان لەبەرچاو بێت، ناتەبایی ئەوان زیانی گەورەی بۆ كورد دەبێت و دیسانەوە ئەزموونی كوردستان دەخاتەوە بەردەم مەترسییەوە، كەوایە چوونەوەی كورد بۆ بەغدا گرنگە بەجۆرێك بێت كە دوای هەڵبژاردن یەك تیمی كوردی دروست بكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەڕێكی دیكەی هەڕەشەكانی شۆڤێنیزمی عەرەبی، چونكە ئەو عەقڵییەتەی بەغدا بڕیاریداوە بە ئاسانی لەگەڵ كورد هەڵنەكات، مەگەر تەنیا گوشاری نێودەوڵەتی و یەكگرتوویی كورد و بەهێزی هەڵوێستی كورد لە بەغدا بتوانێت بەرپەرچی ئەو عەقڵییەتە فاشیستییە عەرەبییە بداتەوە.بۆیە دەبێ گەلی كورد بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانیی سیاسەتە كوردانە و نیشتیمانپەروەرەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانیی بین لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە ..
سەرۆك بارزانی ئەو سەركردەیەبوو كە هەموو تەمەنی لەپێناوی رزگاری نیشتیمانیدا تەرخانكردبوو هەر لە تەمەنی لاوێتیەوە وەك پێشمەرگەیەكی كوردستان خەباتی كرد، تەمەنی خۆی بۆ پێشمەرگایەتیدا تەرخانكرد، بەدرێژایی شۆرشی ئەیلولی مەزن و شۆرشی گوڵانی پێشكەوتوخواز و راپەرینی 1991، تەنانەت سەرجەم كەسایەتیە سیاسیەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كە سەرۆك بارزانی یەكەم سەركردەبوو كەلە یەكەم رۆژی راپەریندا لەناو ئاپۆرەی جەماوەردا بەشداری راپەرینی كرد.
هەروەها بە هەوڵ و كۆششی بەردەوامی دبلۆماسی سەرۆكی نەتەوەییمان سەرۆك مەسعود بارزانی هێزی پێشمەرگە و هەردوو هیزی سەرەكی كوردستان پارتی و یەكیتی لە لیستی تیرور دەركرد ، ئەمە بێجگە لەوەی كە سەرۆك بارزانی بەهەولە بەردەوامەكانی توانی هیزی پیشمەرگەی كرد بەخاوەنی چەكی مۆدیرنی جیهانی و پڕچەكی كردن .
بۆ یەكەمجار لەمێژووی گەلی كوردستاندا سەرۆك بارزانی ئاڵای كوردستانی بردە هەرچی كۆشكی حوكمرانی و كۆڕو كۆڕبەندی جیهانیەوە كە ئەمەش هەنگاوێكی زۆر مێژووییە كە بەراستی هەولەكانی سەرۆك بارزانی لە مێژووی گەلی كوردستاندا دەنگدانەوەی زۆری دروستكردووە، لەم باوەردام كە نەوەكانی داهاتوو لەلاپەرەكانی مێژووی گەلی كوردستاندا شانازی بە هەوڵو ماندووبوونی ئەم كارێزما نەتەوەییە دەكەن.
سەرۆك مسعود بارزانی بەدرێژای تەمەنی لە خەبات بەردەوامبووە هەموو كات هەموو هەولێكی پاراستنی ئەزموونی كوردستان بوو ، سەرۆك بارزانیی لە ماوەی 27 ساڵی رابردوو ، كە هەرێمی كوردستان رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسی جیدی بۆ هەر لە داستانی كۆرێ تا پردێ و سحێللا ، رێگەی نەدا كە جارێكی تر خاكی كوردستان و دۆزەكەی بكەوێتەوە دەستی دوژمنان و داگیركەران .