قوتابخانە ورێبازێكی كوردانە بۆ پاراستنی مێژوو وخەباتی دوێنی،ئەمرٍۆ و سبەی

قوتابخانە ورێبازێكی كوردانە بۆ پاراستنی مێژوو وخەباتی دوێنی،ئەمرٍۆ و سبەی
بارزانی ڕابەرێکی ڕاستە قینەی نەتەوەی کورد بووجگە لەوەی سەرکردەیەکی بەتواناو بەسەلیقەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە ڕاستیدا تا ئێستاش دیاردەیەکی زەق وئاشکرایە لە هەڵوێستی نەتەوەکەماندا وکورد توانیویەتی لە ڕوانگەی سەرکردەوە حیزب ببینێ نەک لە ڕوانگەی حیزبێکەوە سەرکردەیەک هەڵسەنگێنێ کە ئەمەش گەلێ لایەنی سەرکەوتووی تیابەدی ئەکرێ وئەنجامی ئەزموونی چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینی مێژوویی سەخت وخوێناویمانە دیارە هەردەم سەرکردە ئاوێنەی ڕوونی ڕەفتاری حیزبەکەی بووە و سەرکەوتن وهەڵدێری زۆربەی شۆڕشەکان هەر ئەم دیاردەیە بووەو سەرکردە توانیویەتی وەرچەرخانی مێژوویی بێنێتە گۆڕێ گەرچی کێشەکان لەسەرئاستی سەرکردایەتی کردن بووە نەک لەسەرچۆنێتی ئایدۆلۆژیاو جیاوازی بیروبۆچونیان ،بارزانیش بە پەیڕەوکردنی بیری نەتەوەیی پێش کەوتووخواز، ڕەسەنایەتی یەکی شۆڕشەکەی پاراستوەو پتر لەسیاسەت مەدارانی ئایدۆلۆژیای جیاوازی دژایەتی کراوە و هەوڵی لەناوبردنی دراوە ئاشکرایە فرەدوژمنی نەتەوەکەمان ولە هەموولایەکەوە پەلاماردانمان تەنها سەرکردەی لەخۆبوردوو بوێر ئەتوانێ بەری شاڵای دوژمنانە بگرێ ولەمەشدا بارزانی نەمر مێژوویەکی پڕسەروەری ئەم نەتەوەیە بووەو هەردەم بەچاوی سەروەرومەزن لەلایەن هەموانەوە سەیرکراوە وتێی ئەڕوانین ئەو مێژووەش بەڵگەنەویستە بەوەی سیاسەتی بارزانی نەمر بەشیکی جیانەکراوەیە لە خەبات وتێکۆشانی کوردو پرسی کورد.
بیست و حەوت ساڵەی فەرٍمانرٍەوایی حكومەتی كوردستان بە سەرپەرشتی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بوارەكانی سیاسی ،ئابووری ،دیپلوًماسی سەڵمێنەری ئەو واقیعەیە كە بە شێوەیەك سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی توانیی كوردستان دوای راپەرٍینە شَكۆدارەكەی 1991 بەرەو قۆناغی حوكمرٍانییەكی دامەزراوەیی ببات .هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو هێزی سەرەكی لە حكوومەتی هەرێم و باڵادەست لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك نموونەیەكی باش و سەركەوتووانەی لە دەسەڵاتدارێتی پێشكەشكردووە. لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی كوردستان لە گوندێكی وێرانەوە بووە وڵاتێكی ئاوەدان و پڕ لە خێر و خۆشی. پێشكەوتن لە هەموو بوارەكانی ژیاندا دروست بوو. خۆشگوزەرانی و رەفاهییەت بۆ تاك و كۆمەڵگای كوردستانی فەراهەم كرا. بۆ یەكەمجار لە مێژوودا نەوتی كوردستانی خۆماڵی كرا و گەیێنرایە بازاڕەكانی جیهان. دەسكەوت و پێشكەوتنەكان لە سایەی دەسەڵاتی پارتییدا بەڕادەیەك گەورە و فراوانبوون، كە لە دەرەوەی چاوەڕوانی دوست و دۆژمنانی كورد بوون. لە بواری ئەمنیدا سەرەڕای ئەوەی كوردستان لە هەموو لایەكەوە بە دوژمن دەورەدراوە، بەڵام دام و دەزگاكانی ئاسایشی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی توانیویانە سەروماڵی كوردستانییان بپارێزن و كوردستان وەكو ناوچەیەكی ئارام و بێ كێشە لە هەموو مەترسییەك بە دوور بگرن. لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا لە بواری خەباتی دیموكراسی و ئازادی بیروڕادا بەكردەوە هەموو ئازادییەكان بۆ تاك و كۆمەڵگە و هێزە سیاسییەكان مسۆگەر و دەستەبەركراون.
بێگومان لە هەموو ئەمانەش گرگتر و بەرچاوتریش هەڵوێستە نەگۆڕ و چەسپاوەكانی سەرۆك بارزانین لە ئاست پرسی سەربەخۆیی كوردستان و هەموو ئەو پرسانەی گرێدراوی چارەنووس و ئایندەی كوردن. سەرۆك بارزانی لەژێر هیچ گوشار و هەڕەشەیەكدا ئامادە نەبوو مساومە لەسەر مافە نەتەوەییەكانی كورد بكات. بەرگری لە قەوارەی فیدراڵی كرد و لە رێگای ریفراندومەوە كوردستانییەتی كەركووك و خانەقین و شنگال و مەخمووری سەلماند و پرسی سەربەخۆیی كوردستانیش وەكو مافێكی رەوای كورد بە دیكومێنتكرا و ئەمانە هەموویان راستین و نە دۆست و نەدوژمنانی كورد ناتوانن نكۆڵیان لێبكەن. سەرۆك بارزانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا لە رووی دیبلۆماسی، سەربازی، سیاسی، دیموكراسی و... هتد، توانیویەتی دۆزی رەوای كورد چەندین هەنگاوی تر بەرەوپێشەوە ببات و نزیكی بكاتەوە لەو ئامانجە لەمێژینەی كورد كە سەدان قوربانی بۆ داوە. شایانی باسە ئەمڕۆ سیمای باشووری كوردستان لە سەر ئاستی جیهانیدا بە شێوەیێكی گشتی لە ژێر سێبەری رێبەرایەتی بارزانیدا گەیشتۆتە ئاستێكی وەها كە هەموو جیهان بە چاوی رێزەوە سەیری دەكات، جیا لە هەر شوێنێكی دیكەی ئەم دەڤەرە. باشووری كوردستان لە ژێر سایەی سەرۆك بارزانی دا بۆتە مەڵبەندی پێكەوەژیانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی و... هتد.
هەر ئەم سیاسەتە حەكیمانەیەی بەڕێزیانە بۆتە مایەی دروستبوونی هاوسەنگی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان لە ناوخۆدا، هەروەها راگرتنی بالانس لەگەڵ دەوروبەری كوردستان دا. سەرۆك بارزانی دژی شەڕ و خوێنڕشتن و تیرۆر بووە، بەڵام هەر كاتێكیش پەلاماری كوردستان درابێت بەرگری لە كەرامەت و ناسنامەی سیاسی و نەتەوەییمان كردووە هاوشان لەگەڵ دڵسۆزان و نیشتمانپەروەرانی گەلەكەمان دا وەك مافێكی رەوای هەر گەل و نەتەوەیێك. پێویستە كورد لە هەر چوار بەشەكەی كوردستان دا بارزانی بە سەرچاوەو مەرجەعی خۆی بزانێت و هەڵوێستەكانی سەلماندوویانە كە خەمخۆری كوردو كوردستانە لە هەموو بەشەكان بە بێ جیاوازی. گۆڕانكاریەكانی ئێستاش لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهان و گرنگیدان بە مەسەلەی كورد لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بارزانی لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێكی یەكجار گەورەی بینیوە لە راكێشانی سۆزی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە باشووردا دەستپێدەكات و ئێستا زۆر دەوڵەت لە ناوچەكە و جیهاندا پاڵپشتی ئیرادەی سیاسی كورد دەكەن لەم بەشەدا بۆ بە دەوڵەت بوون و سەربەخۆیی. لە ماوەی رابردوو و تا بە ئەمرٍۆ لە سەر ئاستی عێراقیش بارزانی زۆر هەوڵی دا دیموكراتی بچەسپێت بۆ رزگاربوون لە عەقلێ شۆڤێنی و رەگەزپەرستی، چەندین جار وەك ناوبژیوان پێكهاتەكانی ئەم وڵاتەی كۆكردۆتەوە، بەڵام لە دواجار سوودی نەبووە، چونكە حقدی هەندێ لە نوخبە سیاسییەكانی عێراق بەرامبەر بە كورد زۆر گەورەتر دەرچوو لەوەی كە بتوانن قبوڵی مافەكانی كورد بكەن و هەتا ئەمڕۆ بە چاوی بێگانە و دوژمن سەیری كوردیان كردووە، بۆیە لە جێی خۆی دایە هەموو كورد پاڵپشت وپشتیوانی هەنگاو و سیاسەتی حەكیمانەی حكومەتی كوردستان بكەین بە سەركردایەتی بەڕێز بارزانی و بە یەكەوە دەست لە ناو دەست تاكو گەل و وڵاتمان بە یەكجاری لە دەست ستەمكارانی ناوچەكە رزگار ببێت و ببینە خاوەنی ناسنامەی سیاسی و نەتەوەیی خۆمان وەك دەوڵەت. لە كۆتاییدا كورد و كوردستان و بارزانی یەكتر تەواو دەكەن بە پێكەوەش جوانین و با وڵاتمان بەرەو سەرفرازی ببەین.
ئەگەر بێت وسەیری مێژووی گەلانی ئازادی دنیا بکەین ئەوانەی وەکو کورد ژێر دەست ومافی زەوتکراونین وخاوەنی قەوارەی سیاسی خۆیانن چۆن سەیری ڕابردووی پڕ لە شانازی خۆیان دەکەن بە چ شیوەیەک ڕیز لە سەرکردەو پیاوە تێکۆشەرەکانیان دەنێن وچۆن مێژووی نەتەوەیی خۆیان بەچەپکە گوڵی بۆن خۆش دەڕازێننەوە ، دەبا ئێمەی کوردیش لە یادی پڕشکۆی نەمری کۆچی ئەم ڕابەرە گەورەیەماندا لە حزوری مێژوویەکی پڕ سەروەری و شانایدا ، پەیمان وبەڵَێن بدەین کە تەواوکاری کاروانی پڕ ڕیبوارو ڕێبازە پیرۆزەکەی کوردایەتی بین کە ئەمڕۆ گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان لە سایەی شۆڕش ودەسکەوتەکانی بە ئازادی وئارامی هەنگاوی هێنانەدی خەونی بارزانی و شەهیدان دێننە دی بە ڕزگاری وسەرفرازی و گەیشتنە بە لووتكە و ئامانجەگەورەكەمان كە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..
Top