دەرئەنجام دوای دروشمەکانی پارتی.
April 21, 2018
وتار و بیروڕا
ئه‌مجارەش وەک هەموو جارەکانی پێشووتر، به ڕاستگۆیانه و دوور له موزایه‌ده‌كردن، بۆ به‌ئامانجگه‌یاندنی دروشمه‌كانی له بواری پرسی نه‌ته‌وه‌یی و هەموو پرسەکانیتردا، هەوڵدەدات متمانه‌ی نێوان خۆی و كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستبهێنێتەوە.
ده‌كرێ پارتی به خه‌سڵه‌ته جیاوازه‌كانیه‌وه بناسرێته‌وه، به‌ڵام دیارترین خه‌سڵه‌ت کە لای من جێی شانازیشە، خۆخوێندنه‌وه و واقعیبینی و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و دروشمانه‌یه کە له‌پێناویدا خه‌باتی كردووه، گرنگترین ئامانج و دروشمیش کە لە ڕابردوو ئەنجامی هەبووە، دەکرێت لەچەند خاڵێک باسبکرێت.
۱ـ دیموكراسی، دروشمی دیموکراسی و پێداگیریكردن له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی وڵاتێکی وەک عێراق، یه‌كێك بوو له سه‌ره‌تاترین دروشمه‌كانی پارتی و به‌رده‌وام له رێگای خه‌باتی خۆیه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كرده‌وه، له‌وه‌یه بگوترێ خه‌باتی چه‌كداری و دروشمی دیموكراسیه‌ت دوو شتی پێچەوانەن، به‌ڵام بۆ پارێزگاریکردن و بەدەسهێنانی مافی شەرعی خۆی شه‌ڕی له هه‌موو به‌دیلێك به باشتر زانیوه.
۲ـ ئۆتۆنۆمی، دروشمێکی دیاری پارتی بووه، کە ئەمیش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێ به‌رهه‌م هات، کە داننانبوو به مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیە ناکرێ ئەم شانازییه وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار نه‌كرێت.
۳ـ فیدراڵیزم، ئه‌و هه‌نگاوه بوو، کە باشووری كوردستان له ئه‌نجامی خه‌باتێكی پڕ خوێنبه‌خشین، توانی له ناوچه‌كه‌دا نمونه‌یه‌كی شایسته نیشان بدات، ئه‌ویش دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
٤ـ سەربەخۆیی، پارتی له كۆنگره‌ی 13ی خۆیدا، دروشم و هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی هێنایه‌وه ناو ئه‌جێندای خۆی و به‌شێكی زۆری خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه بونیادنا، ڕەنگە لە ڕابردوودا ئه‌زموونی(سه‌ربه‌خۆیی) بۆ پارتی، بڕیارێكی سه‌ختبووبێت، به‌ڵام پاشه‌كشه‌كردن له‌م بڕیاره سه‌ختتره، چونکە چۆن له پێناو سه‌رجه‌م دروشمه‌كانی پێشوویدا قوربانی به‌خشیوه، له‌م هه‌نگاوه مه‌زنه‌یەشدا به‌دڵنیایه‌وه پێشه‌نگی قوربانی به‌خشین لای پارتی ده‌مێنێته‌وه و نه‌یارانی كورد‌و پارتیش باش له‌وه تێگه‌یشتوون، هه‌ر كاتێك پارتی دروشمێكی به‌رزكرده‌وه، به‌هه‌ر نرخێكی قوربانی به‌خشینبێ، به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێ.