رێبازی پارتی ,بارزانیی درێژەپێدەری كاورانی خەباتی نەتەوەیمانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە

رێبازی پارتی ,بارزانیی درێژەپێدەری كاورانی خەباتی نەتەوەیمانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە

خەباتی دوێنی ، ئەمرٍۆ و ئایندەی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژەپێدەر و ئاڵاهەڵگری گشت شۆرٍش وبەرخۆدانانەیە كە بەدرێژایی مێژوویی رزگاریخوازی كوردستان لە پێناو گەیاندنی كاروانی خەباتمان بە كەنارٍی دڵنییایی و مافەرەواكانمان تێكۆشاوە و بەردەوامە .پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدان تا بە ئەمرٍۆ لە پێناو رزگاریخوازی و سەرفراز گەل و نیشتیمان دەریایەك خوێنی بەخشیووە و دەبەخشی و هەمیشە پێشەنگ بووە لە خەبات و بەرخۆدان و بەگژاچوونەوەی داگیركەران . هەمیشەش كردارەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬جیا نەكراونەتەوە لە ناخی‮ ‬هەر تاكیكی‮ ‬نیشتمان،‮ ‬هەر ئەمەش وایكردووە حەفتا دوو ساڵ و تاوەكو ساڵانیكی‮ ‬دوورودریژی‮ ‬زۆریش هەر پیشڕەوو ژمارە‮ ‬یەك بیت‮.‬لە دریژی‮ ‬ئەو هەمو ساڵانەو ئەو قۆناغە جیاجیایانەی‮ ‬بەسەر گەلی‮ ‬كوردستاندا تیپەڕیون بۆ دۆست و دوژمن‮ ‬ڕوون بۆتەوە كە پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬بڕیار بەدەستی‮ ‬یەكەم و كۆتایی‮ ‬گەلن و بەبی ئەوان هیچ بڕیاریكی‮ ‬چارەنوسساز و‮ ‬یەكلاكەرەوە نادریت و ناسەپیندریت،‮ ‬چونكە زۆرینەی‮ ‬گەل متمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬پیبەخشیون و بە نوینەری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانن،‮ ‬هەر ئەو متمانە و گردبونەوەیەش سەلمینەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەیە كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بڕیار بەدەستی‮ ‬شەڕو ئاشتین لە كوردستان‮.‬
بە هەموو جۆریك لە ناوخۆو دەرەوە دژایەتی‮ ‬و گەلە كۆمە لە دژی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬كراوەو هەمو هەوڵیك بۆ لەناو بردن و لاواز كردن و دوورخستنەوەی‮ ‬دراوە،‮ ‬بەڵام چونكە پارتی‮ ‬هەڵقوڵاوی‮ ‬ناو ناخی‮ ‬هەمو تاكیكی‮ ‬ئەو نیشتمانەیە و‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬سەرتاپای‮ ‬داپۆشیوە و زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئاویتەی‮ ‬بووەو لاوازی‮ ‬پارتی‮ ‬بە نەمانی‮ ‬خۆیان دەزانن نەك لاواز بوون‮. ‬رۆژ بەرۆژ‮ ‬ڕۆژگار تیدەپەریت و پارتی‮ ‬ڕیشەی‮ ‬زیاتر بە خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستاندا دچیتە خواری و گەیشتۆتە هەمو سوچیكی‮ ‬نیشتمان و تا دیت لە جاران زیاتر بە هیزترو تۆكمەتر دەبیت‮.‬هەموو ئەو دەسكەوت و خەبات و قوربانیدانە بی دابڕان و پاشەكشەنەكردنە وسازش نەكردنەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەسەر مافە نەتەوەییە‮ ‬ڕەواكان سەلمینەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬تاكە لایەنی‮ ‬متمانە پیكراوو بە توانای‮ ‬گەیاندنی‮ ‬میللەتن بە هەمو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬و هەرخۆشیان لایەنی‮ ‬بڕوا پیكراوی‮ ‬پاریزەری‮ ‬دەسكەوتەكانن‮.‬
رێبازی پارتی ،بارزانی بریتییە لە ڕێبازی قوربانیدان لە پێناو نیشتمان، ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە، كە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەو حزبەوە تا ئەمڕۆ كار بۆ ئەوە دەكات.پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان تا ئەمڕۆ رۆژ بۆ رۆژ فراوانتر و بە هێزتر دەبێت دەستكەوت لە دوای دەستكەوت بۆ گەلی كوردستان تۆمار دەكات، لە ڕۆژی دروستبوونیەوە تا ئەمڕۆ هەمیشە پارێزەری پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەییەكان بووە و هەر كاتێكیش هەستی كردبێ، سەروەرییە نیشتمانییەكان لە مەترسی دابن، ئەوا بە بێ دوودڵی قوربانی داوە، چونكە هەمیشە خوێندنەوەیەكی بابەتیانەی دوور مەودای بۆ پرسەكان كردووە و ژیرانە هەنگاوی ناوە بەرەو ترۆكی سەركەوتن.
پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك بووە لە پێداویستییەكانی مێژوو توانیوی ەتی هەموو ئاییدیەكان لە ژێر چەترێكدا كۆ بكاتەوە، ئەویش چەتری پاراستنی نیشتمان و نەتەوەییە، پارتی خۆی بە خاوەنی گەلەكەی دەزانێت و باوەڕی بە فڕە ئایینی و دیموكراسی هەیە، هەر لەبەر ئەوەش گرەوی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی دیكەی بردۆتەوە.وەكو هەمیشە پارتی پارێزەری مافەڕەواكانی خەڵكی كوردستان بووە كە لە رۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، لە دیدی پارتی مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەن جگە لە وەی لاپەرەی دێرینی و مێژوومانی رەنگین كردوو بەرگری داكۆكی لە مافە راوەكانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە مساوەمە لەسەر مافی كوردستان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین كەسەر ئەنجام لەم رێگایەدا تووشی ئاوارەیی ودەربەدەری بوو بەلام لەگەل ئەمەشدا توانیان بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا سەربكەون شكست بە پیلانی دوژمنان بهێن و جارێكی تر هیوا وئومێد بۆ گەلی كوردستان دروست بكەنەوەئەمڕۆش پێداگری لەسەر مافێكی ڕەوای خەڵكی كوردستان دەكاتەوە كە ئەویش جێبەجێی كردنی گشت مافە دەستوورییەكانە. بۆیە گەلی كوردستان بە چاوی ئۆمێدەوە سەیری هەنگاوەكانی سەركردایەتی پارتی دەكات بۆ هەنگاونان بەرەو دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.
Top