دەنگمان زیاد دەکات

دەنگمان زیاد دەکات
بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ: دەنگمان زیاد دەکات.
یەکێتی دەڵێ دەنگمان زیاد دەکات.
کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ دەنگمان زیاد دەکات.
یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێ: دەنگمان زیاد دەکات.
تەنها پارتی پێیوایە دەنگەکانی تا ئاستێک جێگیرن.
ئەوە لە کاتێکدایە دوو لیستی تازە درووست بوون.
نەوەکەی شاسوار بزووتنەوەى گۆڕانی تووشی حەولەوەلا کردووە.
هاوپەیمانیەکەی بەرهەم ساڵح یەکێتی شڵەژاندووە.
چەند کەسایەتییەکی کۆمەڵ و یەکگرتووش چوونە ناو لیستی ترەوە.
ئەرێ ئەو لایەنانە ئەو دەنگانە لە کوێ دێنن؟ تۆ بڵێی بازرگانی دەنگ دەستی پێکردبێ و دەنگ لە ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمەرکا و وڵاتانی تر هاوردە بکەن و ئێمە نەمان زانیبێ؟
خۆ ئەگەر بازرگانی دەنگیش دەستی پێکردبێ، ئەو بازرگانیە سەرەتایە و ئەگەر لە رێگای ئاوی و وشکانی و ئاسمانیەوە دەست بە هاوردە کردنی دەنگ بکەن، بەو چەند رۆژە ناتوانن ئەو هەموو دەنگە هاوردە بکەن کە هەوویان بانگەشەی زیادبوونی بۆ دەکەن.
Top