وەڵامێک بۆ سڵاوەکەی ئاسۆ مامەند
April 18, 2018
وتار و بیروڕا
ماوەیەک دوای رووداوەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاسۆ مامەند گوتی: لە کەرکوک هەموو رۆژێکمان مردنێکە، کەواتە سڵاوەکەی ئەوانە دەگرێتەوە کە بە داگیرکردنی کەرکوک و حوکمی حەشدی شەعبی رازی بوون.
ئەوانە دەگرێتەوە کە بەبەر چاویانەوە حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستانیان خستە ژێر پێیان.
ئەوانە دەگرێتەوە کە قسە کردنیان بە زمانی کوردی لێ قەدەغە دەکرا و رازیش دەبوون.
ئەوانە دەگرێتەوە کە وەک خۆی بوونە چاوساغی حەشدی شەعبی.
ئەوانە دەگرێتەوە کە سەرکز لە سووکایەتی کردن بە پەیکەری پێشمەرگەیان دەڕوانی.
ئەی سڵاوەکە کێ ناگرێتەوە؟
سڵاوەکەی ئاسۆ مامەند پێشمەرگە ناگرێتەوە، چونکە پێشمەرگەش کەرکوکیان بەجێ هێشت، بەڵام بە فەرمانێکی سەربازی ئاسۆمامەندەکان و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە.
ئەوانە ناگرێتەوە کە بە داگیرکردنی کەرکوک رازی نین و ژێردەستەیی رەت دەکەنەوە.
بە کوردی سەربەخۆخوازان و بەرەی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام سڵاوەکەی وەک قەنناس بەرەی نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان و عێراقچییەکان و پەرلەمانتارانی دەنگدەر بە حەشدی شەعبی دەنگێوێ.