پارتی،بارزانیی بەتەنها حزبێك نییە بەڵكو قوتابخانەیەكە لە پێناو پاراستنی مێژوویی نەتەوەیەك
April 18, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێبازەیە كە نەتەوەیی كورد لە رێرەویی بێ ئومێدی و هەوڵی سرٍینەوەی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بەرەو هیوا و بەدەسهێنانی مافە رەواكان و لە نێواندا سەربەخۆیی كوردستان ئارٍاستەی گۆری. شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد هەوڵی زۆری بۆ دراوە هەریەكە بۆ مێژووی ئەو سەردەمانە و خەبات بەرخودانیان درێژەی هەبووە، تاكو لەلایەن دوژمنانەوە سەركوت كراون یاخود لەوناو براون.
پارتی لەچ قۆناغێك دروست بووە، یاخود بارودۆخی ئەو كات چۆن بوو قۆناغێك بوو پڕاوپڕ لە كارەسات تازە كۆتایی بە كۆماری كوردستان هاتبوو لای دوژمننی كورد ئیدی تازە كورد تەواو ناتوانێت سەرهەڵبنێتەوە و كۆتای هاتووە.
پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان.بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمیانە ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی. پارتی بەردەوام بە پلان و پیلانی دوژمانان ویستوویانە لەناوی ببەن یاخود گەر لە توانایان هەبووایە لەسەر زەویش ڕەشبكرێتەوە نەهێڵدرێت بمێنێت.
چەندین جار بەشەڕ و كۆسپ و تەگەر تەنانەت پەنابردن بۆ كاری تیرۆری بۆ رەمزی كورد بارزانی نەمر ،سەرۆك مسعود بارزانی و كادیر و سەركردە و فەرماندە پێشمەرگەركان لە ئارا و بەردەوامی هەبووە بۆ لەناو بردنیان.ئەمەش كە دەیانزانی پارتی و سەركردایەتیەكەی چۆك دا نادەن بەردەوام دەبن لە خەبات و تێكۆشان واز ناهێنن لە ئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی.
گەر پرۆژەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتنی ئەو پرۆژە گەورەیە نەبوایە ،دیار نەبوو ، دۆزی كورد بە چ ئاقارێك رۆیشتبایە ، بۆیە سەرۆك بارزانیی بە دەنگی بەڵێ میللەتی كورد ، توانیی مێژوو و سەروەرییەكانی نەتەوەیەك بپارێزێ..مێژوو شاهیدی ئەو واقعیەیە كە نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان زۆر پیلان و نەخشەیان بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد و لە ناوبردنی دەستكەوتەكانی كورد كە پارتی و بارزانی ئاڵاهەڵگرن تاقی كردەوە ،بەڵام بینیمان چی‌یان بە سەر هات . بۆیە گەر بە مێژوویی خەباتمان دا بچینەوە دەبینن كە هەر جارێك میللەتەكەمان ویستبێتی بگاته ئامانج و ئاواته‌کانی خۆی ، ئه‌وه گرووپێك یان تاخمێك له‌م لاو له‌ولا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و کوردستانیش وه‌ك خاك نه‌گه‌نه ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو کار و کرده‌وه‌ی دووژمن و خۆفرۆشان له‌دواییدا میلله‌تی کورد سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفراز ده‌رچووه‌و شکست و سه‌رشۆڕیش بۆ دوژمنان و نۆکه‌رانیان بووه .. دووژمنانی کورد باش ده‌زانن کێ به‌ڕاست و درووستی بۆ کوردی ده‌کات و باش ده‌زانن کێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌وڵده‌دات ،گوومانیشی تێدانییه به‌وه‌ی ڕێبازی پارتی و بارزانی تاکه ڕێبازه بۆ گه‌یشتن به‌ئاوات و ئامانجی کورد و هه‌ر سه‌ربه‌خۆیش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ڕێبازه دێته کایه‌وه ، ئه‌مه‌شه وای له‌دووژمنان کردووه ئاماژه‌ی وورد و درشت بۆ ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه بکه‌ن که نه‌خشه‌که‌ی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی "بارزانی نه‌مر" دایڕشتووه و کۆتاییه‌که‌شی به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دێته ئاراوه ، به‌ڵێ دووژمن هه‌رگیز به‌رامبه‌ر کورد هیچی پێنکراوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش په‌نای بردۆته به‌ر نۆکه‌ر و خۆفرۆشان که‌به‌داخه‌وه تائێستاش گرووپ و تاکه که‌س ماون کار بۆ دووژمن ده‌که‌ن ، تاکه مه‌به‌ستیشیان هه‌ر ئه‌وه‌یه بتووانن شکست به پارتی و بارزانی بێنن ، نه‌خێر نه‌وه‌ك دووژمنانی کورد و نه‌وه‌کیش نۆکه‌ر و به‌کرێگراوان ناتووانن ،به‌ڵکو هیز نییه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه بتووانێت شکستی پێ بێنێت ،چونکه پارتی به‌واتای کورد و کوردایه‌تی و(بارزانی) یش به‌مانای سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ، زۆران گرووپ و لایه‌ن پێیانوایه پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌کاره لاوه‌کییه‌کان دووچاری هه‌ڵچوون دێت و له‌دوایشدا شکست ده‌خوات ، به‌ڵام مێژووی دێرین و هاوچه‌رخی کورد شاهێدی ده‌ده‌ن ،به‌وه‌ی پارتی پشووه‌یه‌کی درێژی هه‌یه و ده‌زانێت چۆن و له‌چ کات و ساتدا مامه‌ڵه ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ش له‌هه‌موو ململانێیه‌کدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ،هونه‌ری ئه‌مه‌ش بۆ بناغه‌ی دامه‌زراندنی ده‌گه‌رێته‌وه که باوك و هێمای کورد مستەفا بارزانیی نه‌خشه‌ی بۆ داناوه و هه‌ر نه‌خشه‌یه‌كیش به‌درووستی کاری له‌سه‌ردا کرابێت شکستی بۆ نییه ،به‌ڵکو ئامانجه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازییه .. گه‌لی کورد که پارتی و بارزانی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ن ، هیچ کاتێك دووژمن به‌زلهێزی خۆیانه‌وه نه‌یانتوانیوه خۆی لێبدات و زۆریش هه‌وڵیاندا و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ،به‌ڵام بێ ئاکامه ،چونکه سه‌خته مرۆڤ بتووانێت سه‌ری خۆی له‌شاخ بدات و پارتی شاخه و بارزانی لووتکه‌ی هه‌موو شاخاکانی کوردستانه ، نه‌دووژمن و نه نۆکه‌ر و خۆفرۆشان ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و لوتکه‌یه که بارزانی بۆ به‌رگری له کورد و کوردستان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی هێژا سەرۆك مسعود بارزانیی هێزێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە هەر لەو سونگەیەوەش پارتی دەروانێتە پرسە سیاسی و هاوچەرخەکان ـ هەروەها لە فەلسەفەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەرژەوەندی میللەتەکەمان لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە و مێژووی شایەدی ئەو راستیەیە.هەڵبەتە لە دوای برینی بودجە و مووچەی کوردستانیان و و هاتنی داعش و نزمبونەوەی نرخی نەوت و هاتنی ئاوارەکان بارودوخی ئابوری و دارایی کوردستان رۆژ بە دوای رۆژ بەرەو خراپببون دەرویشت.ئەوەی جێگای سەرسورمانبوو لەسەروبەندی قەیرانی ئابوری و دارایی ئەم حزبانەی پێش سەرهەلدانی قەیرانی دارایی بەشداریان لە حکومەت کردبوو . کاتێ حكومەتی كوردستان توشی قەیرانی دارایی هات بەشێکی زۆری ئەم حزبانە لە حکومەت کشانەوە-.واتە لە بەرپرسیاریەتی رایانکرد ــ پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا پارتیی بوو بەرپرسیاریەتی قبوڵكرد لە بەرپرسیاریەتی و هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستەگەر بو باشترکردنی بژیوی ژیانی هاولاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر ــ سەرەنجام بە هەوڵ و تێکوشانی پارتی رێژەی پاشەکەوتی موچە کەمکرایەوە و لە ئێستاشدا پارتیەکەمان تاکە حزبە زۆر رژدە لەسەر پەسندکردنی پروژە یاسای چاکسازی کە بە پەسندکردنی ئەم پروژەیە پاشەکەوتی موچه نامێنێت و لە کوتایی هەموو مانگێکیش موچەی فەرمانبەران و موچەخورانی کوردستانیان دەدرێت...پارتی دیموکرتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەروک بارزانی بریاری ئەنجامدانی رێفراندومی دا . سەرەرای هەبوونی فشاری ناوخویی و هەرێمی و نێودەولەتی بو دواخستنی رێفراندوم و ئەنجام نەدانی پارتی بە پێشرەوایەتی خودی جەنابی سەرۆک بارزانی رێفراندومی ئەنجامدا .کەواتە پارتی ئالا هەڵگری سەربەخویی کوردستانە -- بویە دەبێت هەموومان لە ۱۲ ئایاردا بروینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەین بە لیستی۱۸٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئالا هەلگری سەربەخویی کوردستانە. بۆیە هەموومان بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانیی پارتیی و بارزانین كە رێبازی راستەقینەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان و پارێزەری مافەرەواكانی كورد و كوردستانە .