دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بەمێژوو بە ئەمرۆ و سبەی

دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بەمێژوو بە  ئەمرۆ و سبەی
خولی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ خەلكی كوردستان گرنگ وچارەنووسازە چونكە كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر پێگەی كورد لە عیراقدا بۆیەش پێویستە لە كاتی دەنگدان دا مرۆڤ دور لە بیركردنەوەی تەسكی سیاسی دەنگ بدات و ویژدانی خۆی ئاسوودە بكات ودەنگ بەو لیست و ژمارەیە بدات كە شایەنی دەنگدانە و دەتوانێت پارێزگاری لە مافە یاسایی ودەستورییەكان خەلكی كوردستان بكات كە لای هەمووان روونە ئەو لیستەش تەنها لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە (184)كە لیستی راستەقینەی زیاتر لە نیوسەدە خەبات وتێكۆشانی خەلكی كوردستانە چونكە پارتی لە دەستپێكی دامەزراندنی دا كە وەك زەروورەتێكی مێژوویی بۆ رابەرایەتی كردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان هاتۆتە مەیدانی سیاسی دا هەمیشە پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی ونیشتیمانی بووە بە جۆرێك هەموو كات ئامرازێك بووە بۆرێكخستن و یەكخستنی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بۆ داكۆكی كردن لە مافە رەواكانی كوردستانیان چونكە لە دیدی (پارتی)دا مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز بۆیەش هیچ كات ئامادەنەبووە سازش لەسەر مافە رەواكانی بكات و بەلكو هەمیشە كاری كردووە بۆ پاراستنی شكۆی گەلی كوردستان و رێگری كردن بۆ لە ناوبردنی ئەزموونی سیاسی كوردستان كە داستانەكانی پردێ وسحێلا و محمودیە و تلسقۆف باشترین نموونەن كە چۆن رێگا نەدرا پیلانی ناحەزان بێتەدی كە لەگەل ئەمەشدا بەردەوام بوو لە كاركردن لە چوارچێوەی فەلەسە وستراتیژیەتی رێبازی بارزانی نەمر لە پێناو كوردستانێكی سەربەخۆ و خاوەن دەولەت وكیان بۆیەش هەمیشە پارتی كراوەتە ئامانج جۆرەها پیلانی دژی كراوە بەلام سوپاس بۆ خوا بە حیكمەت و وورد بینی سەرۆك مسعود بارزانی توانیویەتی بەسەر گشت پیلانەكاندا سەربكەوێت كە دڵنیاشین لەم قۆناغەدا سەنگ وپێگەی كورد لە بەغدا وابەستەی پارتی یە كە چەندەی پارتی بەهێز بێت ئەوا كوردیش بە هێزتر دەبێت كە حەقە هەمووان بە دلسۆزی یەوە كاربكەین لە پێناو سەرخستنی لیستی پارتی كەلیستی هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە وێرای ئەوەش پارتی هەمیشە ئامادەبووە نەك تەنها لە كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی بالای كوردستان قوربانی بدات بەلكو لە بەغداشدا بە هەمان تێروانینەوە لە پێناو بەرژەوەندی یەك دەنگی ویەك گوتاری لایەنە كوردستانیەكان ئامادەبووە قوربانی بدات و دەست بەرداری زۆربەی پۆستەكان بێت تەنانەت زۆر جاران لە لایەن جەماوەر وكادیرانی خۆی دووچاری رەخنە بوویتەوە كە نموونەی هەرە دیاری ئەم راستی یەش ئەو كاتەیە بوو كە لە هەڵبژاردنی خولی پێشوو لە 30/4/2014پارتی خاوەن زۆرترین كورسی بوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران وەك كوتلەی كوردستانی كە بریتی بوو لە 29 كورسی بەلام تەنها بۆ یەك رێزی لایەنە سیاسیەكان وازی لە مافی سروشتی خۆی هێنا وزۆربەی پۆستەكانی لە بەغدا بەخشی یە لایەنەكانی تر كە دیارترینیان پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو بۆیەش پارتی دەریخست بەرژەوەندی بالای كوردستان لەسەرووی هەموو شتێكە كە بەدلنیایەوە لەسەر ئەم جۆرە هەلوێستانەی بەردەوام دەبێت بۆیەش شایەنی ئەوەیە دەنگی پێ بدرێت چونكە دەنگدان بە پارتی واتە دەنگدانە بەو قارەمانانەی لە دوای خیانەتە مێژووییەكەی 16ی ئۆكتۆبەر كوردستانیان پاراست وە دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە مێژووبە ئەمرۆ وئاییندە .
Top