پارتی و بارزانیی، كوردی لە ئاراستەی بێ ئومێدی بەرەو هیوا و سەربەخۆیخوازیخوازی برد
April 16, 2018
وتار و بیروڕا
ڕۆڵی پارتی وەك پێشەنگ لە هەڵگیرساندنی تەواوی شۆڕش و داستانەكانی نەبەردیدا دیارە، لەوانە شۆرشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵانی پیشكەوتنخواز، داستانی خواكوڕك 1988و ڕاپەرینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991، بەشداریكردن لە ڕووخاندنی رژێمی فاشستی بەعس. لە ئێستادا وەك هەمیشە پارتیی دیموكراتی كوردستان خەمخۆری بەرگریكردن لە خاكی كوردستان. كوردستان و ناوچەكە بە قۆناخێكی هەستیار دەرباز دەبێت، حیكمەتی پارتی لەوەدایە دوای هەر پیلانێكی دوژمنانی گەلەكەمان بەرامبەر بە پارتی، پارتیی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر زیاتر بەهێز دەبێت بۆ بەردەوامبوونی خەباتی نەتەوەیی، ئەوەی ئێستا لە لایەن هەندێ هێزو لایەن دەركی و نێو خۆ، بە دیدی من گەلەكۆمەكییە دژی پارتی، بەڵام چونكە پارتی لە دوای رێككەوتنی شوومی جەزائیر توانی بە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنحواز وەڵامی نەیارانی بداتەوە، بە هەمان شێوە و ئەندازە دەتوانێ وەڵامی هەموو ئەوانە بداتەوە، كە خەون بە لاوازبوون و لەناوبردنی پارتییەوە دەبینن.
دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك رووناكییەك و ئومێدێك بوو لە نێو شەوە زەنگ و بێ هیوایی نەتەوەیی كە توانیی بە داگیركەران و نەیارانی كورد بڵێ تا كوردێك مابێ رێگە نادات بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی بمێنێتەوە و كورد ژێر دەستی پاشكۆیی قبوڵ ناكات .مستەفا بارزانیی وەک رێبەری نەتەوەیی کوردستان جێی ئومێدی هەموو گەلی کوردستان بووە، لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیدا دژی سازشکردن لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان بووە، بۆیە بەردەوام دوژمنان لە هەولی دژایەتیکردن و لێدانی بارزانی نەمر دابوونە، زۆر جاریش بۆ دژایەتی کردنی بارزانی نەمر هەوڵیانداوە سوود لە کەسانی ناو شۆڕش و لایەنی ناوخۆیی وەربگرن، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسی کوردستان بکەین دەبینین زۆر جار خیانەت لە بارزانی نەمر کراوە، بارزانی نەمر لە تێکۆشانی خۆیدا زۆر جار رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆتەوە، بەڵام بارزانی وەک هەمیشە دژی ئەو پیلانانە وەستاوەتەوە و، درێژەی بە شۆڕش و بەرخودان داوە. نهوهی گرنگه سوود له كهلهپووری شۆڕشگێڕانهی بارزانی نەمر وهربگرین و بیكهینه سهرمهشقی خهباتمان، خاكهڕایی و ژیانی بارزانی نهمر وهك پێشمهرگهیهك زیاتر بارزانی نهمری لای خهڵك خۆشهویست كردبوو، ئهگهر سهرنج بدهینه فلیمه ئهرشیفییهكانی سهردهمی شۆڕشی ئهیلول، یا پێشمهرگه دێرینهكانی بدوێنین زۆر باش ههست بهوه دهكهین كه جلو بهرگ و خواردن و شوێنی حهوانهوهی و چهكی بارزانی نهمر جیاوازیهكی ئەوتۆی لهگهڵ پێشمهرگهكان نهبووه، لهگهڵ ههر پێشمهرگهیهكدا لهئهرك و مافدا خۆی بهیهكسانی زانیوه، بهردهوام رێزی بهرامبهرەكهی گرتووه و لهسهر ههق بهدهنگهاتووه و لهخهمی چینی ههژار و چهوساوهدا بووه، ههر ئهوهش بۆته هۆی ئهوهی كه له ههر چوار پارچهی كوردستاندا خهڵك بارزانی ـ یان خۆشبووێت و بهسیمبولی خۆیانی بزانن و چونكە خەباتیی بارزانیی بۆ حزبێك نەبوو بەڵكو بۆ نەتەوەیەكی خاك داگیركراو بوو لە پێناو كۆكردنەوەیان لە ژێر چەترێك دا..
ئەگەر ئەم زەمەنە لە خەباتە جۆراوجۆرەكان وەك پەیژەیەك تێی بڕوانین، ئەوا بە ئاسانی و بە رۆشنی بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە لە پلەكانی كۆتایی نزیك بووەتەوە كە سەركەوتنی یەكجارەكییە و مێژوو سەراپای جومگە بنەڕەتییەكانی ئەم حزبە لە زێڕ دەگرێت. پارتی پێچەوانەی تەمەنەكەی خۆی وەك گەنجترین حزبی كوردی خۆی وێنا دەكات و كێرڤ و وزەی لە هەمووان زیاترە، ئەوەش یەكێكە لە سیفاتە بەرزەكانی و من بۆ ئەوەیشی دەگێڕمەوە كە سیاسەتی حەكیمانەی ئاراستەكراوی پارتی ئەوەیە نە پێش كۆمەڵگە كەوتووە و نە دوایشی كەوتووە، بەڵكە شانبەشانی پێویستییەكانی كۆمەڵگە هەنگاوی هەڵگرتووە. پارتیی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی مستەفا بارزانی توانی هەموو دەنگە شۆڕشگێڕەكانی كورد لە حیزبێكی سیاسیی خاوەن پەیڕەو و پرۆگرام و سیستماتیك كۆ بكاتەوە تا بتوانێت ڕابەرایەتیی شۆڕشی كورد لە باشووری كوردستان بكات و بە نوێنەرایەتی كورد بەشداریی كۆڕ و كۆنفراسە نەتەوەییەكانی جیهان بكات. هەر لە شۆڕشەكانی بارزانەوە تا هەموو ئەو دەنگانەی كە بە گژ داگیركاریدا دەچوونەوە لە ژێر بەیداخی پارتێكی پێشڕەودا كۆ كرانەوە و رێبازی پیرۆزی بارزانی وەك بنەما و دەستوورێكی كارا كاری پێ دەكرا. یەكڕیزی و خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەیەك، پەروەردەی كوردانە، برەودان بە هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و بەرزكردنەوەی متمانەبەخۆبوونی تاكی كورد، لە پرەنسیپە بنچینەییەكانی پارتین.بۆیە ئامانجی سەرٍەكی لە دروستبوونی پارتیی متمانەبەخۆ بوون لە هەمبەر بەدیهێنانی مافەرەواكان و هەروەها پێداگری كردن بووە لەگەیشتن ئامانجی ئامانجەگەورەكەمان كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە هاوشێوەی هەموو گەلانی ناوچەكە .