په‌یوه‌ندى به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستاكانى له پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده
April 15, 2018
وتار و بیروڕا
قوتابخانه‌كان گرنگترین دامه‌زراوه‌كانى فێڕكردنن كه پێویستیان به بوونى په‌یوه‌ندى زۆر باش هه‌یه له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌و قوتابخانانه به تایبه‌تى به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستاكان و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌كه، ئه‌گه‌ر هاتووو به‌رێوه‌به‌ر هه‌وڵى دا په‌یوه‌ندییه‌كى په‌روه‌رده‌یی درووست له نێوان خۆی و مامۆستاكان و فه‌رمانبه‌رانى درووست بكات ئه‌وا هاوكاری و یارمه‌تیدان له نێوانیان درووست ده‌بێت ، وه ئاڵ و گۆڕی متمانه و دڵنیایی و رێزگرتن درووست ده‌بێت و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه لێك تێگه‌یشتن و گونجان ده‌بێته ده‌ستپێكردنى كاره‌كانیان و ئاستى فێركردن و په‌روه‌رده‌ش له قوتابخانه‌كه به گشتى سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م داردهبێت، ئه‌گه‌رهه‌ر دوو دڵى و ڕاڕایی وجیاوازى كردن له په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌بوو له نێوان به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستاكان بێگومان ده‌بێته به‌ربه‌ست و رێگری سه‌ره‌كى له رێگاى په‌روه‌رده و فێركردن‌و گیروگرفته‌كان له قوتابخانه زیاد ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك له سروشتى كاره‌كان و ئه‌ركی خۆی و به‌رپرسیاریه‌تى كاره‌كه‌ى تێگه‌یشت و زانى چۆن سه‌ركردایه‌تى قوتابخانه ده‌كات و كه‌شێكى په‌روه‌رده‌یی له باروگونجاو له قوتابخانه درووست ده‌بێت پشت به‌ستوو به رێزگرتنى تواناكانى سه‌رجه‌م مامۆستاكان و ئاڵوگۆڕكردنى بیر‌و ڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كان له سه‌ر په‌روه‌رده وفێركردن تاكه ئامانج به‌ره‌وپێشبردنى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بێت و هاوكارى مامۆستاكان بكات و له گیروگرفته‌كانیان بگات و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكات له قوتابخانه‌دا، چونكه ئه‌ركى به‌رێوه‌به‌ر و په‌یوه‌ندى كردنى له‌گه‌ڵ مامۆستاكان هه‌ر ته‌نها سهلاوكردن و قسه‌ى خۆش و بزه دابه‌شكردن نییه ، به‌ڵكو تێگه‌یشتنى قوول هه‌بێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر بۆ توانا و دڵسۆزی و بارودۆخی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌كه ، ئه‌مه‌ش كه‌شێكى خێزانى متمانه پێكراو له قوتابخانه درووست ده‌كات و كاریگه‌ری ده‌بێت و شوێنه‌وارى باش له ناخ و ده‌روونى سه‌رجه‌م مامۆستاكان جێ ده‌هێلی و مامۆستاكان هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن له قوتابخانه ئه‌و دڵسۆزییان بۆ كاره‌كانیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌وكات له پۆڵه‌كان وانه‌كانیان به باشى ده‌لێنه‌وه و ده‌رئه‌نجام ئاستى فێركردن و په‌روه‌رده له قوتابخانه به‌رز ده‌بێته‌وه و كه مامۆستاكان گڕوتینى و په‌رۆشیان بۆ كاره‌كانیان زیاتر ده‌بێت و به‌رده‌وام هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن له قوتابخانه‌دا ، ئه‌و كه‌شه گونجاوه ئه‌وكاته له‌سه‌ر زه‌وی و ناو قوتابخانه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێ و دێته‌دی ئه‌گه‌ر هاتوو كارامه‌یی هونه‌ری هه‌ڵسه‌وكه‌وت كردنى به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستاكان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر بوونى هه‌بێت بابه‌تیانه و بێ جیاوازى ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ مامۆستا بكات ئه‌وه‌ش هۆكارێكى تری كاریگه‌ره له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى ڕۆلی به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێرى په‌روه‌رده‌یی