رێبازی پارتی و بارزانیی، رێگەی شكۆ و سەرفرازیی نەتەوەییە ..
April 15, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پێویستیێكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوە و لەناوبردن دەبووەوە، بە رابەرایەتیی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر دامەزراوە.دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژووی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسیی توانەوە و لەناوچوونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەڕاندەوە و ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .پارتی توانی، تواناكانی گەلی كوردستان لە حزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆ بكاتەوە و ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و، یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان. پارتی دیموكراتی كوردستان، بە رێبەرایەتی بارزانیی ئەو رێبازەیە كە بۆ كوردستانیان تێدەكۆشێ و سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی كوردستاندا دەبینێتەوە، ئەو حیزبەی كە بە درێژاییی مێژووی دامەزراندنی، خۆی ڕادەستی هیچ گوشارێك نەكردووە و لە قەیران و تەنگژەكاندا لە هەموو كات زیاتر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزتر بووە.
وەك گەورەترین هێزی كوردستانی، هێزی سەرەكی بوو لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و داگیركەرانی كوردستان لەو پێناوەشدا گەورەترین قوربانی بەخشی، ئەمەش ئەوەی سەلماند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین بەربەستە لە رووی ئەوانەی، كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و گەلی كوردستان. پارتی و بارزانیی هەڵگری دوو شانازیی گەورە و مێژوویین " سەركەوتن لە جەنگی جیهانی تیرۆر و دووەمیان سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی "،ئەمانە بەشێکن لە فاکتەرەکانی سەركەوتن و بەردەوامی و بەهێزیی پارتی و شانازییەکانی پارتیبوون .
پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێبەرایەتی مستەفا ئاڵاهەڵگری كوردایەتی و كۆڵنەدان وەك پێویستیەكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوەو لەناوبردن دەبوەوە، بە رابەرایەتی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیمان بارزانی نەمر دامەزراوە.دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژوی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی ، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسی توانەوەو لەناوچونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەراندەوەو ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان توانی ، تواناكانی گەلی كوردستان لەحزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆبكاتەوەو ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژو پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان.هەر کاتێک پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بووە کوردستانمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بووە و هەرکاتێک پارتی تووشی نسکۆ بووە کوردستانمان خاپور و وێران کراوە، پارتی سەرکێشی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستانە و لەپێناو وەدیهێنانی ئاوەدانی و ئاشتەوایی و سەقامگیری و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بەردەوام دەبێت.پارتی سەركێشی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستانە و لە پێناو ئاوەدانی و ئاشتەوایی و سەقامگیری و بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بەردەوام دەبێت .ئێمە لە جیاتی لەت لەت بوون، لە جیاتی یەكتر ڕەتكردنەوە، داوای یەكڕیزی و داوای تەبایی و داوای سەقامگیری كوردستان دەكەین، یەكهەڵوێستی و یەكڕیزی هەموو هێزە سیاسیەكانی كوردستان. پێویستە هەموومان پێكەوە بین و پێكەوە هەنگاو بنێنین بۆ ئاسۆیەكی رووناكتر و هەوڵبدەین ئەوەی كە تاكو ئێستا هەمانە و بەدەستمان هێناوە بیپارێزین و بەرەو ئامانجە گەورەكەمان هەنگاو بنێین.