لە نێوان بە کوردی مردن و بە حزبی ژیان
April 12, 2018
وتار و بیروڕا
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دیدەم وەڵامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
کورد ئەگەر ئەو شیعرەی هەژار موکوریانی نەکاتە کارنامەی خەباتی رزگاری نیشتیمانی و سەربەخۆیی کوردستان،هەر بە ژێر دەستەیی دەمێنێتەوە و دەبێ چاوەڕوانی دووبارە بوونەوەی کارەساتەکانی رابردووی بێت، بەڵام ئێستا پێچەوانەی ئەو کارنامەیە کە تاکە دەروازەی رزگار بوونمانە هەنگاو دەنێین و دەڵێین::ــ
بە حزبی دەژیم بە حزبی دەمرم
بە حزبی دەیدەم وەڵامی قەبرم
بە حزبی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ حزب تێهەڵدەچمەوە
ئەو کەس و لایەنانە خەجاڵەتی بەردەم مێژووی خەباتی رزگاری نیشتیمانی و خواستی سەربەخۆیی کوردستان و خوێنی شەهیدان و رەنج و ماندووبوونی شۆڕشگێڕان بێ کە ئەو کلتوورە حزبیە سەقەتەی کردە شوێنگرەوەی کلتووری نەتەوەیی.