گەلی كورد تەنیا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەی تێدەكۆشێ‌ وقوربانیی دەبەخشێ‌.

گەلی كورد تەنیا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەی تێدەكۆشێ‌ وقوربانیی دەبەخشێ‌.
ئامانجی دەیان ساڵەی خەبات و تێكۆشانمان بۆ گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوو داگیركراوەكان بووە ، بۆیە تەنیا گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان دەمانگەێنێتە كەنارٍی دڵنییایی نەك مانەوەی بە زۆر لە چوار چێوەی عێراقێكی دروستكراویی خۆسەپێن .دەبێ‌ گەلی كورد ، گشت توانا سیاسی و دیپلۆماسییەكانی لە سەر ئاستی ئیقلیمی و جیهان بخاتە گەر بۆ ئەوەی لەو عێراقەی كە بە زۆر پێوە لكێنراوە جیا بێتەوە و هیچی تر تووشی كارەسات و جینۆساید نەبێتەوە .هەر لەسەردەمی یەكەم نەخشەی داگیركاری سایكس – پیكۆ وە لە 1916 تا 2017 دوای ڕیفراندۆمی گەلی كورد ڕژێمی عێراق دووبارە گەڕایەوە بۆ خاڵی سفر لەچارەسەری بنەڕەتی كێشەی كورد كە بەنزیکەیی تێچووی ماددی كپكردنەوەی شۆڕشی كوردی خۆی لە خەرجی 250میلیار ددۆلار دەدات، هەروەها زیانی گیانی نزیكەی یەك ملیۆن كەس لەهەردوولا، ئەمە جگە لەوەی عێراق لەساڵی 1974 لەگەڵ شای ئێران ڕێكکەوتنی جەزائیریان ئیمزاكرد، كە لەبەرامبەر كپ كردنەوەی شۆڕشی كوردی بەشێكی خاكی خۆی دابە ئێران، هەرئەوەش بوو دواتر بووە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، پاشان دەوڵەتی عێراق بە نابژیوانی نێودەوڵەتی كۆتایی بە جەنگ هێنا، بەڵام ئەم دەوڵەتە جارێكی تر پەلاماری كوەیتی دا و دووبارە جیهانی ناچاركرد بەزەبری هێز لەو وڵاتە وەدەری بنێن، گەلی كوردیش سود لەو دەرفەتە وەرگرێت حوكومەتێكی لۆكاڵی لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێ، دواتر پرۆسەی ئازادی عێراق هاتە پێشەوە، ئەو گرفتەی كە چەندین ساڵ عێراق بەدەستیەوە دەیناڵاند، دەبوایا لەو پرۆسەیەدا چارەسەر بكرایا، بەڵام دووبارە ئەمریكا پشتگیری دەوڵەتێكی ناوەنگەرایی لە عێراق كرد، بەمەش دووبارە عێراقی گەڕانەوە بۆ سەرەتای ململانێكان، دووبارە عێراق كەوتەوە ململانێی قەومی و تایفی، بۆیە ئەم عێراقەی دوای سەدام خراپترین جۆری عێراقە، بەڕای من بڕیای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تاكە ئەلتەرناتیڤ بوو بۆ دروستكردنی دوو دەوڵەتی سەقامگیری عێراق و كوردستان بەوجۆرە عێراق دەبووە لانی كەم عێراقێكی عەرەبی ئیسلامی، تەنها گرفت كە دەمایەوە كێشەی مەزهەبی و تایفی سوننە و شیعە بوو، كە ئەویش زۆر كاریگەری نەدەبوو لەسەر دەسەڵاتداریەتی ئێستای عێراق، چونكە شیعە دەبووە زۆرینەیەكی ڕەها لە عێراقی بێ كورددا، بەڵام دووبارە هەم عێراق و هەم سیستمی نوێی جیهانی پشتیان لە ئیرادەی گەلی كورد كرد و سێنتراڵیزمی یا ناوەندی دەوڵەت دووبارە پیرۆز كرایەوە، من بە دڵنیایی دەڵێم كە ئەم دەوڵەتە بەناو فیدراڵی و دیموكراسییەی ئێستا بەهیچ جۆرێ سەقامگیر نابێ . بۆیە تا مافەكانی گەلی كورد لە نێویاندا سەربەخۆیی و جیابوونەوە مسۆگەر نەبێ‌ هیچ كات عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ‌..
بە هۆی سیاسیی هەژموونگرایی ئێران لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت لە " سوریا ،عێراق ، لوبنان و یەمەن و ئینجا كۆتایی هاتنی پەیمانی سایكس پیكۆ و سەرهەڵدانی داعشی تیرۆریست و كاڵبوونەوەی سنوورە دەستكردەكان ، كاتی هەڵوەشانەوەی دیكتاتۆران و دارٍشتنەوەی نەخشە و سیاسەتێكی نوێ‌ لە ناوچەكە هاتووە كە تێیدا هەم دەسترۆیشتوویی ئێران كەم دەكرێتەوە و لاواز دەكرێ‌ و هەمیش كەشێكی نوێ‌ دروستبوونی چەند دەوڵەتێك دێتە ئارٍاوە . لە سەرباری‭ ‬سیاسیی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬به‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬گۆڕانكاریی‭ ‬گه‌وره‌دا‭ ‬تێ‭ ‬ده‌په‌ڕێت،‭ ‬ئه‌و‭ ‬بنه‌ما‭ ‬سیاسییانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابوردوودا‭ ‬خۆی‭ ‬سه‌پاندبوو‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ناوچه‌كه‌دا‭ ‬بەرەو كۆتایی هاتن دەروات .. ‬كورد‭ ‬له‌م‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬هه‌ستیاره‌‭ ‬پڕ‭ ‬له‌‭ ‬گۆڕانكارییه‌دا‭ ‬پێویسته‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆی‭ ‬دیار‭ ‬بكات‭ ‬له‌نێوان‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌ره‌‭ ‬یاخود‭ ‬ڕیزبوونه‌‭ ‬نوێیانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭ ‬سه‌ریان‭ ‬هه‌ڵداوه‌‭ ‬و‭ ‬ببێته‌‭ ‬فاكته‌رێكی‭ ‬كاریگه‌ر،‭ ‬چونكه‌‭ ‬وه‌كو‭ ‬هه‌موو‭ ‬دیارده‌كان‭ ‬وا‭ ‬پیشان‭ ‬ئه‌ده‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬تا‭ ‬ڕاده‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬چاره‌نووسی‭ ‬كورد‭ ‬دیار‭ ‬ئه‌كات‭ ‬بوونی‭ ‬هه‌ماهه‌نگی‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬تێگه‌یشتن‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬به‌رژه‌وه‌ندیی‭ ‬هاوبه‌شه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬ده‌وڵه‌تانی‭ ‬ئیقلیمی،‭ ‬نه‌ك‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دوور‭. ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتیشدا‭ ‬هه‌ڵویستی‭ ‬یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬به‌م‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬به‌رانه‌‭ ‬پێش‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬پێویستی‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كڕیزیی‭ ‬ناوه‌وه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬بڕیارێكی‭ ‬یه‌كدەنگی‭ ‬نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬بەتایبەت ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئاستی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستاندا‭.‬
گەر تا دوێنی لە عێراق بابەتێك بە ناوی دەستوور و مافەرەواكانی كورد بوونی نەمابوو و فەرامۆشكرابوو و هەروەها هەوڵەداگیركارییەكانی بەغدا نییەتی راستەقینەی عێراقی دژی گەبی كورد پێشاندا ،بەڵام بەرخۆدان و دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان توانیی بە سەر پیلانەكانیاندا سەركەوێ‌ و بەغدا ناچار بكات دانووستان بكات.ئەوەی ئێستا هەیە سەرکەوتنی دیبلۆماسییەتی کوردە بەسەر عێراقی شیعی و تائیفی و هیچ وڵاتێک ئامادە نییە پابەند بێت بەو نەهجە بەرهەڵستکارییەی لە بەغدا بانگەشەی بۆ دەکرێت، بۆخۆی ئەم هەنگاوە تاکە هەنگاو بوو تا نەفس و ورەی تێکشکاوی کوردستانیان بەرەو چاکبوونەوە بەرێت و دووبارە کورد بگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی قسەکەر بێت و داواکاری هەبێت نەک تەنێ گوێگربێت و داوای لێبکرێت، وە ئەوەی لە هەموو شتێک گرنگترە، ئەوەیە وەفدە سیاسییەکانی وڵاتان زۆر ناڕاستەوخۆ پەیامی عەبادی باس دەکەن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاندا، بەشیوەیەک وەک ئەوەی بیانەوێت عێراق نەتۆرێنن، بەڵام کاتێک باس لە ماف و داواکاری کوردستانیان دەکەن زۆر ڕاشکاوانە بەرگری دەکەن و بە ڕاستەوخۆ پەیام بۆ عەبادی و حکومەتەکەی دەنێرن و سوورن لەسەر ئەوەی عەبادی دەبێت زامنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بێت، ئەمە بێگوومان قۆناغێکی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت: ئەویش قۆناغی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشەکەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا، ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات بە بێ ئەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێتەوە، ئیتر تا عێراق ڕۆژی ماوە ناتوانێت جارێکی تر بێ دەستوری بەرامبەر کوردستان و هەرێمەکەی ئەنجام بدات، بۆچی ناتوانێت؟ چونکە جارێکی تر کورد مقۆ مقۆ ناکات بۆ ئەوەی چارەسەری حاڵی خۆی بکات و ڕێگا چارەیەک بدۆزێتەوە، بەڵکو کلیلەکە کە ڕیفراندۆمە لە گیرفانی خۆیدا دەبێت و هەرکاتێک دەرگایەکی لێ گیرا پێی دەکاتەوە، بەغداش تاکە هەوڵ کە بۆی ماوەتەوە ئەوەیە ئەو کلیلە لە کوردستان بسەنێتەوە و ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە زۆر باش لەوە تێگەیشتووە ئەوەی پیلانی بۆ دانابوو، وا دەرنەچوو، بۆیە لە قۆناغی دوای ئەمە دەترسێت، کە کورد ڕیفراندۆمی ئەنجام داوە و لە ئەگەری ئەوەی جارێکی تر کۆسپ بخاتە بەردەم هەرێمی کوردستان، هیچ بە دوور نازانرێت بە هاوکاری نێودەوڵەتی ئەمجارەیان سەربەخۆیی بێ ماندوو بوون بەدەست بێنێ و بۆ هەتا هەتایە خۆی لە عێراق دروستكراو رزگاربكات ..
Top