لە ئاوێنەی مێژوودا بۆ ناسینی بارزانی نەمر بگەڕێن
April 11, 2018
وتار و بیروڕا
ئێوەی نەیار و ئەوانی داگیرکار ئەگەر لە ئاوێنەی مێژوودا بۆ ناسینی بارزانی نەمر بگەڕێن، جگە لە گەورەیی و سەرکەوتنی ئەو ماڵباتە و بچووکی و شکستی خۆتان زیاتر شتێکی تر نابینن، فەرموون هەر لە سێدارەی شێخ عەبدولسەلامی بارزان و هاوکاری شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و شۆڕشی یەکەم و دووەمی بارزان و کۆماری کوردستان و رێڕیەوە مێژووییە شاتاسێنەکەی ئاوی (ئاراس)و شۆڕشی ئەیلوول و هەستانەوەکەی دوای پیلانە شوومەکەی جەزائیر، تا دەگاتە هەڵوێست و رابەرایەتی کردنی پرسی سەربەخۆیی ئێستای سەرۆک بارزانی، هەموو پەند و وانەن بۆ ئێوە و ئەوانەش کە لە داهاتوودا بەتەمای دژایەتی ماڵباتی بارزانی نەمرن لە شکست زیاتر دەستکەوتێکی تریان نابێ، ئەرێ پێمناڵێن لە دژایەتی ماڵباتی بارزانی نەمر چیتان بەچی کرد و چیتان دەستکەوت؟! کوا ئەو خەونەی بە ئومێدی بینینی دەیان جار لە پێخەفی پیلانگێڕی و هاوپویمانێتی ئاشکرا و نهێنیدا بۆی چوونە خەوی قووڵەوە.
ئێ کەوایە کورد گوتەنی خەسارە لە نیوەی وەگەڕێ، هێشتا کات ماوە و مێژووش لەبەر دەستدایە، تەنها بە هەڵدانەوەی چەند لاپەڕیەکی مێژوو هەم خۆتان لە بچووکی و شکستی زیاتر دەپارێزن و هەم ئێستا ئاشت دەکەنەوە و هەمیش لە داهاتوودا سەربڵند دەردەکەون.