گشت هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی بۆ پاراستنی شكۆ و شوناسی كورد و كوردستان

گشت هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی  بۆ پاراستنی شكۆ  و شوناسی كورد و كوردستان
ئەزموونی پێشمەرگایەتی وخەباتی سیاسی سەرۆك مسعود بارزانی چ لە سەردەمی خەباتی شاخ و ئێستا لەشار لە ئێستاشدا وەك كەسایتیەكی سیاسی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە، خوێندنەوەی جیاوازی هەیە بۆ داهاتووی ناوچەكە بە گشتی و كورد بە تایبەتی، لێدوانەكانی سەرۆك بارزانی لە كۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا و لە شەڕی خوا كوڕك لە ساڵی 1988 پێشبینی ئەو گۆڕانكاریانەی كردبوو،كە لە عێراق و ناوچەكە روودەدات،لەوانە شەری گەورە، راپەرینی خەڵكی كوردستان و كۆتایی رژێمی سەددام حوسێن، بۆیە لە سەختترین رۆژەكاندا گەشبین بوو، چاوەڕێی هەروەها سەروًك بارزانی پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕی تایفی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق كرد، بۆیە بانگهێشتی لایەنە سیاسیەكانی عێراقی كردو لەو مەترسیە ئاگاداری كردنەوە .هەر لە سەر قەڵای دێرینی هەولێر باسی لە هێنانی سوپای دیجلە كردبۆ ناوچەكانی حەمرین و خۆئامادەكردن بۆ شەڕی كورد، سەرۆك دەیزانی مالیكی هەوڵی قۆرخ كردنی دەسەڵات دەدات، ساڵێكی پێ نەچوو پێشبینیەكانی سەرۆك هەمووی هاتنەدی، تا گەیشتە ئەوەی ئێستای لووتبەرزی و بوغرایی حەیدەر عەبادی و كە فیتی رژێمی ئێران ،ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی خستۆتەر سەر هەرێمی كوردستان . ‬ئەركێكی‮ ‬قورسی‮ ‬نیشتمانیان كەوتۆتە سەرشان،‮ ‬لە رووی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮.. ‬هتد،‮ ‬هەروەها هەموو هەوڵێكی‮ ‬خۆیان خستۆتە كار بۆ پاراستنی‮ ‬میللەت و وڵاتەكەمان لە هەرەشە و مەترسییەكان و تارادەیەكی‮ ‬زۆریش سەركەوتنیان وەدیهێناوە و بە تایبەتیش لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر و پووچەڵكردنەوەی‮ ‬نەخشەو پیلانی‮ ‬ناحەزان و نەیارانی‮ ‬وڵاتمان‮. ‬لەبیرمان بێت هەر كات مەسەلەی‮ ‬كورد نزیك بووبێتەوە لە سەركەوتن دوژمنان بۆ رێگری‮ ‬كردن و تەگەرەخستن لە بەردەم سەركەوتنەكانی‮ ‬میللەتەكەمان هەوڵ وتەقەڵایان داوە،‮ ‬تاكو لە دوا جاردا بە قازانجی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬كورد و كوردستان رەوشە سیاسییەكە بشكێتەوە كە ئەمەیان هەم جێگای‮ ‬داخە و هەمیش مایەی‮ ‬شەرمەندەیە كە خەڵكانێك هەبن لە باشووری‮ ‬كوردستان خۆیان بە كورد بزانن،‮ ‬بەڵام زیاتر لە دوژمنانی‮ ‬كورد هەوڵی‮ ‬تێكدانی‮ ‬رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بدەن‮. ‬هەربۆیە ئەمانە لە داهاتوودا بە هیچ شێوەیەك نسیبی‮ ‬سەركەوتنەكانیان نابێت،‮ ‬ئەو سەركەوتانەی‮ ‬كە كورد و كوردستان بە رابەرایەتی‮ ‬هێژا بارزانی‮ ‬بەدەستیان دێنن‮. ‬
پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هاوشانی‮ ‬دڵسۆزانی‮ ‬ئەم گەل و نیشتمانە بەردەوام لە سەنگەردان دژی‮ ‬هەموو دوژمنان و نەیارانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە هەروەك چۆن لە پاراستنی‮ ‬كوردو كوردستان دا پێشەنگ بوونە بە هەمان شێوازیش لە بڕیاردان دا دەبێ پێشەنگ بن،‮ ‬چونكە بڕیاردەری‮ ‬وڵات پێویستە كەسایەتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەمین و دڵسۆز نوێنەرایەتی‮ ‬بكات‮. ‬
بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد،‮ ‬هەرەشەكانی‮ ‬نەیارە ناوخۆییەكانی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬ئەگەر زیاتر نەبن لە هەرەشەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بێگومان كەمترنین،‮ ‬بۆیە پێویستە رۆڵەكانی‮ ‬میللەتەكەمان زۆر وریا بن و دۆست و ناحەزانی‮ ‬خۆیان لە‮ ‬یەكتر جیابكەنەوە،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هەوڵ و‮ ‬تێكۆشینی‮ ‬بۆ دەكات مەسەلەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە و بۆ بەختەوەری‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬كوردە لە هەموو بەشەكانی‮ ‬كوردستان بێ جیاوازی،‮ ‬وە ئەگەر بمانەوێ ویژدانی‮ ‬خۆمان ئاسوودە بكەین دەبینین ئەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە پێناو سەرخستنی‮ ‬كورد و كوردستان دا كردویەتی‮ ‬و دەیكات هیچی‮ ‬كەمتر نییە لە رابەرە گەوەركانی‮ ‬مێژووی‮ ‬وڵاتان‮. ‬بەرپرسیاریتی‮ ‬و خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان لای‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە رابردوو و لە ئێستاش دا وەك ئەركێكی‮ ‬پیرۆز و شەرفمەندانەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بووە،‮ ‬هەر بۆیەش ئەركی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و هاوسەنگەرەكانیان و دڵسۆزانی‮ ‬وڵات نزیك بۆتەوە لە ئامانجی‮ ‬كۆتایی‮ ‬و دوژمنان و نەیارانیش تا دێت هەرشەكانیان زیاتر و زیاتر دەبن‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان لە كۆتایی‮ ‬دان و چاوەڕوان دەكرێت ئەو خەونە لەمێژینەی‮ ‬كورد هەوڵی‮ ‬بۆداوە بەزوویی‮ ‬بەنسیبی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬بەڵام هێشتاش پێویستە رۆڵەكانی‮ ‬میللەتەكەمان لە هەموو كات زیاتر چاوكراوەبن و بە ئەقل و لۆژیك بیر بكەنەوە و نەكەونە ژێركاریگەری‮ ‬راگەیاندنە فریودەرەكان و بەیەك دەست و بڕواوە خەونی‮ ‬ئەو كەسانە بخەنە گۆڕ،‮ ‬كە دەیانەوێت جارێكی‮ ‬تر كوردستان بەرەو دواوە بگەرێننەوە و كورد بۆ ماوەی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬تر ببێتەوە كۆیلەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان‮.هەر لە كۆماری كوردستان لە مەهابادو شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كوردستان، تا دەگەینە 16ی ئابی 2017و ئەمرۆی عەفرین، زۆر بە ساكاری تێدەگەین، كە هەمیشە داواكاری و خواستەكانی ئێمەی كوردستانیان و بگرە زۆربەی گەلانی ناوچەكەش، بەرەوڕووی دیوارێكی پۆڵایینی بەرژەوەندی یەكانی زلهێزەكان دەبنەوە. تەنانەت ئەم زلهێزانە پێناسەیەكی كۆنكرێتیان نییە بۆ تیرۆر و تیرۆرزم زۆرجار گەلێكی ژێردەستە، كە بۆ مافە سەرەتایی یەكانی خۆی و ئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیی خەبات دەكات و لەلایەن ووڵاتەكانەوە بەئاگرو ئاسن كپ و سەركوت دەكرێت، ئەم خەباتی گەلەو خەباتكەرەكانی بە تیرۆرزم و تیرۆرست پێناسە دەكەن.
لە هەمان كاتیشدا، كە چەندین گروپ لەبەر ئەوەی پەروەردەی زلهێزەكانن و بۆ بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكان دەجەنگن، دەبنە شۆڕشگێڕ و خەباتگێڕ و سمبۆلی ئازادی و دیموكراسی.هەر وەكو سوپای سوریای ئازاد و حەشدی شەعبیی و جاشە سیاسی یە نوێكانی كوردستان، كە ئەمڕۆ هەموو هەوڵەكانیان بۆ دەستكەوتی تاكە كەس و گروپەكانیان لە پلەو پایەی حكومەتی عێراق دایە.
بۆیە ڕوون و ئاشكرایە لە هەموو ڕەوتی شۆڕشەكانی كوردستان و بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی كوردستان، تا وەكو ئەمرۆشی لەسەر بێت نەبۆتە پارچەیەكی ئەكتیڤ لە نێو بەرژەوەندی زلهێزەكان و تەنها ئامرازێك بووە بەكارهاتووەو بەكاردێت بۆ جێ بەجێ كردنی پلان و بەرژەوەندی زلهێزەكان و هەركاتێكیش ویستیان دەستبەردارمان دەبن و پشتمان تێ دەكەن و زۆر بێ شەرمانە سەرزەنشتیشمان دەكەن. تەنها بە یەك ریزی دەتوانین ئامانجەكانمان بهێنینە دی و زلهێزەكان و ئەو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەی كە نییە! بخەینە بەر ئەمری واقع و داواكاری یەكانمان جێ بەجێ بكرێن و بەدی بێن.بەڵام ئەوە سەدان ساڵە لە دێرزەمانەوە تا ئەمڕۆ ئەم یەكریزی یە نەهاتۆتەدی جا چ بەخۆشی چ بەزەبری هێز ئەم یەكریزی یە گرنگە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.
هەروەها، تاوەكو ئەم یەكڕیزی یە نەیەتەدی سەربەخۆیی و ئازادی نایەتەدی. ساڵی1988 كاتێك بەرەی كوردستانی دروست بوو سەرەڕای كارەساتی ئەنفال و كیمیاباران گەلی كوردستان لە 1991 ڕاپەڕینی كردو بەرەی كوردستانی ڕابەڕایەتی كرد و سەركەوت و ئەم دەستكەوتەی ئێستای كە پەرلەمان و حكومەتی و فیدرالی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرجەستە كرد. نابێ‌ چیتر گلەیی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەكەین باشە، چونكە ئەو كۆمەڵگەیە شتێك نی یە بەپێ ی ئەو پێوەرە مرۆڤئاسایانەی كە ماف و سەربەستی و ئازادی و سەرفرازی مرۆڤ دەپارێزن دروست كرابێت بەڵكو تەنها و تەنها بۆ پرۆپاگەندەو پەردەپۆشی ئەو كارانەیە، كە زلهێزەكان ئەنجامی دەدەن. دەبێ‌ بە یەكهەڵوێستی و یەكریزی خۆمان بۆ پێشهاتەكان ئامادە بكەین بەرەو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە گەورەیەی دەیان ساڵە قوربانیی بۆ دەبەخشین ..
Top