ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هه‌رێم وحكومه‌تێكی به‌هێز
April 11, 2018
وتار و بیروڕا
حكومه‌تی لاواز گه‌ر زۆریش دیموكراسی بێت ناتوانێت، پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات، ته‌نانه‌ت ناتوانێت ڕوبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی وه‌كو ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، تیرۆریزم، تاوانی ڕێكخراو و گه‌نده‌لی ... ببێته‌وه ، بۆیه وڵات ناتوانێت سه‌قامگیری به خۆیه‌وه ببینێت و له ڕوی ئابوری و پیشه‌سازی و زانستییه‌وه به‌ره‌و پێش بچێت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی بچه‌سپێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جگه له گرنگی دان و به‌هێز كردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هه‌ن و پێویستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه زیادن و ناپێویستن و بوونه‌ته هۆی گه‌وره و قه‌به بونی بڕۆكراسی ، دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی نوێی پێویست كارێكی گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت زیاتر ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ڕێگری بكات له دروست بوونی قه‌یرانه‌كان و له كاتی ڕودانی قه‌یرانه‌كان بتوانێت كۆنتڕۆلیان بكات و به كه‌مترین زیان لێیان ده‌ربچێت و ته‌نانه‌ت بیانكاته ده‌رفه‌ت.
یه‌كێك له گرنگترین دامه‌زراوه‌كان كه هه‌رێمی كوردستان لێی بێبه‌شه ، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیه، واته دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێویستییه‌كی گرنگ و هه‌نوكه‌ییه بۆ هه‌رێم ، پێم وایه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ڕله‌مانی كوردستان و پسپۆران پێویسته زۆر بایه‌خی پێ بدرێت و به خێرای كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌نجومه‌نێك بێت هاوشێوه‌ی وڵاتان به‌ڵام به‌و شێوه‌یه بێت كه ڵه‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێم بگونجێت، هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا دامه‌زراوه‌یه‌كی شكڵی و به ڕواڵه‌ت نه‌بێت و به كرده‌یی دامه‌زراوه بێت، له باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار كه سه‌رۆكی وڵات یا سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زیرانی، به‌رگری،ده‌ره‌وه، ناوخۆ، به‌رپرسی دامه‌زراوه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كان... پێك بێت، جگه له زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان پشت به ڵێكۆڵینه‌وه و ڕای كه‌سانی ئاكادیمی و بسپۆران ببه‌ستێت، ته‌نیا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌ركی داڕشتنی سیاسه‌تی باڵای وڵات و ستراتیژیه‌تی باڵای ئاسایشی نیشتمان له ئه‌ستۆ بێت.
دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی نیشتمانی و گه‌ر به دروستی به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت جگه له‌وه‌ی كه‌ده‌توانێت زۆر له گرفت و كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.ڕێگری ده‌كات له ڕودانی زۆر كێشه‌و وگرفت و قه‌یرانی نوێ له داهاتوو.