ویستی گەلی كورد ئاشتیخوازی، پێشكەوتنخوازی وبەرەو ئامانجەگەورەكەیە ..

ویستی گەلی كورد ئاشتیخوازی، پێشكەوتنخوازی وبەرەو ئامانجەگەورەكەیە ..
لە ماوەی 27 ساڵەی حوكمرٍانی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهانی سەڵماند كە میللەتی كورد بە سەركردایەتیی حەكیمانەی سیاسی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و كابینە یەك لەدوای یەكەكان و شەخسی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكان بە تایبەت لە ساڵی دواییدا و كابینەی هەشتەم كە بە هەستیارترین و سەخترین قۆناغ دا دەربازبوو توانیوێتی روویەكی بەهێز و پێشكەوتوو پییشان بدات ،بەوەی كە گەلی كورد ئاشیتخوازە و پێداگری لە مافەرەواكانی دەكاتەوە و بەرەو پێشكەوتن هەنگاو دەنێ‌.
ساڵانێكی زۆر بوو دەسەڵاتدارانی بەغدا كاریان لە سەر هێرش و داگیركردنی هەرێمی كوردستان دەكێشا چوونكە لەلایەك چاویان بە پێشكەوتنە بەردەوامەكانی هەڵنەدەهات لەلایەكی تریشەوە ، لەلایەكی تریشەوە بەردەوام خەونییان بە دەسەڵاتی تاكرٍەویی و رٍەتكردنەوەی مافەرەواكانی كورد هەڵنەدەها .هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی بەغدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ دیپلۆماسییه‌كانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.
ئێستا نێچیرڤان بارزانی به‌ جیدی ده‌ستیكردووه‌ به‌ گه‌شتێكی فراوانی دیپلۆماسی بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رگه‌ داخراوانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سزادان داخرابوون، له‌م گه‌شته‌ فراوانه‌یدا كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه‌ له‌ دوای مانگی ئۆكۆتبه‌ر گرتوویه‌تییه‌به‌ر، زۆر ده‌رگه‌ی كرده‌وه‌، زۆری تریش ماوه‌ كه‌ هه‌وڵی جیدی ده‌دات به‌مزووانه‌ بیانكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكاته‌وه‌.
عه‌بادی هه‌موو دیالۆگ و چاره‌سه‌رێكی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشاری چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ ڕاگرتبوو، به‌ڵام كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی وایكرد ئه‌و عه‌بادییه‌ غرووره‌ ئاماده‌ی دیالۆگ بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا و مووچه‌ بنێرێت، كه‌ وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و پاشان ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌نێرێت.
نێچیرڤان بارزانی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو ده‌رگه‌ داخراوه‌كان بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئێستا زۆربه‌ی ده‌رگه‌ داخراوه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ وڵاتێكه‌ و پشتگیری وڵاتانی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان ته‌واو به‌هێز بكاته‌وه‌ له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت به‌ تایبه‌تی ئابووری.
دوایین سه‌ردانیشی بۆ تاران، ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ سیاسییه‌ گرنگه‌ی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێزی په‌یداكردووه‌ و ئاینده‌یه‌كی روون بۆ گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا به‌دیدێت، چونكه‌ ئێستا زۆربه‌ی وڵاتان گوێی بۆ ده‌گرن و پشتگیری هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ رێگه‌ی ده‌ستوور و دیالۆگه‌وه‌. ئەوەش وایكرد كە حیكمەت و لێزانی گەلی كورد ،سەركەوت بە سەر شەرانگێزی و داگیركەرانی عێراق..
خۆراگری و قارەمانیی پێشمەرگە و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانیی بۆ رووبەرووبوونەوەی پیلانگێرییەكان و لوغمە چێندراوەكان و حكومەتی كوردستان و دوای چوار مانگ له‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆییی و به‌تایبه‌تیش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق به‌ پاڵپشتی چه‌ند وڵاتێكی ئیقلیمی ، هه‌موو ده‌رگه‌یه‌كی دیپلۆماسیی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داخست بۆ ئه‌وه‌ی سزای هه‌رێمی كوردستان بدات.
عێراق به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ دیپلۆماسییه‌كانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.
ئێستا دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی هەولە دیپلۆماسی و سیاسییە كانی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ده‌ستیكردووه‌ به‌ گه‌شتێكی فراوانی دیپلۆماسی بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رگه‌ داخراوانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سزادان داخرابوون، له‌م گه‌شته‌ فراوانه‌یدا كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه‌ له‌ دوای مانگی ئۆكۆتبه‌ر گرتوویه‌تییه‌به‌ر، زۆر ده‌رگه‌ی كرده‌وه‌، زۆری تریش ماوه‌ كه‌ هه‌وڵی جیدی ده‌دات به‌مزووانه‌ بیانكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكاته‌وه‌. بۆیە ئاسۆی روونی دیپلۆماسی و پێشكەوتنی گەورە لە بواری سیاسی و ئابووری لە چاوەروانی هەرێمی كوردستان دەكات .. هەموو ئەو پێشكەوتنە دیپلۆماسیایە لە خۆوە ناهاتۆتە دی بەڵكو بەرهەمی ئەندازیاری دیپلۆماسیی پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانییە ..
Top