9ی نیسان ،15 ساڵ دوای رووخانی سیستەمی دیكتاتۆری بەعس بەرەو كوێ‌

9ی نیسان ،15 ساڵ دوای رووخانی سیستەمی دیكتاتۆری بەعس بەرەو كوێ‌
دوای 38 ساڵ زۆر داری و زوڵم زۆری رژێمی سەدام و سنوور بەزاندنی ئەو سیستەمە ،لە 20-3-2003، ئەمریكاو هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانیان لە عیراق وەشاند بەمەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعسی لەناوچوو و رزگاركردنی هاووڵاتیان لە ژێر دەستی ئەو رژێمە دیكتاتۆرە، لە رۆژی 9-4-2003 بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراو پەیكەری سەدام حوسێنی دیكتاتۆر لە پایتەختی عیراق روخێنرا كە ئەوەش وەك خەون وابوو بۆ عیراقییەكان.

ئەمڕۆ 15 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو رۆژەدا، هەرچەندە لەدوای روخانی رژێمی بەعسیش عیراقیەكان رزگاریان نەبوو لە ئازارو مەینەتی چونكە شەڕی تائفی و كردەوەی تیرۆرستی سەریهەڵداو لەم دواییەشدا هێرشی تیرۆرستانی داعش كە بە هەزاران رۆڵەی ئەم وڵاتە شەهیدبوون.

رژێمی بەعسی لەناوچوو بە دڕندانەترین شێوە ئازاری سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقیدا بەتایبەت كورد كە لە 16-3-1988 كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كردو 5000 رۆڵەی ئەو شارەی شەهیدكرد، هەروەها شاڵاوی ئەنفالیش یەكێكی تر بوو لە كارە قێزەونەكانی رژێمی بەعس كە تێیدا 182 هەزار هاووڵاتی كوردی بێ تاوان، بێ سەرو شوێن كران و ئێستا رۆژ بەرۆژ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عیراق دەدۆزرێنەوە كە كوردی تیا زیندە بەچاڵكراون.
ئەمڕۆ نۆی‌ نیسان15 ساڵ بەسەر ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ بەعس-ی‌ عێراقدا تێدەپەرێت كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەماوەی 21 رۆژدا كۆتایی بەدەسەڵاتی چەند دەیەی حزبی بەعس لەعێراق هێنراو پەیكەری‌ سەدام لە بەغدای پایتەخت روخێندرا.هێرشی‌ ویلایەته ‌یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانی بۆسەر عێراق، لە كاتژمێر 05:30ی‌ بەرەبەیانی‌ 20ی‌ ئازاری‌ 2003 بەچەند هێرشێكی موشەكی بۆ سەر شاری بەغدا دەستیپێكردو دواتر هێرشی زەمینی لەباشوری عێراقەوە ئەنجامدراو لە نۆی‌ نیساندا شاری بەغدا كۆنترۆڵكراو دەسەڵاتی‌ ڕژێمی‌ سەدام بەتەواوی‌ كۆتایی‌ پێهات.
شەڕەكە لەژێر ناوی‌ پرۆسەی‌ ئازادی‌ عێراق بەڕێوەچوو، هەردوو وڵاتی‌ بەریتانیاو ئوسترالیا هاوكاری‌ سەرەكی‌ ئەمەریكا بوون لەگەڵ چەند وڵاتێكی‌ دیكەی‌ هاوپەیمانی‌ واشنتۆن لە ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌.جۆرج دەبلیو بۆش، سەرۆكی‌ ئەوكاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فەرمانی‌ دەستپێكردنی پرۆسەكەی‌ دا دوای ئەوەی 48 كاتژمێری مۆڵەت بە سەدام حسێن و كوڕەكانی دا بۆ جێهێشتنی عێراق، بەپێی لێدوانەكانی بۆش و تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئامانجی هاوپەیمانان داماڵینی عێراق بوو لە"چەكی كۆكوژ و ڕێگریكردن لەپشتیوانی سەدام حسێن بۆ گروپە تیرۆریستییەكان و ڕزگاركردنی گەلی عێراق".
جۆرج دەبیلیو بۆش، لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی‌ وڵاتەكەی‌ لە عێراق
لە 26ی‌ ئازار كەتیبەی 173ی‌ ئەمەریكی‌ لە ئاسمانەوە لە نزیك شاری كەركوك دابەزی و پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی‌ كرد و ناوچەكانی باكوری عیراقیان كۆنترۆڵ كرد.ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ شەڕی كۆنترۆڵكردنی‌ عێراق توانی هاوپەیمانی لەگەڵ 49 وڵات دروستبكات، بەڵام سەدا 98 لەهێزەسەربازییەكان لە هێزی ئەمەریكی و بەریتانی پێكدەهاتن و ژمارەی گشتی سەربازانی هاوپەیمانان لە 300 هەزارو 884 سەرباز پێكدەهاتن، 250 هەزار سەربازی ئەمەریكی و 45 هەزار سەربازی بەریتانی و سێ هەزارو 500 سەربازی كۆریای باشور و دوو هەزار سەبازی‌ ئوستورالی و 200 سەربازی‌ دانیماركی و 184 سەربازی‌ پۆڵەندی و هەروەها 10 وڵاتی تر بە ژمارەیەك بچوكی هێز بەشدارییان كرد.

ئەو رۆژە ، پەیكەری دیكتاتۆری عێراق پەیكەرەكەی لەناوەڕاستی بەغدا بەردرایەوە و ئەبو تەحسین یەكێك لەهاوڵاتیەكانی شاری بەغدا بەتاكە نەعلەكەی لەپەیكەرە رووخاوەكە دەدا ، ئەو كات هێشتا كەسانێك هەبوون پێیان وابو هێشتا سەدام حوسێن لەسەر حوكم ماوە‌و ترس رێی نەدەدان بەئاشكرا دژایەتی خۆیان دەرببڕن..
ئەو رۆژە 9ی نیسانی 2003 ، رۆژێكی ئاسایی نەبوو لەمێژووی عێراقی هاوچەرخ، رۆژی رووخانی دیكتاتۆریەت بوو، راستە روخانی ئەم رژێمە دیكتاتۆریە داخوازی هەموو گەلانی عێراق بەهەموو پێكهاتەكانییەوە بوو، بەڵام بەر لەوكاتەش كەهێرشی ئەمریكا‌و هاوپەیمانانانی بكرێنە سەر عێراق كەس‌و هێزی سیاسی لەشێوەی حزبی شیوعی هاورایان دەكرد هاوكاری گەلانی عێراق‌و هێزە نیشتمانییەكانی بكەن نەك عێراق داگیر بكەن ..چونكە دەیانزانی داگیركردنی ئەمریكا بۆ عێراق جگە لەمسۆگەركردنی بەرژەوەندییەكانیان خۆشییەكی ئەوتۆ بۆ هاوڵاتیان بەدەست ناهێنێ ...لەوەتەی رووخانی دیكتاتۆریەت ، جۆرێك لەئازادی عێراقی گرتەوە، حكومەتێكی نوێ جێگای گرت، بەڵام ئایا توانی كێشەكانی رابردو و داهاتووی عێراق چارەسەر بكات؟ ئایا حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان چەندە داخوازی گەلانیی عێراقیان هێنایەدی؟ ئایا 9ی نیسان راستیەكی مێژووی ئاشكرا نەكرد ، ئەویش كێشەی بونیادی دەوڵەتی عێراق بوو؟ ئایا عێراق دەوڵەتێكی سروشتییە؟
دەیان پرسیار ساڵانە لە9ی نیسان و دوای ئەویش دووبارە دەبێتەوە، بەبێ وەڵام دەمێنێتەوە و هەموو لایەنەكانی نایانەوێ وەڵام بدەنەوە، بەدوای دەرفەتێكی مێژوویدا دەگەڕێن چۆن زێتر خۆیان بسەپێنن، بەپشكی كەمیش رازی نین و هەموو لایەنەكانی عێراق هەموو عێراقیان دەوێت ، نەك عێراق لەچی پێكهاتووە پێویستە چۆن بێت..سوونە كەهەشتا ساڵ حوكمی عێراقی كرد، سەرەڕای دژایەتی ئەمریكا بەڵام هەردەم خۆیان بەهێزی دەرەكی كە هاوپەیمانی ئەمریكان بەهێز دەكەن‌و هەموو عێراقیان دەوێتەوە، شیعەكان، كەوەك خەڵكی كوردستان لەوەتەی دروستبوونی دەوڵەتی عێراق دەچەوسێنەوە، ئێستا بەداگیركردنی عێراق یان وەك بەشێكیان ناوی دەنێنن رۆژی ئازادكردنی عێراق‌و دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست ، بەهۆی ئەوەی ئەوانیش هەموو عێراقیان دەوێت ‌و لەژێر سێبەری هەژموونی دەرەكی حوكمڕانی دەكەن، بەهەمان رێچكەی ئەوانەی پێشەخۆیان دا تێپەڕ دەبن..ئەوانە لەوەتەی 2003 ـەوە حومكڕانیەتێك كەلەسەر بنەمای تەوافوق دروستكراوە، دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، بەڵام بنەمای تەوفوق‌و شەراكەت لەكەس قبول ناكەن...ئەچی بۆ خەڵكی عێراق بەدەستهاتووە؟ ...ئایا بەتەنێ ئازادی خۆپیشاندان بەسە ؟ ئایا خەڵكی لەبری خزمەتگوزرای‌و ئارامی ..دەتوانێ ئیكتفا تەنها بەبوونی جۆرێك لەئازادی سیاسی بكات، بەرلەبەرچاوگرتنی ئەو هەمووپێشێلكاریانەی هەر لەكوشتن لەسەر ناسنامەو تایفەگەری‌و ئیدیكەی كەروودەدەن..چیان پێشكەش بەخەڵكی عێراق كردوە؟
ئایا عێراق موقەویماتی دەوڵەتداری ماوە؟ ، ئایا دەكرێ دەوڵەتێكی فرەنەتەوەی بەناسروشتی دروستبوو، مافەكانی گەلانی خۆی دابین بكات؟ چیتر چاوەڕێ دەكرێ لەوەی كاتێك ساڵی 2017ـیەو هەركەس بۆخۆی حوكمڕانێكە و چەندین دەستی دەرەكی لەنێو كایەی سیاسیدا هەیەو كەمترین دەسەڵات بۆ گەلانی عێراق ماوەتەوە...؟دوای‌ نزیكەی‌ سێ هەفتە جەنگ‌ و روبەڕوبونەوە لەچەند قۆڵێكەوە، دواجار رۆژی‌ (9)ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ (2003) سەرباز و تانكی‌ هێزەكانی‌ هاوپەیمانان خۆی‌ كرد بەناو بەغدای‌ پایتەختی‌ عێراق ‌و پەیكەرە برۆنزییە بەناوبانگەكەی‌ سەدام حسێنی‌ سەرۆكی‌ پێشوی‌ عێراقیان لە گۆڕەپانی‌ فیردەوس لەناوەڕاستی‌ بەغدا تێكشكاند.بە شكاندنی‌ ئەو پەیكەره،‌ ویلایەتە یەكگرتوەكانی‌ ئەمەریكا كە سەرۆكایەتی‌ هێزی‌ هاوپەیمانانی‌ دەكرد كۆتایی‌ هێنا بەماوەی‌ (35) ساڵ لەدەسەڵاتدارێتی‌ ئاگر و ئاسنی‌ حیزبی‌ بەعس لەعێراق ‌و لەرۆژی‌ نۆی‌ نیسانەوە بەتەواوەتی‌ عێراق كەوتە ژێر دەسەڵاتی‌ هێزەكانی‌ ئەمەریكا.15 ساڵ بەسەر روخانی‌ پەیكەرەكەی‌ سەدام حسێن تێدەپەڕێت، بەڵام یادكردنەوەی‌ ئەو رۆژە نوێیە لە مێژوی‌ عێراقییەكاندا تادێت كاڵ دەبێتەوە، ئێستا ململانێی بەشێكی پێكهاتەكانی عێراق خەریكە ئەو مێژوە كاڵدەكاتەوە.15 ساڵ بەسەر روخانی‌ رژێمەكەی‌ سەدام حسێن تێپەڕدەبێت، لەپاڵ بەردەوامی‌ نا سەقامگیری‌ دۆخی‌ ئەمنی‌ لەشارەكانی‌ ناوەڕاست‌ و باشوری‌ عێراق، دۆخی‌ سیاسی‌ وڵاتیش بەشێوەیەكی‌ بەردەوام ناسەقامگیرە ‌و چارەنوسی‌ وڵات بەدەست هێزە سیاسییەكانەوە كە زۆرینەیان نوێنەرایەتی‌ پێكهاتە كۆمەڵایەتی ‌‌و ئاینیینەكان دەكەن بەرەو نادیار هەنگاو دەنێت.
Top