وەڵامی پرسیارە بێ وەڵامەکەم دەستکەوت
April 9, 2018
وتار و بیروڕا
من چەندین جار ئەو پرسیارەم لە خۆم کردووە و بە دوای وەڵامەکەشیدا گەڕاوم، بە گەڕانەوە بۆ سەرەتای دامەزراندی یەکێتی و هەڵوێستەکانی دوای دامەزراندن وەڵامەکەم دەستکەوت.
ئەگەر بگەرێینەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی و بەیاننامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆچی؟ دەگەینە ئەو راستییەی کە خودی یەکێتی بۆ دژایەتی پارتی دامەزراوە نەک دژایەتی دوژمنانی کورد، واتا یەکێتی بۆتە ئەو کارگەیەی کە بەردەوام دژانی پارتی لێ بەرهەم هاتوون، هەر بۆیەش ئەوانەی لە یەکێتی جیا دەبنەوە رق و کینەی دژە پارتی بەریان ناداو بە دوای بینینی ئەو خەونە نەزۆکەدا دەگەڕێن کە بە شیرەوە خواردوویانە.