ئێمەی كورد خەبات و بەرخۆدانمان ئەنجامدا تا خاوەنی خۆمان بین و داگیركاری و ژێر دەستیمان رٍەتكردەوە و ئەزموونێكمان بینادنا سەرۆك مسعود بارزانیی وەك چیا لەپشتمانەوە بوو كاتێك چارەی خۆمان نووسیەوە، ئەو سەرۆكێك بوو كە تەنیا ئاواتی دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان بوو ، بەرەنگاری هەموو جیهان بووە بۆ دروستكردنی دەولەتی كوردستان. سەرۆك بارزانی ئەو سەركردەیەبوو كە هەموو تەمەنی لەپێناوی رزگاری نیشتیمانیدا تەرخانكردبوو هەر لە تەمەنی لاوێتیەوە وەك پێشمەرگەیەكی كوردستان خەباتی كرد، تەمەنی خۆی بۆ پێشمەرگایەتیدا تەرخانكرد، بەدرێژایی شۆرشی ئەیلولی مەزن و شۆرشی گوڵانی پێشكەوتوخواز و راپەرینی 1991، تەنانەت سەرجەم كەسایەتیە سیاسیەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كە سەرۆك بارزانی یەكەم سەركردەبوو كەلە یەكەم رۆژی راپەریندا لەناو ئاپۆرەی جەماوەردا بەشداری راپەرینی كرد.سەرۆك بارزانی بەدرێژای تەمەنی لە خەبات بەردەوامبووە هەموو كات هەموو هەولێكی پاراستنی ئەزموونی كوردستان بوو ، ئەگەر ووردبینەوە كاتیك لەساڵی 2003 كە پرۆسەی ئازادی عێراق دەستی پێكرد سوپای توركی ویستی سوود لەو هەلە وەربگرێت بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای ئەمریكا بێتە كوردستان، ئەوەبوو ئەوكاتە سەرۆك مەسعود بارزانی زۆر بەجەرگانە وەلامی دانەوە، گووتی: دەبیت بەسەر لاشەی ئێمەدا بێن، ئەوەبوو ئەوكات بەو هەوڵ و هیمەت و حیكمەتی سەرۆك بارزانی پارێزراوە ، سوپای توركیا نەیتوانی خاكی كوردستان داگیربكات. لە عێراقی نوێشدا سەرۆك بارزانی ،بەردەوام هەوڵی و خەباتی بەردەوامی بۆچەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان، كاتیك كە سەرجەم سەركردە عێراقیەكان بەبێ ئامادەبوونی سەرۆك فیدراڵی پاریزگاكانیان ئیمزاكرد، چونكە سەركردە عەرەبەكان مەبەستیان بوو كە هەرێمی كوردستان نەمێنیت و كوردستان بەعێراقەوە بەناوی فیدارلی پارێزگاكان بلكیینن بەلام سەرۆكی نەتەوەییمان سەرۆك بارزانی رێگەی نەدان وەك تاكە سەركردەی كورد توانی بەرەنگاری ئەم هەوڵەی عەرەبە شۆڤێنیەكان بێتەوە ، سەرۆك بارزانی بە هەموویان گووت: نەخێر فیدرالی پارێزگامان ناویت ، بەڵكوو دەمانەوێت هەریمی كوردستان وەك هەرێمیكی فیدراڵی جوگرافی بێت، ئەوەبوو توانی مافەكانی هەریمی كوردستان لە دەستوردا پچەسپینیت، ئەمە بێجگە لەوەی كە ئەمریكیەكان و عیراقیەكانیش دژی چەسپاندنی اتحادی اختیاری بوون لە دەستوردا بەڵام بە هەولی بەردەوامی سەرۆك مەسعود بارزانی ئەومافەش بۆ گەلی كوردستان چەسپێنرا. هەروەها بۆ یەكەمجار لەمێژووی گەلی كوردستاندا سەرۆك بارزانی ئاڵای كوردستانی بردە هەرچی كۆشكی حوكمرانی و كۆڕو كۆڕبەندی جیهانیەوە كە ئەمەش هەنگاوێكی زۆر مێژووییە كە بەراستی هەولەكانی سەرۆك بارزانی لە مێژووی گەلی كوردستاندا دەنگدانەوەی زۆری دروستكردووە، لەم باوەردام كە نەوەكانی داهاتوو لەلاپەرەكانی مێژووی گەلی كوردستاندا شانازی بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەم كارێزما نەتەوەییە دەكەن. سەرۆك بارزانی ، رێبەرو كارێزمای نەتەوەیەكە جێگەی شانازییە بۆ هەموو كوردستان ، بگرە جێگەی شانازییە بۆ گشت پارچەكانی كوردستان ، چونكە ئەو خۆی بە پێشمەرگەی كوردستان دەزانێت.بۆیە ئەمرٍۆ لە پێناو پاراستنی دۆزی نەتەوەیمان و دەسكەوتەكان و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەكی گەش پشتیوانیی گشت هەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانیی بین .. پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی لەهەڵومەرجێکی پێویست دا کەگەلی کوردستان ئومێدبراوبوو دامەزراودری بەشەوەزەنگی تاریکی دا خەبات وتێکۆشانی نزیکەی سەدەیەک بەبێ چۆک دادان وسازشکردن لەهەمبەرئەو هەرٍەشە ومەترسییانە وپەرچەکردارانەی رووبەرووی کوردستان بوونەتەوەبەتایبەت لەوبارودۆخەهەستیارانەی کەخەریک بووەشوناسی کوردبسرنەوە وکوردخاک بەدەروشاربەدەر کرابووتروسکایەک ئومێدلای کوردستانیان نەمابووئەوێ رۆژێ پارتی بووداکۆکی کاری سەرسەختی مافەزەوتکراوەکانمان وهەروازونشێوی و تاڵی زۆری چەشت لەپێناوگەیشتن بەئومێدی لەمێژینەمان کەخەونی گەورەی باوکی رۆحی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی بوورۆژێک بێ دەوڵەت بۆنەتەوەیەکی ژێردوستە دروست بکرێت .دەوڵەتێک کەتەعبیروگوزارشت لەسەرجەم پێکهاتە ورەنگە جیاوازەکانی کوردستان بکات دەوڵەتێکی نەتەوەی نا بەڵکو دەوڵەتی کوردستان .پشکی شێری لە قوربانیدان هەمیشەبەرپارتی کەوتووەو هەمیشەش دەست پێشخەربووەلەئاشتەوای نێوماڵی کوردبگرەزۆرجاررووبەرووی گازندەوگلەی قاعیدەی جەماوەرە کەی بۆتەوە کەبەردەوام موبادەروسازشی بۆلایەنەکانی تر کردووە .بەڵام پارتی وسەرکردایەتیەکەی بەرژەوەندی نیشتمان و نەتەوەکەی کردۆتەمبدو .بەرنامەی کاروبەرمەبنایی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێشەکی هەموانەوە تێکۆشان بۆپاراستنی دیموکراسی وبتەوکردن وفراوان کردن وقووڵ کردنەوەی ئاراستە دیموکراسیەکەی لەسەربنچینەی دیموراسی ئاراستەکراوکەوائازادییەتاکەکەسی وگشتیەکان رەهادەکات . ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کورد لە 25/9 ریفراندۆمی نەکردبا ئەبوایە چاوەرێی دووبارەبونەوەی ھەموو ئەو تاوان و مەرگەسات و کارەساتانەی بکردبایە کە لەرابردوو بەسەر گەلەکەمان داھات، بۆیە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە بڕیاری گشت پرسی باشترین ئۆپشن بووە لەدەست سەرکردایەتی سیاسی بۆ ئەوەی بەرێگەیەکی ئاشتیانە دوور لە کوشتن و برین بەھەموو جیھان بڵێت ئیتر بەسە، کە نەمان توانی لەچوارچێوی یەک دەوڵەت بژین بەشترین چارەسەر ئەوەیە ببینە دوو دراوسێی باش بۆ یەکتر، بەڵام ئەوەی جێگەی تێرامان و ئەسەفە ھەندێ دەنگی ناشاز لێرەو لەوێ دەڵین بریاری ریفراندۆم لەجێگەی خۆی نەبوو.
لێرەوە دەمەوێت چەند شتێکیان بیریان بێنمەوە کە پێش ٢٥/٩ھەمیشە پڕو پاگندەیان بۆ دەکرد، منیش لەوانە ئەپرسم ئەی بۆ ریفراندۆم لەکاتی خۆی کراو سەرکەوت ؟ئەی بۆ کە ریفراندۆم کرا دونیا خراپ نەبوو.
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەکرێت بڵێن ئێمە نەتەوەیەکی گەورەین و حەقی شەرعی خۆمانە بڕیار لەچارەنوسی خۆمان بدەین تاوەکو بە شێوازێکی شکۆمەندانە بژین، جگە لەوەش سەرۆک بارزانی سەلماندی ئەو ڕابەرە کورد پەروەر و تێکۆشەرەیە ھەموو ھەولێک لەپێناو نەتەوەکەی ئەدات بۆ گەیشتن بە کەناری ئارامی،گومانیشم لەوە نیە کە ناوی بارزانی ھەمیشە بەدروشاوەیەی ئەمێنێتەوە ونەوەکانی داھاتووش بەرێزەوە ستایشی ئەکەن، چونکە ئەوەی سەرۆک بارزانی لە25/9 کردی مێژوویکی پر بایەخ بوو بۆ نەتەوەکەی.
دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ، هەڵومەرجی كوردستان چووە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازەوە بۆیە وەك هەمیشە سەرۆک بارزانی هەڵویستی وەرگرت بەپالپشی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و خەڵکی نیشتیمان دۆست زەبرێکی مێژوویی لەدوژمن وەشاندوو چۆکی پێچەماندنەوە سەرجەم پیلانەگلاوەکانی دەستی دەرەکی و ناوەخۆی کۆتای پێهێنا. لەم قۆناغەدا هەندێک لەحزبە سیاسیە ناوەخۆییەکان ویستان بەجۆرێکی تر کار لەسەر هەڵوەشانەوەی حکومەت بکەن، ئەوەبو وەزیرەکانیان کێشایەوەو زەختێکی زۆریان دروست کرد، خۆی لە خۆی دا ئەمەش پیلانێکی تری ئەم ئەزموونە خۆماڵیە بوو، بەڵام نەیان توانی ئامانجە گڵاوەکانیان بێننەدی. ئەوەی گرینگە ئاماژەی پێ بدەین ڕۆڵی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی یەکەسایەتی لەم قۆناغە هەستیارە دەورێکی ئێجگار مەزنی بینی بۆ دەرباز کردنی نەتەوەکەمان لەم بارەسەخت و دژوارە پەیوەندیە دیپلۆ ماسییەکانی ئەو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی کاریگەری زۆری هەبو بۆ هێنانە سەرخەتی دۆست و دەوڵەتەزلهێزەکان. ئەوەبوو فەرنسابەفەرمی پێشوازی لێکردو پاشان ئەمریکا و ئەلمانیاو هەندێک وڵاتی تر پالپشتی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ئەمەش وایکرد گۆرانکاریەکان خێراتربن و رۆژ بەرۆژ پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی زیاتر چاودێری بکرێ پاڵپشتی بارزانی وحزبەکەی بۆ کاک نێچیرڤان و حکومەتی هە رێم وایکرد رۆژ بەرۆژ پەیوەندەیە کانی کورد بەرەو پێشەوە بچن. گومانم نیە لەئایندەیەکی نزیک گۆرانکاری زۆر ڕوودەدەن هەمویان لەبەرژەوەندی نەتەوەکەمان کۆتایی دێت