(بارزانیەکان پرسەو کۆستەکانیشیان بۆ دۆزی کورد بە کاردێنن)
April 7, 2018
وتار و بیروڕا
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەکۆچێکی ناوەختداو بە جەڵدەی دڵ(دلۆڤان ئیدریس بارزانی) کۆچی دوایکرد
ئەم مەرگە بەئازارو پڕ ئێشە هەرزوو هەمووسنورەکانی کوردستان و ناوچەکەو جیهانی بڕی و دەنگدانەوەو کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا
ئەم کۆستە ئەگەرچی ئازارێکی سەخت و بەسوێ بوو بۆ تەواوی بنەماڵەی بارزانی زرینەی خەڵکی،کوردستان بەڵام هەرزوو هەندێک بەستەڵەکی سیاسی تواندەوەو بوو بە ئەڵقەیەکی دیکەی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانی ناوخۆوی و دەرەوەی هەرێم
لەم پرسە گەورەدا کە جۆرێک بوو لەپرسەی نیشتیمانی جارێکی دیکە قورسایی و گەورەیی بنەماڵەی بارزانی نیشانی کوردستانیان و هێزوو لایەنە سیاسیەکان و تەواوی جیهان دا
ئەم پرسەو تازیە بارییەی بارزانیەکان هەنگاوێکی دیکە پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدای بردە پێشەوە هەرزوو (حیدر عەبادی)سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ سەرۆک وەزیران ئەنجامدا و وەفدێکی بەسەرپەرشتی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نارد، جگەلەهاتنی سەرۆک کۆمارو زۆرینەی سەرکردەی حیزبەکانی دیکەی عێراق
لەسەر ئاستی دەوڵەتانی هەرێمایەتی و ناوچەکە سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆک وەزیرانی تورکیا وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و زۆرینەی ووڵاتانی دونیا سەرخۆشیان لەماڵباتی بارزانی کرد کەم ئەم پەیوەندیانەش لەنەتیجەدا دەچنە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و پشتگیری زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەسەر ئاستی ناوخۆش زۆرینەی هەرەزۆری حیزبەکانی کوردستان بەشداری پرسەکەبوون و جۆرێک لەنزیک بونەوە هاتە پێشەوە
ئەو ڕێزو ئەتەکێت و ئەدەبەی ئەم سێ ڕۆژە ماڵباتی بارزانیەکان بۆ میوانان نواندیان ئەو وەفایەی خەڵکی کوردستان بۆ ماڵباتی بارزان هەیبوو نیشانی دەدا کە قورسای و پێگەی ئەم ماڵبات و حیزبە سیاسیە چەن گەورەیە
بۆیە لەم پرسە جەرگ بڕو ناڕەحەتەدا ئەگەر چاوێکی وورد بگێڕی دەبینی چۆن بارزانیەکان کۆست و ناڕەحەتیەکانیشیان بۆ خزمەتی کوردو کوردستان بەکاردێنن