پلان و ستراتیژی سەرۆك بارزانیی، پێگە وشوناسی كورد پاراست

پلان و ستراتیژی سەرۆك بارزانیی، پێگە وشوناسی كورد  پاراست
سەرۆك بارزانیی ،سەرپەرشتی دوو سەركەوتنی مێژوویی " ریفراندۆم ، شەرٍی جیهانی تیرۆریستان كرد" ،توانی ناو و سوناسی كورد بگەێنێتە هەموو جیهان .. كورد ، وەك نەتەوەیەكی خاك داگیركراوە لە نێو هەڵكەوتەیەكی جوگرافیی زۆر پر كێشە و ئاڵوز هەڵكەوتووە ، كە بە حیكمەت و كارێزمایی نەبێ‌ ، دوژمنانی هەموو كات بە هێز و ئاگر و ئاسن هەوڵیانداوە سەركوتی بكەن و لەناوی ببەن . سەرۆك مسعود بارزانی زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەكی فیداكار و خۆنەویست تێكۆشان و خەبات دەكات، وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان سەنگی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت، هەمیشە كورد لە مێژوودا دۆزی‮ ‬خۆی‮ ‬گەیاندووەتە لووتكە، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی‮ ‬ئەو سەركەوتنانەی‮ ‬كورد كە شكستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬بە دەستی‮ ‬ناوخۆ و بە هاوكاریی‮ ‬دوژمنان بووە،‮ سەرۆک مسعود بارزانی‮ ‬لە دوای‮ ‬راپەڕینەوە تا ئێستا رۆڵی‮ ‬سەرەکی‮ ‬و‮ ‬یەکلاکەرەوەی‮ ‬ھەبووە لە بەرەوپێشبردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەھێزکردن و بونیادنانەوەی‮ ‬پایەکانی‮ ‬حوکمڕانی‮ ‬دروست لە ھەرێمی‮ ‬کوردستان دا،‮ ‬بە بێ بوونی‮ ‬کەسایەتیەکی‮ ‬وا بەھێز ئەستەم و مەحاڵ بوو ھەرێمی‮ ‬کوردستان بتوانیبایە لەناو ئەو ھەموو گەمە سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندییە دژبەیەک و دژبەگەلی‮ ‬کوردستانە،‮ ‬خۆی‮ ‬بگرێت و درێژە بە مانەوە و زۆرتر کردنی‮ ‬دەستکەوتەکان بدات‮. ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬چۆن توانیویەتی‮ ‬لەمیانەی‮ ‬بەرژەوەندییە دژبەیەکە جیھانییەکان و بەرژەوەندییە دژبەیەکە ھەرێمییەکان،‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاکانی‮ ‬گەلی‮ ‬کوردستان دەستەبەر بکات و بەپێچەوانەی‮ ‬ھەموو ناوچەکانی‮ ‬دیکەی‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان لە گۆڕەپانی‮ ‬تەسفیاتی‮ ‬بەرژەوەندییە دژبەیەکە ئیقلیمی‮ ‬و جیھانی‮ ‬بگۆڕیت بۆ بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی‮ ‬بەرژەوەندییە ھەرێمی‮ ‬و جیھانییەکان،‮ ‬ھەروەھا چۆن توانیویەتی‮ ‬ھەموو ئەو بەرژەوەندییانەی‮ ‬دژبە گەلی‮ ‬کورد بوون لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد ھاوسەنگ و رێک بخات، ‬بینیشمان لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬چەند كەسێكی‮ ‬خیانەتكار بوونە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خاكی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داگیر بكرێت و بۆ ماوەیەكی‮ ‬كاتی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان دوا بكەوێت،‮ ‬هەمیشە كورد كاتێك لە سەركەوتنەكان گەڕێندرابێتە دواوە،‮ ‬ئەوە بە ماوەیەكی‮ ‬زۆر كەم‮ ‬ڕۆیشتووەتەوە بۆ لووتكەی‮ ‬سەركەوتن‮. ‬لەبارەی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕێفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان و گرنگییەكەی‮ ‬بۆ ئایندەی‮ ‬كورد،‮ ‬رێفراندۆم سەنەدێكی‮ ‬نەتەوەییە بەدەست كوردەوە لە بەرامبەر هەموو دنیا كە كورد بە ئاشتی‮ ‬داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و سەرفرازیی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات،‮ ‬وەك هەموو گەلانی‮ ‬دنیا،‮ ‬بۆیە من پێموایە لە ئایندەیەكی‮ ‬زۆر دوور نابێت،‮ ‬دەرئەنجامی‮ ‬رێفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان بەرهەمی‮ ‬دەبێت‮.‬
Top