عەلی باپیر و ئەرکی پەرلەمانتاری
April 6, 2018
وتار و بیروڕا
لە رووی دینیشەوە ئەو جۆرە کەسانەی لە ئەرکی پێسپێرداو خۆیان دەدزنەوە هەم مونافیقن و هەمیش درۆزن و فێڵباز، ئەو جۆرە کەسانەش خوای گەورە نەفرەتی لێکردوون و بە دۆزەخ تۆڵەیان لێدەکاتەوە, جا ئەگەر ئەوە پێوەر بن بۆ ناسینەوەی گەندەڵکارانی سیاسی و مونافیقانی دینی، دەپرسین: عەلی باپیر هەم وەک سیاسییەک و هەم وەک ئەمیرێک لە ماوەی چوار ساڵەی کاری پەرلەمانتاری و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان، لە کوێی گەندەڵی شوێنی گرتووە و وەک مونافیقیش لە کام پلە و پۆست دایە؟
عەلی باپیر ٤٨ مانگ پەرلەماتار بوو، مانگانە (هەشت ملیۆن) دینار مووچەی ئیسمی بووە و (چوار ملیۆن) دیناریش ریئاسەی وەرگرتووە، واتا مانگانە (دوازدە) ملیۆن دیناری کاشی وەرگرتووە، کە کۆی ئەو پارەیەی لە ماوەی ئەو (٤٨) مانگەدا وەریگرتووە دەکاتە (پێنج سەد و حەفتاو شەش ملیۆن) دینار.
ژمارەی پاسەوانەکانی هەر پەرلەماتارێک (٣٠) پاسەوانە و هەر پارسەوانێک ئەگەر پلەی نەبێ (یەک ملیۆن و سەد و پەنجا هەزار) دینایرە، هیچ پەرلەمانتارێک لە دوو پاسەوانی زیاتر لەگەڵ نییە، واتا (٢٨) پاسەوانیان بندیوار بوون، کۆی ئەو پارەیەی کە لەسەر دیواری پەرلەمانەوە لە بن دیواری وەرگرتووە، بۆهەر پاسەوانێک دەکاتە (پەنجاو پێنج ملیۆن و دووسەد هەزار) دینار، مووچەی چوار ساڵی (٢٨) پاسەوان دەکاتە (یەک ملیار و پێنج سەد و چل و پێنج ملیۆن و شەش سەد هەزار) دینار، مووچەی خۆی و پاسەوانە بندیوارەکانی دەکاتە (دوو میار و سەد و بیست و یەک ملیۆن و شەش سەد هەزار) دینار، ئەوە جگە لەو خەڵاتەی بە هۆی جاسووسی کردنەوە لەو چوار ساڵەدا وەریگرتووە، چونکە لە جاسووسی کردن پێشینەیەکی باش و ئەزموونێکی دەوڵەمەندی هەیە، پەیوەندیە ژێر بە ژێرەکەی بە حزبی بەعس بەڵگەی ئەو راستییەیە کە بە هۆی جاسووسی کردنیشەوە داهاتێکی خەیاڵی هەبووە، بۆ هەر سەفەرێکی هەندرانیش هەر پەرلەماتارێک رۆژانە (٦٠٠) دۆلاریان وەر گرتووە، جا نازانم عەلی پاپیر لەو ماوەیەدا چەند گەشتی کردووە و هەر گەشتێکی چەند رۆژی خایاندووە، بۆیە نەمتوانی پارەی جاسووسی کردن و گەشتەکانی بخەمە سەر حساب بانکیەکەی، ئەوەی جێگای پرسیارە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا چوار قسەی لە بەرژەوەندی کورد نەکردووە، لە ساڵی ١٩٩٢ دەیگوت: پەرلەمان بیدعەیە و شریک پەیدا کردنە بۆ خواو بەوەش شایەتمانەکەت هەڵدەوەشێتەوە، ئەرێ ئەگەر ئەوە گەندەڵی سیاسی و مونافیقی دینی نەبێ! سوێند دەخۆم لە مێژووی مرۆڤایەتی کەس گەندەڵ نەبووە و لە مێژووی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشدا کەس مونافیق نەبووە.