پاراستنی شكۆ و مێژوو كوردوكوردستان ئامانجی لەمێژینەی پارتی وبارزانیی
April 6, 2018
وتار و بیروڕا
رێبازی كوردایەتیی و كۆڵنەدان ئەو كاروانەی پر هەگبە و مێژووییە كە لە پێناو پاراستنی بەهانەتەوەییەكان و شوناسی كورد و گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان تا بە ئەمرٍۆ خەباتی بۆ دەكات و بەردەوام قوربانیی بۆ بەخشیووە و دەبەخشێ.گۆرانكارییە خێراكانی ناوچەكە و مڵمڵانیی چرٍی زڵهێزان لە لایەك و لەلایەكی ترەوە خۆ دزینەوەی داگیركەرانی كوردستان بۆ گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی كورد و بەردەوام چەوسانەوە و توند وتیژی بە تایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا پێوستی بە سەركردەیەكی كارێزمایی و بە حیكمەت هەبوو تا بتوانێ گەلەكەی لە شەپۆڵ و تۆفانیی نێو زەریاكان بپارێزی..سەرۆك بارزانیی ، ئەو پێشمەرگە خۆنەویست و نەتەوەیییە كە خاوەن كۆمەڵێك خاسیەت و پێدراویی مێژووییە، كە هیچ یەك لە سەركردەكانی تری كورد، خاوەن ئەو تایبەتمەندی و خاسییەتانە نین، وێرایی ئەو خاوەن میراتێكی رەمزی و مێژوویی دەوڵەمەندە، چونكە كوڕی سەركردەی هەرەگەورەی گەلی كوردستان مستەفا بارزانییە، كە بۆ ئەبەد گەلی كوردستان خوشەویستی ئەو سەرۆكەیان لە دڵ دەرناچێت، لە هەمان كاتیشدا سەراپای ژیان و تەمەنی بارزانی سەرۆك پێشمەرگایەتی و ماندووبوون و شەونخونی بووە لە پێناوی ئازادی گەلی كوردستان، یەك لەو سەركردانەیە كە لە ماوەی تەمەنی خۆیدا واپێویست بووە، كە رووبەڕووی تەحەدیاتی گەورە ببێتەوە چ لەسەرئاستی ناوخۆیی بێت یان ئاستی نێودەڵەتی و هەرێمایەتی بووبێت، بۆیە سڵی لە هیچ رووبەڕوونەوەیەك نەكردۆتەوە لە پێناوی بەرژەوەندی گەلەكەی، هەموو خەڵكی كوردستان و دبلۆماتە رۆژئاوایی و ئەمریكییەكانیش، هەڵوێستەكانی ئەویان لەبیرە كاتێك بڕیار بوو رژێمی بەعس بڕوخێنن، لە كۆنگرەكانی لەندەن و بەیروت و سەڵاحەددین، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا، كە بە چ شێوەیەك لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان و دیموكراتی بوونی دواڕۆژی عێراقدا، پێی دادەگرت. دوای قۆناغی رزگاری عێراقیش بە مانگ لە بەوەغدا دەمایەوە تا توانی لەگەڵ وەفدە یاوەرەكەیدا، مافەكانی گەلی كوردستان بەیاسایی و دەستووری بكات، كێ هەیە نەزانێ لە سەر مافی پێشمەرگە و چەسپاندنی لەدەستووری هەمیشەیی عێراقدا، چۆن رووبەرووی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا جۆرج بۆش دەبوەوە، هەمیشە لە ناخۆشترین و سەخترین وێستگەكانی ژیانی سیاسی خۆیدا تەئكیدی لەسەر مافی تەواوی سەربەخۆیی گەلەكەی كردۆتەوەو، وەنەبێ ئەو نەزانێ كە ئەمە پێش هەموو كەسێك سەرئێشەیەكی گەورە بۆخودی خۆی دروست دەكات، بەڵام لە پێناوی ئەوەی تاكی كورد باوەڕی بەخۆی بێت و ئەو هەستە خۆ بەكەم زانینەی نێو ناخی تاك و كۆمەڵگەی كوردی بسڕێتەوە، پێویستە سەربەخۆبێت، چونكە بارزانی سەرۆك دەزانێت بەبێ وەدەست هێنانەوەی ئەو مافە ئەستەمە تاكی كوردستان لەو شعوورە رزگاری ببێت، كە ئەمە بۆتە گرێیەكی گەورەیی سەر دڵ ودەروونی هەموو تاكێكی كورد. لەو كاتانەی توركیا وەك گای ئیسپانی لە بەرامبەر رەنگی سوور و سپی و سەوزی ئاڵای كوردستان هار و هاج دەبوو، بارزانی سەرۆك لە ناوجەرگەی پایتەختەكەیدا داوای سەربەخۆیی گەلی كوردستانی دەكرد، كاتێكیش ویستی لەشكركێشی بكاتە سەر كوردستان، خۆی لەگەڵ پێشمەرگەدا لەسەر سنوور وەستا بوو، ئەمە دووەم جاربوو گوتی: مەگەر دەبابەكانتان بەسەر لاشەمدا تێپەڕن، لەكاتی كۆچڕەویشدا داوای لە گەلی كوردستان كرد، وڵات چوڵ نەكەن، چونكە من لەگەڵتان دەبم و ناڕۆم تا دەبابەكان بەسەر لاشەمدا تێنەپەڕن، ناخۆشترین و سەختترین وێستگەی ژیانی سیاسی ئەو سەرۆكە، هاتنی شەڕی داعش و داگیركردنی شنگاڵ بوو، دڵنیام لەم شەڕەدا خوێن لەجەرگی دەهات، لەلایەك خاكی كوردستان داگیردەكراو ژنەكانی ئێزدی بەدەستی دوژمنانی تیرۆرستی داعش ئەتك دەكران و پێشمەرگە شەهید دەكران، لەناوخۆی كوردستانیشدا هەبوون دڵیان بە سەركەوتنە كاتییەكانی داعش خۆش ببوو، كردبوویانە دەسكەلا بۆ لێدان و زیاتر قووڵكردنی برینەكانی سەر جەستەی بارزانی سەرۆك، ئا رێك لەو كاتەدا كە ئەو سەرۆكە، شوێنی نووستنی ببووە بۆدی ئۆتۆمبێلەكەی لە بەرەكانی شەڕدا، پێیان دەگوت: كورسیەكەت چۆل بكە، كە ماوەكانی ژیانی خۆی هەمووی لە بەرەكانی شەڕ و لە ژێر چادر و تەپ و تۆزی تۆپەكانی دوژمن بەسەر دەبرد، نەك سەر كورسی. نەبووە لە مێژووی هیچ میللەتێكدا، لەكات و ساتی وا هەستیار و مەرگ باریندا، داوا لە سەرۆكی وڵات بكرێت، بۆیە گەلێك خاوەنی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی بێ مێژوو و شكۆ و نیشتیمانی پارێزراو دەبێ و دەگات بە ئامانج..خۆراگری و گیانفیدایی پێشمەرگە لە هەمبەر ئابڵوقەدانی خەڵكی كوردستان لەلایەك و لەلایەكی ترەوە کاریزمایی سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و بە پشوو درێژیی و لێزانانە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا گەمارۆ سیاسیەکانی سەر کوردستانی شکاند و سەردانی فەرەنسایی کرد و لەلایەن بەڕێز ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا، سەردان و شێوازی پێشوازییەکە چاوەڕوان نەکراوە بوو بۆ حکومەتی عیراق چونکە عیراق تێگەشت بە گەمارۆیی سەر فڕۆکەخانەکان ناتوانن کوردستان لەجیھانی دەرەوە داببڕن، دوابەدوای سەردانی فەرەنسا سەرۆک وەزیران ھاوشانی عیراق بەشداری کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی کرد، لەوێش زنجیرەیەک دیداری سیاسی ئەنجامدا و دوابەدەوای ئەوەش حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی داوەتنامەی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بەخواستی سەردانی کردنی ئەڵمانیا و دیدارە دبلۆماسیەکانی ئەوێش ھاوشێوەی فەرەنسا و داڤۆس گرنگ بوون، داوی ئەم ڕووداوانە حکومەتی عیراق گەشتە ئەو بڕوایەیی دورکەوتنەوە لەدانوستان لەگەڵ کوردستان ئەنجامەکەی لەداھاتوودا زۆر خراپ دەبێت کاریزمایی نێچیرڤان بارزانی وایکرد دانوستانی نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان دەستپێبکەنەوە، دواجاریش فرۆکەخانەکانی کوردستان کرانەوە بەشێک لە خەرجییەکانی فڕۆکەخانەکان خرانە سەر حکومەتی عیراق لەبەرامبەردا ھەماھەنگی ئاسایشی نێوان فرۆکەخانەکان و عیراق زیاتر بکرێن و فرۆکەخانەکانیش بەھەمان ھەیکەلی ئیداریی و دارایی و ئاسایشەوە جارانەوە بەردەوام دەبێت لە گەشتەکانیان، داھاتی فرۆکەخانەکانیش بۆ حکومەتی ھەرێم دەبێت بەڵام ھەردوولا پەیڕەوی یەک شێوازی گومرگی یەکگرتوو دەکەن لە فڕۆکەخانەکان دا. ئەمەش دەسکەوتی سیاستە واقیعییەكانی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی یە بە گۆڕینی ھەڕەش و کۆتایی ھێنان بە قەوارەی سیاسی هەرێمیە كوردستان