سەرکردە و ھەڵوێستەکان

سەرکردە و ھەڵوێستەکان
بیرۆکەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێداگری لە جێبەجێکردنی رفراندۆم بۆ دروستکردنی کەشتیەکی بێلایەن لەپێناو بەختەوەری کوردستانیان، چی کەمترە لەوەی کە سەرۆکی ئیسَتای وڵاتی چین لە پێناو رزگاربوون لە ململانێیەکانی رووس و ئەمریکا، و پێشکەوتن و ئاسایشی زیاتری ھاونیشتمانیانی، بڕیاری بێ لایەنی ھەڵبژاردووە و بە ھۆیەوە ئەندامانی پەرڵەمان شانازی سەرۆکایەتی ھەتاھەتاییان پێبەخشی، کەچی ئەندامانی پەرڵەمانی ئێمە لە ژێر کاریگەری سەرکردەکانیان و بە فیتی دوژمنانی ناوچە و ئەنگلۆساکسۆنی، پەلاوپەلیان بوو نەک ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژ بکەنەوە بەڵکۆ ھەڵوەشاندنەوەشیان پێ کەم بوو؟
زۆر دەمێکە دەستم لەو کەسانە بەرداوە ، و وامدەزانی رفراندۆم یەکماندەخات، بەڵام دەرکەوت بەھەڵەداچوومە و وانیە، و ئێمە قەت یەکگرتوو نابین. میللەتێک خۆی دوژمنی خۆی بێ سەیر نیە سیاسەتوانان لە ھەر دوو بەری وەھابیەتی سۆننە و ویلایەتی فەقیھی شێعە، سەفەوی و عۆسمانیەکان، و تەنانەت رۆژئاوییەکانیش ئەو دەردەمان پێبکەن. نابێ گلەیی لە کەس بکەین. ئێمە رێز لە سەرکردەکانمان ناگرین چۆن خەڵک رێزییان بگرێ.
Top