پارتی وەك رێبازی كوردایەتی و بارزانیی ئاڵاهەڵگری پارێزەری مێژوو و شوناسی نەتەوەیی..

پارتی وەك رێبازی كوردایەتی و بارزانیی ئاڵاهەڵگری پارێزەری مێژوو و شوناسی نەتەوەیی..
مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان سەڵمێنەری ئەو راستییەن كە ،پارتی و بارزانیی بە هۆی پێداگری و پاشگەزنەبوونەوە لەمافەرەواكانی تا بە ئەمرٍۆ هەمیشە بۆتە ئامانجی داگیركەران ودوژمنانی كورد .قەیرانی دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان كە هەمووان دەزانن هەڵگری بیری سەربەخۆیی كوردستان لە ماڵباتی بارزانی و شۆڕشە یەك بە دوای یەكەكانی بارزانیەكان و سەری هەڵداوە و رابەرایەتی ئەم بیرۆكەی سەربەخۆییە بارزانی و پارتیە، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم گەورەترین دەستكەوت بوو بۆ كوردستان كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی تاكی كوردی لە سەرتاسەری باشوری كوردستان و لە پرۆسەیەكی دیموكراتیانە و فەرمی و بەو ڕێژە بەرزە گەلی كوردستان دەنگی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، كە بێگومان ئەمەش بۆ دوژمنانی گەلی كوردستان كارەساتێكی گەورە بوو، بەوەی لەسەر دەستی پارتی و بارزانی ئەم دەستكەوتە بۆ گەلی كوردستان هاتە كایەوە بۆیە هەر زوو دووژمنان لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان و بە پیلانێكی داڕێژراو و لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر و لە خیانەتێكی نشتیمانی خاكی كوردستانیان فرۆشت بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی و داگیركردنی كوردستان بە نیازی لاوازكردنی پارتی و گەلی كورد و لە باربردنی ئەو مافەی گەلی كوردستان
هەموو ئەوانەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پێكرد بەشێكن لەو قەیرانانەی كە بۆ پارتی و كوردستان دروستكراوە لەلایەن چەند كەسێك و بە پاڵپشتی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق و وڵاتانی هەرێمایەتی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەد لە تەمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و عەقلییەت و بیركردنەوەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. بۆیە پارتی هەڵساوە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی گونجاو بۆ بەرانگاربوونەوەی قەیرانەكان یاخود مەترسیەكانی سەر كورد و پارتی وەكو ( دوركەوتنەوە لە ئەنجامی ترسناكی مەترسیەكان یاخود وەلانانی، خۆ پاراستنی گەلی كورد و پارتی، خۆنەدزینەوە لە هەر رووبوبەروبونەوەیەكی ترسناك كە هاتبێت پێش میللەتی كورد و جەنگان دژی داگیر كەرانی وڵات و تۆمار كردنی داستانی مەزن و لەباربردنی خەونی دوژمنان بۆ داگیركردنی كوردستان و سڕینەوەی ناوی كوردستان بە بیانووی پاراستنی یەك پارچەیی خاكی عێراقی عەرەبی مەزهەبی، هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو لە كاتی خۆیدا و ئێستاش بە روونی لای هەمووان روونە دوای رازی نەبوونی جەنابی سەرۆك بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی و مانەوەی وەكو پێشمەرگەیەك بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ سەرۆك وەزیرانی كوردستان جارێكی دیكە دووژمنانی كوردستانی تووشی شۆك كردەوە و ئێستاش نیگەرانیەكانیان زیاتر بووە دوای هەوڵە دیبلۆماسیەكەی حكومەتی كوردستان و بە دەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ مافە دەستووریەكانی گەلی كوردستان و ئەو پێشوازیەیی لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا بۆ دەوڵەتمەدار زیاتر دوژمنانی تووشی هیستریای كورد و بارزانی كردوون و لە ئایندەش زۆر بەروونی بەرهەمی ئەو هەوڵە دیبلۆماسیانیە بە دەر دەكەوێت و ئاسۆییەكی روون بەدەر دەكەوێت و دوژمنانی پارتی و بارزانیی تێكدەشكێت و گەلی كورد سەردەكەوێت.
ەڵكەوە و جیۆپۆلۆتیكی کوردستان له‌به‌ر بوونی له‌شوێنێکی گرنگی دونیادا ،ئه‌وه‌ ووڵاتانی چ زلهێز یان ئه‌وه‌تا ووڵاتانی داگیرکه‌ر هه‌میشه‌ ئاره‌زووییان هه‌بووه‌ جێگه‌ی خۆیان له‌و شوێنه‌ گرنگ و ستراتیژییه‌ی جیهان بکه‌نه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ببێته‌ شوێنی خه‌بات و تێکۆشان بۆ کوردان ،جالێره‌دا گوومانی تێدا نییه‌ هه‌ر تێکۆشان و خه‌باتێك بۆ سه‌رکرده‌ی خۆڕاگر و به‌ئه‌زموون ده‌گه‌ڕێته‌وه،چونکه‌ خۆڕا گری هه‌وێنێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتووانیت له‌ خه‌باتکردن به‌رده‌وام بیت ، کورد له‌م ڕوانگه‌ییه‌وه‌ که‌سانێكی هه‌بووه‌ که‌ مێژووه‌که‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌ت و گه‌ل و خاك و نیشتیمان و قه‌واره‌ و ووڵاتی کورد تێکه‌ڵ بووه‌و مێژووه‌که‌ی ڕازاوه‌و جوانتر کردووه، به‌ڵێ ئه‌م خه‌باتکار و تێکۆشه‌ره‌ مستەفا بارزانییە ،که‌ هەموو ژیانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان کرد ،که‌وا کوردیش وه‌ك نەتەوەكانی خاوەن وڵات ونیشتیمانی خۆیان و دوور له‌ داگیرکاری بژیت و خۆی ته‌رخان کرد کورد ژێر ده‌ست نه‌بێت و خۆی ترخان کرد بۆ ئه‌وه‌ی کورد هه‌رده‌م زیندوو بێ و مردوویش بۆ داگیرکاران و دووژمنانی کورد بێت ، جا تێکۆشانی مستەفا بارزانیی نه‌مر لە پێناوە ئه‌وه‌ بووه‌ کورد نه‌بێته‌ ژێر دەست و ئەسیری داگیركەران ،له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ رێبەر رۆحی نەتەوەیی كورد له‌هه‌موو ده‌رگایه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێژووی کورد تێکه‌ڵ و به‌یه‌کتر به‌سراونه‌ته‌وه‌ و مێژووی کوردیش هه‌ر به‌ (بارزانی باوك و سه‌رکرده) جوانه..ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بۆ مێژووی خۆمان بچینه‌وه‌ جار به‌جار ده‌بینین دووژمن ده‌ستی به‌هۆی نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوان بۆ خاكی کوردستان و میلله‌تی کورد درێژ کردووه‌و له‌هه‌مبه‌ردا و زۆر به‌زوویش ئه‌و ده‌ستانه‌ بڕاوون و نه‌یانتووانیوه‌ ئامانجه‌کانی خۆیان بێننه‌ دی ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ کورد هه‌رده‌م له‌وان تێگەیشت و هۆشیار تره‌ و هیچ ده‌ست و تاخمه‌یه‌ك ناتووانێت ئیراده‌ی کورد بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه، چونکه‌ کورد زۆر بوێره‌ ئه‌گه‌ر هاتوو کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی نۆکه‌رو بیانی په‌رستان نزیك ببنه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌کانیان ،هۆکار بۆ زیندووبوونی خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه ،چونکه‌ مێژوومان هه‌یه‌ و مێژووه‌که‌ش هه‌ر بۆ پاکی و جوانی باوکی رۆحی مستەفا بارزانیی ده‌گه‌ڕێته‌وه .. دووژمن به‌رانبه‌ر کورد ده‌ستی کورته‌و نۆکه‌رو تێکده‌رانی ئه‌زموونی کوردستان ده‌ستیان کورتره‌ و ناتووانن کورد له‌یه‌ك بکه‌ن. سەرۆك بارزانیی زیاتر لە نیو سەدەیە درێژە پێدەری ئەو رێباز و كاروانەیە كە بارزانیی نەمر بەردی بناغەی رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بۆ داناوە تا گەیشتن بە لووتكە ..
گەر خەباتی و تێكۆشانیی بەردەوام و شەونخوونی و پێشمەرگایەتی و كارێزمایی سەرۆك بارزانیی نەبوایە لە رابردوو و ئەمرٍۆدا ، ئێستا شتێك نەبوو بەناوی دۆزی كوردو خاكی كوردستان .سەرۆك مسعود بارزانی، تەنیا كەسایەتیەك نییە، سیاسەتوان و سەرکردەی حزبێك نییە، بەڵكو سەرۆك بارزانی دیرۆكی دەیان ساڵەی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەیەكی شۆرشگێر و شەهید پەروەرە، سەرکردە و ڕێبەری دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمانە، ناوی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و تێکۆشان و قوربانیدانی نەتەوەکەمان بێتە بەر باسوخواس.بەشێکی زۆری ئەو پێشھات و پرسانەی ئێستە روودەدەن بۆ وەدەنگ ھێنانی سەرۆکە، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئایندەی بزانن، بێدەنگی ئێستەی سەرۆک پێشھاتی مرزنی بەدوا دێت، بە تێپەڕبوونی کات دەیبینین.بە دڵنیاییەوە ئەو بارودۆخەی ئێستامان کاتییە و تێدەپەڕێت، کۆڵنەدەریی و تێکۆشەریی و لەبن نەھاتوویی گەلەکەمان کۆتی ترس و بیم و سنوور داخستن و ئاوارەیی و برسێتی تێکدەشکێنێ و بەسەریاندا زاڵ دەبێت.بۆیە لە پەنا سیاسەتەکانی سەرۆک بارزانیدا، لە سایەی تەمەنێک لە خەبات و قوربانیداندانی سەرۆکدا، دواجار ئەوە دەبێت کە خەباتمان بۆی کرد، ئەوە دەبێت کە ھەزاران لە ڕۆڵەکانمان سەریان بۆی نایەوە.بۆیە دەبێ‌ گشت هێز ولایەنە نیشتیمانپەروەرەكان پشتیوانی سیاسەت كوردانە و رەواكانی سەرۆك بارزانیی بن بۆ گەیشتنمان بە كەنارٍی دڵنییایی.
Top