تادێ دەستە شاراوەکانی پشت خۆپیشاندانەکان دەردەکەون
March 31, 2018
وتار و بیروڕا
ئەوەی جێگای پرسیار و گومانیشە خۆپیشاندانەکان بەهەر ناوێک و بۆ هەر مەبەستێک بووبن، هەڵسووڕاونی بزووتنەوەی گۆڕان و بانگخوازانی کۆمەڵی ئیسلامی ئاراستەکەیان گۆڕیوە بۆ بەردەفڕکێ و پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی، خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات بۆ پشتیوانی گەلانی تونس و میسر بوو، ئەو گەلانەی کە رۆژێک و بۆ تەنیا جارێکیش لەسەر کارەسات و نەهامەتیەکانی کورد نەهاتنە دەنگ، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر هەڵسووڕاوانی گۆڕان و بانگخوازان کۆمەڵ بەشێک لە خۆپیشاندەرانیان کردنە گەلانی تونس و میسر و بارەگای لقی چواری پارتیشیان کردە دەسەڵاتی ئەو دوو وڵاتە و پەلاماریان دا، دوای شکستی شاژاوەگێڕیەکانی ١٧ی شەبات بەناوی دەستاو دەست کردنی دەسەڵات دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی، ئەو بیانوو گرتنەیان بە دەستاو دەست نەکردنی دەسەڵات لە کاتێکدایە پارتی لە هەڵبژاردنەکان زۆرینەی کورسی پەرلەمانی بە دەستهێناوە، لەوەش بەڕەی پیلانگێڕیان لەژێر پێ دەرهێنرا، ئەوجار بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ ئاژاوەیەکی تر بکەن لە بەغدا پێشنیاری بڕینی مووچە و بودجەی خەڵکیان کرد و لە کوردستانیش بەناوی نەبوونی مووچە کەوتنە پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی.
بە درێژایی ئەو ماوەیە لە هەوڵدابوون بەناوی خۆپیشاندانەوە ئاژاوە حزبیەکانیان بگوازنەوە هەولێر و دهۆکیش، ئەوەبوو خۆپیشاندانێکی مۆڵەت پێدراوی یاسایی بەشێک لە مامۆستایانیان قۆستەوە و خۆپیشاندانیان کرد بە کودەتا، بۆ ئەو مەبەستەش میحوەربەندیان بۆ خۆپیشاندانەکان کرد و هەڵسووڕاو و بانگخوازە چەقۆکێشەکان و پەرلەمانتار و کاندیدە هەرزەکانیان وەک بەرەی جەنگ بەسەر شار و شارۆچکەکاندا دابەش بوون و دەستیان کرد بە ئاژاوەگێڕی و هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشادانەکان.
دەبێ پارتی و خۆپیشاندەرانیش لە مەرامی ئاژاوەگێڕی و هەڵوێستی نانەتەوەیی بزووتنەوەى (گۆڕان)ی هەڵگری ڤایرۆسی کۆنەقین و کۆمەڵی ئیسلامی کۆنەخواز و تیرۆریستباز تێبگەن، پارتی لەوە بگات کە ئەوەی بەلای ئەو دوو حزبەوە گرنگ نەبن خۆشەویستی خاک و ئامانجی کوردی چەوساوە و ژێردەستەیە و بۆ دژایەتی پارتی ئامادەن هێز لە دوژمنانیش وەربگرن و وەریشان گرتووە، خۆپیشاندەرانیش لەوە بگەن کە ئەو دوو حزبە خواستی رەوای ئەوان بۆ گەیشتن بە مەرامە ناڕەواکانیان بەکار دێنن.