نا بۆ بەکارھێنانی دروشمە ئاینییەکان بۆ پروپاگەندەی ھەلبژاردن

نا بۆ بەکارھێنانی دروشمە ئاینییەکان بۆ پروپاگەندەی ھەلبژاردن
وەکو دیارە دوای چەند رۆژێکی تر دەستدەکرێت بە ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە ئەمەش مافی ئاسایی ھەر لیست و کاندیدێکە بانگەشە بکات بۆ مەبەستی راکێشانی ھەستی خەلک و کۆکردنەوەی دەنگ، بەلام بەپێی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆیی ھەلبژاردنەکان بۆیەش لەم قۆناغەدا پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خەلکی کوردستان گرنگ و چارەنوسسازە بەتایبەت دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم و خیانەتە مێژوویەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کە پێویستە ھەمووان بە ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی یەوە کاربکەین لە پێناو بەدەستھێنانی دەنگی زیاتر بۆ کوردستان، کە بەھۆیەوە دەتواندرێت سەنگ و پێگەی کورد بەدەربخەین لە عێراقدا، کە لەگەل ئەمەشدا گرنگە ھەموو لایەن و کیان و کاندیدێک پابەندی رێنماییەکان بن، بەھیچ جۆرێک دروشم و پۆستەرە ئایینیەکان نەقۆزنەوە بۆ پروپاگەندەو رێکلام، کە زۆرجاران لە ھەرێمی کوردستان بەداخەوە لایەنە ئیسلامیەکان ئەم کارەیان کردووە، چونکە مرۆڤ چاوی بە پۆستەرو دروشمەکان دەکەوێت وا ھەست ناکات کە ئەمە پروپاگەندەی پرۆسەی ھەلبژاردنە بەلکو بیری بۆ ئەوە دەچێت کە شەری ئیسلام و کوفرە، کە بە دلنیاییەوە ئەمەشیان بەھیچ جۆرێک مایەی رێگاپێدان نیە، ئایینی ئیسلام گشتگیرەو ھی ھەموو موسلمانانە بەبێ جیاوازی ئایدۆلۆژیایی سیاسی، وە خودی پەیامی ئیسلام بۆ خوا پەرستی و دینداری و خزمەتکردنی کۆمەلگایە نەک بۆ جیاوازی دروستکردن لە نێوان موسلمانان و بلاوکردنەوەی رق و کینەو ململانێی سیاسی، کە ئەو کاندید و لیستەیەی براوە دەبێت لە بەغدا سەرقالی کاری سیاسی و یاسایی و دیپلۆماسی دەبێت، نەک خەریکی ململانێی ئایینی بێت، وا دەبینین ھیچ جیاوازیەک بەدیناکرێت لە نێوان سەرجەم لیستەکان لە بەغدا گەلی کوردستان کێشەی یاسایی و دەستوری و نەتەوەیی و خاکی ھەیە نەک کێشەی ئایینی بە درێژایی مێژووش لەسەر کوردبوون چەوسێنراینەوە ھیچ کات کێشەی ئایینی نەبووە بە شانازیەوە گەلی کوردستان لە پێشەنگی گەلانی موسلمان دایە لە رووی پابەندبوون و خزمەتکردنی ئایینی ئیسلام بۆیە کاتی ھاتووە ئەم جارەیان لیستەکان واز لە دروشم و ھوتافە ئایینیەکان بھێنن چیتر ناوی پیرۆزی خوا و پێغەمبەر و ئیسلام بۆ مەرامی سیاسی نەقۆزنەوە کە بەداخەوە ئەمەیان بویتە کەلتورێکی ناشیرین کە غەدر لە ئیسلام دەکەن ھەروەکو بینیمان لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووشدا چۆن ھەندێ لایەن مامۆستای ئایینی و بەرگی مەلایەتی و ھوتافی ئایینیان بۆ مەرامی سیاسی بەکارھێنا کە حەق بوو لە جیاتی ئەوەی لە ھەولێری شاری زۆرینەی موسلمان (اللە اکبر) بکەن لە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لە مافی گەلی کوردستان ھوتافیان کێشاباو (اللە اکبر) یان بکردبا کە سەرەنجام ھەموو ئەو کردەوە نەشیاوانەیان زەرەر بە پیرۆزی ئایینی ئیسلام دەگەیەنێت ماوەتەوە پێشنیارێک بخەینە روو چۆن پێویستە لە کوردستان حزب و حکومەت لەیەکتری جیابکرێنەوە ئاواش پێویسترە ئایینی ئیسلام لە ململانێی سیاسی جیابکرێتەوە و چیتر تێکەل بە یەکتری نەکرێن چونکە ئەرکی ھەموو موسلمانێکە کاربکات لە پێناو پاراستنی شکۆو پیرۆزی ئیسلام.
Top