بۆچی دەیانەوێت پارتی لەهێڵی نەتەوەییەوە داببرن ؟

بۆچی دەیانەوێت پارتی لەهێڵی نەتەوەییەوە داببرن ؟
پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەڵومەرجێکی پێویست دا کەگەلی کوردستان ئومێدبراوبوو دامەزراودری بەشەوەزەنگی تاریکی دا خەبات وتێکۆشانی نزیکەی سەدەیەک بەبێ چۆک دادان ومساوەمەکردن لەهەمبەرئەوتەحەدی وپەرچەکردارانەی رووبەرووی کوردستان بوونەتەوەبەتایبەت لەوبارودۆخەهەستیارانەی کەخەریک بووەشوناسی کوردبسرنەوە وکوردخاک بەدەروشاربەدەر کرابووتروسکایەک ئومێدلای کوردستانیان نەمابووئەوێ رۆژێ پارتی بووداکۆکی کاری سەرسەختی مافەزەوتکراوەکانمان وهەروازونشێوی و تاڵی زۆری چەشت لەپێناوگەیشتن بەئومێدی لەمێژینەمان کەخەونی گەورەی باوکی رۆحی نەتەوەییمان ملامستەفای بارزانی بوورۆژێک بێ دەوڵەت بۆنەتەوەیەکی ژێردوستە دروست بکرێت .
دەوڵەتێک کەتەعبیروگوزارشت لەسەرجەم پێکهاتە ورەنگە جیاوازەکانی کوردستان بکات دەوڵەتێکی نەتەوەی نا بەڵکو دەوڵەتی کوردستان .
پشکی شێرلەقوربانی دان هەمیشەبەرپارتی کەوتووەو هەمیشەش دەست پێشخەربووەلەئاشتەوای نێوماڵی کورد
بگرەزۆرجاررووبەرووی گازندەوگلەی قاعیدەی جەماوەرە کەی بۆتەوە کەبەردەوام موبادەروسازشی بۆلایەنەکانی تر کردووە .بەڵام پارتی وسەرکردایەتیەکەی بەرژەوەندی نیشتمان و نەتەوەکەی کردۆتەمبدء .
بەرنامەی کاروبەرمەبنایی پارتی دیموکراتی کوردستان لە
پێشەکی هەموانەوە تێکۆشان بۆپاراستنی دیموکراسی وبتەوکردن وفراوان کردن وقووڵ کردنەوەی ئاراستە دیموکراسیەکەی لەسەربنچینەی دیموراسی ئاراستەکراو
کەوائازادییەتاکەکەسی وگشتیەکان رەهادەکات .
لە16ی ئۆکتۆبەردا دەستێکی رەش کوردستانیان هەرزان فرۆش هەراج کرد لەکاتێک دا کوردئومێدی گەورەی لەدەرئەنجامی ریفراندۆم هەڵچنی بوو پێگەوسوقلی کوردی لەموعادەلەی نێودەولەتی بایەخدارترکرد
بغداد مه منون بوو کوردبە کۆنفیدراڵی رازی بێ واتە دەوڵەت لەنێودەوڷەت دروست دەبوو
رەخنەم لەمیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە کەوەک پێویست نەیانتوانیووە ئەوخیانەتەگەورەیە تەوزیف بکەن وکەسانی خیانەت کاربەمیللەتی ستەمدیدەونیشتمان په روەربناسێنن
من لەگەڵ پەرتەوازەی وتێکدانی نێوماڷی کوردنیم وە کەسێکی توندئاژۆنیم

بەهەرنرخێک بێ دەیانەوێت پارتی دیموراتی کوردستان لەرێرەوی راستەقینەی خۆی لابدەن وبیکەن بە پاشکۆی وڵاتانی ناوچەیی وکوردیش هەمیشە لەژێرچەپۆکی شۆڤینستەکان بێ وکوردستانیش بەژێردەستەی بمێنێتەوە داواکارم لەکوردستانیانی دڵسۆز ئارام گربن وقۆناخی سەختمان بریووەوبەهیمەت وسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک هاوکێشەکان دەگۆرێن وعەبادی وعەبادیەکان ئەبێ رێگەی هەولێربگرنەبەربۆچارەسەری کیشەوناکۆکیەکانی نێوان مالیکی وعەبادی وعامری
رەنگە بپرسن ئومێدت لەچی سەرچاوە گرتووە ؟
دلنیابن جەنابی سەرۆک کە کاتی هات بێ دەنگی دەشکێنێ وکۆتایی بەوتەراتێن وکات کوشتنەی عەبادیەکان دێنێ.
Top