پێشمەرگە،پارێزەری شكۆی كورد و كوردستان

پێشمەرگە،پارێزەری شكۆی كورد و كوردستان
پێشمەرگە،ئەو قەڵا پۆڵایینە كە بەدرێژایی مێژوو رووبەرووی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بۆتەوە تا خاك و نیشتیمان و گەلەكەی ژێر دەست نەبێ‌. پێشمەرگە ئەو كەسایەتییە لە خۆبوردەیە كە مەرگی و پاراستنی خاك و نیشتیمان و میللەتەكەی پێش هەموو شتێك خستووە تا شكۆ وسەرفرازیی پارێزراو بێ .وێرای‮ ‬هەموو ئەو قەیرانانەی‮ ‬ئەمرۆ بەرۆكی‮ ‬ئەم هەرێمەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بەختی‮ ‬كورد حەقیقەتێكی‮ ‬مژدە بەخش هەستی‮ ‬پێدەكرێ ئەویش ئەوەیە‮: ‬كە رۆحیەتی‮ ‬سوڕبوونی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد لەسەر بەردەوامی‮ ‬و بڕینی‮ ‬رێگای‮ ‬سەخستی‮ ‬زانست و مەعریفە،‮ ‬چەشنی‮ ‬رۆحیەتی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و جەربەزەیی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە هیچ دڕندایەتیەكی‮ ‬داگیر كەران و دوژمنانی‮ ‬ئەم نەتەوەیە بە درێژایی‮ ‬مێژوو نەیان توانیوە تاسەر چۆكیان پێدا بدەن،‮ ‬بۆیە دەبینین ئەم وێنەیە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لە ئەرشیفی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد تۆمار كراوە،‮ ‬لەلایەك پێشمەرگە قارەمانەكانمان لە سنورەكان سنگی‮ ‬خۆیان كردۆتە قەلغانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاك و خۆڵی‮ ‬ئەم نیشتیمانەپێشمەرگە ئەو مرۆڤە راستەقێنەیەیە،‮ ‬كە لەپێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەیدا،‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەموو خۆشی‮ ‬و خۆشگوزەرانییەكانی‮ ‬و‮ ‬ژیان بوراندووەو شێلگیرانە،‮ ‬ئازایانە سنگی‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتە قەلغان و چالاكانە بە دورشمی‮ ‬كەم بژی‮ ‬و گەل بژی‮ ‬خەبات دەكات‮.‬ پێشمەرگە ئەو مرۆڤە ماندو نەناسەیە كە لە پێناوی‮ ‬بەرقەرار كردنی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬داكوتانی‮ ‬بناغەی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬و دێموكراسی،‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ‮ ‬،‮ ‬نەتەوایەتی،‮ ‬خەبات دەكات‮. ‬پێشمەرگە ئەو كەسەیە كە دەیهەوێ كوردستان ئازاد بكات،‮ ‬ئەوەندە باس لە پێشمەرگە و كەسایەتی پێشمەرگە و ئازایەتی پێشمەرگە كراوەو ئەو كاتەش پێشمەرگەیەك شەهید بووە،‮ ‬شیوەنی سیاوەش ئاسای بۆ كراوە‮. ‬یەكەم ئەوەی بۆ گیان لە دەستدانی وشەی شەهید و هەندێ جاریش گیان بەختكردوو هەڵبژێردراوە‮. ‬هەڵبژاردنی هەر كام لەم ناوانە هەڵگری مانایەكی رەمزییە و لە هەمانكاتدا جیاكردنەوەی مەرگی ئەو كەسەیە(پێشمەرگە‮) ‬لە مەرگی كەسانی ئاسایی،‮ ‬لە بەر ئەوەی خودی ئەم مرۆڤە لە باری مانایی‮ ‬و ئوستوورەییەوە لەوە دەرچووە وەك مرۆڤی ئاسایی‮ ‬چاوی لێبكرێت و ئەو بووە بە بەرزە مرۆڤ،‮ ‬ئەو بەرزە مرۆڤەی كە عەوداڵی ئازادییەو هەموو دژوارییەك قبووڵ دەكات بەوەی بە ئازادی بگات‮. ‬ئەم تایبەتمەندی بەرزە مرۆڤ بوونەی پێشمەرگە لە هەموو جیهان رەنگی داوەتەوە‮. ‬لە هەمانكاتدا پێشمەرگەی كردووە بە ئوستوورەیەكی مۆدێڕن پێشمەرگە كێیەو ئەركی چیە،‮ ‬ئەم وشە پیرۆزەو ئەو پرسیارە گەورەیە زۆری لەسەر باس كراوە‮.

پێشمەرگەی كوردستان رۆڵەی بە ئەمەگی گەلی كوردەو تایبەت بە هیچ توێژێكی كۆمەڵگا نییە و ژن و پیاو و لاو و بەساڵاچوو، خۆێندەوار و نەخۆێندەوار ریزەكانی پێشمەرگەیان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ستەم و زۆرداری هەڵبژاردووە و هەر كامەیان رۆڵ و كاریگەریی تایبەتی خۆیان لە رەوتی پێشڤەچوونی خەباتی مافخوازانەی گەلەكەیان لە سەنگەری پێشمەرگاتیدا هەبووە. دەكرێ بڵێین ئەو شانازییە تەنیا بۆ نەتەوەی كورد نییە، بەڵكو پێشمەرگە توانیویە لە نێو ریزەكانی خۆیدا رۆڵەی شۆڕشگێڕی نەتەوەكانی دیكەش جێ بكاتەوە و زۆڕێك لە رۆڵە شۆڕشگێرەكانی نەتەوەكانی دیكەی ئێرانیش لە نێو ئەو هێزە ئازادیخوازەدا خۆیان دیوەتەوە و پەروەردەی مەكتەبی ئینسانی، دادپەروەری و هزری پێشمەرگە بوون.



پێشمەرگە ئەو مرۆڤە ئازادیخوازەیە كە سنوورە دەستكردەكان تێدەپەڕێنێ و دەبێتە پردی پێوەندی دۆێنێ، ئەمڕۆ و سبەینێ و درگاكانی پێشڤەچوون بەرەو جیهانێكی ئاوەدان و بەختەوەر ئاوا دەكات. ئەو هزر و ڕامانە بەرزەی پێشمەرگەیە كە بەربەستەكانی سەر رێگای خەبات دژی دیكتاتۆری لە نێو دەبات و مزگێنی رزگاری بۆ نەسڵەكانی داهاتوو بە دیاری دێنێ.
بە واتایەكی دیكە، پێشمەرگە ئەو ڕۆلە بەئەمەگەیە كە مەرگی پێش ژیانی داناوە و حازرە بۆ بەختەوەری و سەربەرزی و ئازادی گەلەكەی و رزگاری خاكی نیشتمان خۆی فیدا بكا. پێشمەرگە ئەو چەكدارە بە بیروباوەڕەیە كە بۆ دیمۆكراسی و دابین كردنی مافی مرۆڤ لە وڵاتەكەی خەبات دەكا و قەت تووشی ئیحساسات و تووڕەیی و بێ هیوایی و تەسلیم بوون بە ئیرادەی دۆژمن نەبووە. لە مەیدانی شەڕدا هەمیشە لە سەرخۆ و وشیار بووە و مافی بەرامبەرەكەی خۆی لە كاتێكدا كە ئەسیری شەڕ دەبوو پاراستووە. بۆیە گەر چاو لە مێژووی خەباتی چەكدارنەی دەورووبەر و تەنانەت دونیا بكەین زۆر جار لە لایەن دوژمنەكانیانەوە چەكدار بە شەڕكەری دژە مرۆڤ و تیرۆریست و مرۆڤكوژ لە قەلەم دراون، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هۆی ئەو باوەڕەی كە بە ئازادی، دیمۆكراسی، مافی مرۆڤ، كەرامەتی ئینسانی هەیەتی و خەباتی بۆ دەكات، لەو ناو و ناتۆرانە بەدوور بووە. لە گەل ئەوەشدا زۆر جاران لە مەیدانی خەبات و شەڕدا تووشی تێكشكان و پاشەكشە بووە و تەحەموولی ئەو تێكشكانەی كردووە، قەت لە رێبازی مرۆڤایەتی كە لە پێناویدا خەبات دەكات لای نەداوە. لە ترۆپكی سەركەوتندا لە خۆبایی نەبووە و لە تێكشكان و پاشەكشەشدا بێ هیوا نەبووە و رۆژ لە گەڵ رۆژ ئیمانی بە ئازادی و سەربەستی گەلەكەی پتەوتر بووەتەوە.‬دۆست و دوژمن هەر‮ ‬یەك بە نۆبەی خۆی شرۆڤەی خۆی راگەیاندوە‮. ‬دوژمن زیاتری باس كردوە چونكی پێشمەرگە وەك پارێزەری شەڕەفو ئازادی بە ورەیەكی پۆڵایین،‮ ‬بە دڵێكی ئازادو بە تەواوی وجوودی خۆی كە بە باڵای كوردستانە،‮ ‬شەڕی مانو نەمانی لەگەڵ كردوە،‮ ‬مەرگی خۆ وەپێش لە نێوچوونی ئازادی‮ ‬و شەڕەف و كەرامەتی گەلەكەی خستووە‮. ‬پێشمەرگە تەواوی قورسایی خەبات و تێكۆشانی پڕ‮ ‬لە شانازیی گەلەكەیان لەسەر شانو پیلی خۆیان هەڵگرتوە تاوەكو،‮ ‬كاروانی درێژی خەباتو پێش وەچوون بێپسانەوە،‮ ‬بەرقەرارو ئاڵای ئازادیو خۆڕاگری شەكاوە رابگرێت‮. ‬كاتێك كە ناوی پێشمەرگە دەكەوێتە سەر زاران، لە نێو گەلانی دیكەشدا پێشمەرگە بە رۆڵەی گیان فیدا و پارێزەری نەتەوەی كورد دەناسرێت و بە چاوی رێزەوە دەڕواننە خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە. هەر ئەو خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستییەی پێشمەرگەیە كە بووەتە هۆی ئەوە كە ناوی پێشمەرگە سنوورەكانی كوردستان ببڕێ و بە ناوێكی ئاشنا و جێی رێز و وەك لەشكرێكی جێی بڕوا و متمانە حیسابی بۆ بكرێ و وەك ئینسانێكی خاون هەڵوێست كە تەسلیمی ئیرادەی داگیركەرانی كوردستان نابێ، هەر چەشنە بوختان و ناو و ناتورەیەكی نادروست كە دۆژمنان بۆیان هەڵدەبەست، جێنەگرێ و وەك دۆست و یاری ئازادیخوازان ناوبانگ دەربكا و ببێتە خۆشەویستی هەموو لایەك. ئیدی ئەمڕۆ لە كوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین وەك مرۆڤێكی شۆڕشگێر و مۆدێرن و ئازادیخواز و خۆبەختكەر بۆ ژیانی ئینسان و پارێزەری بەها ئینسانیەكان بناسرێت. بەو شێوەیە دەكرێ بڵێین لە گەڵ ئەوەدا كە پێشمەرگە بە ئاواتەكانی لە مێژینەی خۆی لە كوردستان نەگەیشتووە، بەڵام لە باری سیاسی و رەوانیەوە ئەم چەكدارە بە بیر و باوەڕە كوردە لە ناساندنی خۆی و دۆزە رەواكەی سەركەوتوو بووە و رەقیبەكانی خۆی تووشی شكست و بێ هیوایی و بێ بڕوایی كردووە.ئەم ئاڵایە كە وەك هێماو رەمزی نەتەوەی كورد لە بەرزترین لوتكەكان دەدرەوشێت،‮ ‬تەنیاو تەنیا مەچكو ورەی پێشمەرگە پاراستوویەتی. پێشمەرگایەتی شەڕەفە،‮ ‬ئەخلاقە،‮ ‬فەلسەفەیە،‮ ‬بۆ هەر تاكێكی كورد پێشمەرگە هەموو كات تازەیەو كۆن نابێت،‮ ‬بێگومان مێژوو ئەوە دەنوسێتەوە كە ئەمە شانازییەكی گەورەیە بۆ قوتابی‮ ‬شەهید زێرەڤان ئەكرەم و هەموو ئازایخوازان و خەباتگێران و بنەمالە سەربەرزەكانیان،‮ ‬كە رۆلەكەیان خۆنەویستانە پێشكەشی‮ ‬خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كردووە‮......‬
Top