لەژێر ناوی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربرین کورد بەرەو هەڵدێر دەروات ....
March 29, 2018
وتار و بیروڕا
ئەمەی ئەگوزەرێت لە هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی دیموکراسی ئازادی ڕادەربرین ،، کورد بەرەو هەڵدێر و لەبار بردنی کۆی پرۆسەکە دەبات ،، هەموو تاکێکی کورد چ فەرمانبەربێت یان خەلکی سڤیل ، شایەنی باشترین ژیانە و هەموو کوردێک لە پێناو ئەم خاک و نیشتیمانە قوربانی داوە و زەرەر مەند بووە ،، بەڵام ئەم خۆپیشاندانانەی بەناوی داواکردنی مافی ڕەوای فەرمانبەران و ئازادی ڕادەربرین ،،
بەپیلای نەیاران خۆفرۆشانی ناوخۆ سواری شەپۆڵی نارەزایەتیەکانی مووچە خۆران بوون و لەڕێی تابوری پێنجەم دۆخی دەرونی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتەیان شێواندوە و هەوڵی لەباربردنی خەباتی چەندین ساڵە و سەراو ژور کردنی پرۆسەی حوکم ڕانی دەدەن ....
هەرگیز لەگەڵ سیاسەتی برسیکردن نیم ،، ئەرکی حکومەت خزمەت کردن و دابینکردنی مافی هاوڵاتیە ،، داواکردنی مووچە کەماڤێکی سەرەتای موچەخۆرانە بەشێوازێکی هێمنانە و دور لە ئەجندای حزبی بۆ جێبەجێ کردنی مەرامە گڵاوەکانیان ، هەمووان پاڵپشتین ،،
بەڵام هەمیشە خۆپیشاندانەکانی زۆنی ئاژاوە ئەجندای حزبی لەپشت بووە و لایەنێک کاراوەتە ئامانج ،
پێداچوونەوە بەسیستەمی پاشەکەوت هەنگاوێکی گەورە و گرنگ بوو لە لایەن حکومەتی هەرێم ،، سەرەرای پیلانی تورک و فارس وعەرەب بەهاوکاری خۆفرۆشانی ناوخۆ بۆ لەناوبردنی کۆی دەست کەوتەکان و ئابلوقەیەکی ئابووری سەخت و ڕادەست کردنی ۱۰۰/٥۱ خاکی کوردستان لە ۱٦ ئۆکتۆبەر ئەم هەموو نەهامەتیەی لە ٤ ساڵی رابردوو بەسەر کوردا هات ،، جێی دەست خۆشی و سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ نەتەوەی کورد هەنگاوێکی لەم چەشنە ....
گەر حزبە علمانی و ئیسلامی و نەوەی پیر و نوێ کابرای کردار شەرتە هێندە خەم خۆری خۆشگوزەرانی و مووچەی مووچەخۆران و میلەتن ، لەجێی دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئارامی وڵات ،، بۆ ڕێک ناکەون و بەتێکرا هەوڵی
تێپەراندنی ئەم دۆخەبدەن ؟!
لەکوێی دنیا کێشەو گرفتەکان بەئاژاوە و بشێوی چارەسەر بوون ؟
کە لایەنەکانی زۆنی بێ سەروبەر هانی هاوڵاتیان دەدەن بۆ روخاندنی دەسەڵات ؟!
هەروڵاتێک قەیرانی لەم جۆرە روی تێکردبێت بۆتەهۆی نزیک بوونەوەی لایەنەکانی و هاوکار و پالپشتی دەسەڵات بوون بۆ تێپەراندنی !
بەپێچەوانەی عورف و عادەتی وڵاتان ، لەم هەرێمە ئێمە لە جێی هاوکاری و پاڵپشتی حکومەت بۆتێپەراندنی یەکجاری قەیرانەکان و ئەم دۆخە نالەبارە ، هەرۆژە و پیلانێکی نوێ دادەرێژن بۆ زیاتر تێکدانی دۆخەکە بەفیتی نەیاران و لە پێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی خۆیان !
لاتان روونبێت ئەمانە خەم خۆری میلەت و ئامانجیان خۆشگوزەرانیە ، لە ئارامیدا ئەپوکێنەوە و ناژین ،، گەر ئەم قەیرانەش تێپەرێنین گومانتان نەبێت کێشە و قەیرانێکی نوێ دروستەکەن ،،
ئەم هەڵای ڕاگەیاندن و هەڵپەرینەیان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و پۆست و پلەو پایەی خۆیانە ،، پێم سەیرە خەڵکانێک کەتونەتە ژێر کاریگەری دروشمە بریق و باق و بەڵێنە بێ بنەماکانیان !