حكومەتێكی بەهێز لە نێو عێراقێكی پر قەیران و ئاڵۆزی بەردەوام ..

حكومەتێكی بەهێز لە نێو عێراقێكی پر قەیران و ئاڵۆزی بەردەوام ..
ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، گەلی كورد و حكومەتی كوردستان رووبەرووی چەندین كیشە وقەیرانی گەورە بۆوە كە گەر هەڵوەستەی لە سەر بكەین دەبێ‌ دان بەو واقیعە دا بنێین كە گەر خۆراگری و مرۆڤ دۆستی میللەتی كورد و قارەمانی و گیانفیدایی هێزی و پێشمەرگە، سیاسەی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان نەبوایە ، رەنگە ئەزموونی كوردستان بە ئاسانی نەیتوانییە دەرباز بوایە . سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ی كوردستان و تۆماركردنی داستانه‌كانی نه‌به‌ردیی هێزی ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك "داستانی پردێ" و، "داستانی سحێلا"، بوون به‌ مایه‌ی شكستپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی بۆ به‌كارهێنانی ئامرازی سه‌ربازی له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌یش وای كرد كه‌ عه‌بادی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بیر له‌ ئامرازی سیاسی بكاته‌وه‌ له‌ بری ئامرازی سه‌ربازی. ئه‌مه‌یش به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، له‌ نێوان ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی عه‌بادی كه‌ ئامرازی سیاسی بوون و،‌ ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی نێچیرڤان بارزانی كه‌ ئامرازی دیپلۆماسی بوون، جۆرێك له‌ هاوسه‌نگیی دروست كرد.داستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پردێ و سحێلا پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دبپلۆماسییه‌تی نێچیرڤان بارزانی دروست كرد؛ كاتێك كه‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای هێنایه‌ ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بۆ سه‌ر به‌غدا دروست كه‌ن تا هه‌ولێر و به‌غدا لێك نزیك كه‌نه‌وه‌ و،‌ زمانی ئاشتی جێگه‌ی زمانی جه‌نگ بگرێته‌وه‌.له‌ كاتێكدا كه‌ ژینگه‌ی ناوخۆی هه‌رێم تووشی لێكترازانی سیاسی و حزبی ببوو و، نه‌یتوانی سه‌پۆڕتی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بكات، له‌و كاته‌دا ژینگه‌ی ده‌ره‌كی ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی پشتیوانی بۆ نێچیرڤان بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی هه‌ڵوێست وه‌رگرن.بانگهێشتكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس، دواتر بۆ به‌رلین، له‌ ڕاستیدا گورزێكی دیپلۆماسی بوو به‌ر سیاسه‌تكانی عه‌بادی كه‌وت، چونكه‌ عه‌بادی نه‌یتوانی هه‌رێم له‌ هه‌ر كارایییه‌كی دیپلۆماسی دابماڵێت و،‌ نه‌یتوانی هه‌رێم له‌ ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ دابڕێنێت.16ی ئۆكتۆبه‌ر قۆناعێكی نوێ و فۆرمێكی نوێی په‌یوه‌ست به‌ ململانێكانی هه‌ولێر و به‌غدای هینایه‌ كایه‌وه‌. له‌و ململانێ‌ نوێیه‌دا، كاراكته‌رێك ده‌یه‌وێ به‌ سیاسه‌ت هه‌ولێر بكات به‌ "پاشكۆی" خۆی، وه‌لێ له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، كاراكته‌رێكی دیكه‌، ده‌یه‌وێ به‌ دیپلۆماسییه‌ت هه‌ولێر وه‌ك "ناوه‌ندێكی بڕیار" بهێڵێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه،‌ سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی به‌رامبه‌ر به‌ دیپلۆماسییه‌تی نێچیرڤان بارزانی هه‌رچه‌ند تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌خایه‌نێت و درێژه‌ ده‌كێشێت، وه‌لێ دواجار شكست ده‌هێنێت، چونكه‌ بنه‌ماكانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ ناده‌ستوورین؛ بۆیه‌ ناتوانن ئامانجه‌كان بپێكن. ته‌نانه‌ت نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ ئه‌كته‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕێگه‌ ناده‌ن عه‌بادی هه‌رێمی كوردستان بنكۆڵ بكات. ئه‌گه‌رچی تا ئێسته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی وه‌رنه‌گرتووه‌، وه‌لێ دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌ توند ده‌بێت، چونكه‌ به ‌لای ئه‌وانه‌وه‌ چیتر نابێت هه‌رێمی كوردستان جه‌نگی "پڕوپاگەنده‌ی هه‌ڵبژرادن"ی له ‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ پێ بكرێت.

نەتەوەیی كورد ، لەو كاتەوە خەباتی لە پێناو مافەرەاكانی كردووە ،هیچ كات باوەری بە شەرٍو توند و تیژی نەبووە و بە ناچاریی شەرٍی كردووە لە پێناو ئەوەی كۆتایی بە شەرٍ بێ‌ و داگیركەران لەو راستییە تێبگەن كە دەبێ‌ خاك و ماف داگیراوان بگەرێتەوە .بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هیچ كاتێك ئامادەنەبووە تەعەدا لە هیچ كەس و لایەن و هێزێك بكات وە تەعەداشی لە هیچ هێز و لایەنێك قەبول نەكردووە، لە دواهەمین داستانیشدا لە پردێ و زومار و سحێلا و تلسقۆف ئەم راستیەیە سەڵمێنرا، كە جگە لەوەی داستانەكە ئیلهام بەخشی بەرخودانی پێشمەرگە بوو وانەیەكی گرنگیش بوو بۆ بەغدا كە چۆن پێشمەرگە شكستی بە هێرشی میلیشیا عێراقیەكان هێناو دەریشی خست ئەگەر خیانەت و پیلان نەبوایە ئەستەم بوو كەركووك و ناوچەكانی تری كوردستانی جارێكی تر داگیربكرێنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا سەركردایەتی سیاسی كوردستان هەموو كات ویستوویەتی لە رێگای ئاشتی و لە چوارچێوەی دەستووردا كێشەكان چارەسەر بكرێن كە گۆرانكاریەكانی چەند رۆژی رابردوو لە سیاسەتی حكوومەتی بەغدا جێگای دلخۆشین و دیبلۆماسیەتی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی سەلماند كە لەژێر ڕۆشنایی ئەم گۆرانكاریانە پێویستە دەسەلاتدارانی عێراق چاك لەوە تێ بگەن، كە كێشەی گەلی كوردستان كێشەی نەتەوەیی و دەستوری و خاكە كە ئەمەش سادەترین مافی هەر مرۆڤێكە بۆیە نابێت وا بیربكەنەوە كە بە كردنەوەی فڕۆكەخانە و ناردنی برێك مووچە و بوودجە ئیدی تەواو هیچ كێشەیەكمان نەماوە، چونكە تا كێشەی نەتەوەییمان چارەسەر نەكرێت ئەوا كێشەی كورد چارەسەر نابێت كە حەقە بە جددیش بیر لەو مەسەلەیە بكرێتەوە هەول بدرێت لەسەر بنەمایەكی راست و دروست لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا سەرجەم كێشەكان چارەسەربكرێن چونكە رابردوو دەریخست بە پێشێڵكردنی دەستوور نەتوانرا گرفتەكانی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەربكرێن، بۆیە دەبێت فەرهەنگی ئینكاری تاكی كورد و پەراوێزخستنی مافەكانمان كۆتای پێ بهێندرێت كە ئەمەیان فەرهەنگێكی شۆڤینیەو میراتی رژێمی لەناوچووی بەعسە كە هەمیشە بروای بە مافی نەتەوەكانی تر نەبووەو كاری لەسەر شكاندنی شكۆی مرۆڤ دەكرد، بۆیە لە سایەیی حیكمەتی سەرۆك مەسعود بارزانی و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خوێنی شەهیدان و خۆراگری خەڵكی كوردستان قۆناغە سەختەكەمان تێپەڕاند و وا كۆتای دێت، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نیە كە ئیدی خەونی دێرینی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی بە كۆتا هاتووە، كە سەدەیەكە لەم پێناوەدا خەبات و قوربانی دەدرێت و ئامانج و ستراتیژیەتی هەموو شۆڕش و ڕاپەڕینەكانیش سەربەخۆیی بووە، وە بینیشمان چۆن لە ٢٥ـی ئەیلوولی رابردوودا زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی، كە ئەمەشیان تاوان و گوناه نەبوو، بەڵكو مافێكی ئاینی و نەتەوەیی و سروشتی خەڵكی كوردستان بوو، راستە بەهۆی چەند هەلومەرجێكی سیاسی و بەتایبەت خیانەتە مێژوویەكەی ١٦ـی ئۆكتۆبەر ئەنجامی ریفراندۆم سركرا، بەڵام گرنگە دوژمنان باش بزانن ئەگەر بە زەبری هێز و رێكاری سەربازی وەڵامی خواستی رەواو دیموكراسیانەمان بدەنەوە، بەڵام ناتوانن بەربەست بۆ پاشگەزبوونەوەمان لە سەربەخۆیی دروست بكەن و بە دڵنییاییەوە خۆراگریمان و ئاشتیخوازیمان و پێداگیرمان لە سەر مافەرەواكامان لە گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان نزیكمان دەكاتەوە .
Top