پارێزگاری لە بەرهەمی خوێنی شەهیدان ،ماندبوونی پێشمەرگە، خۆراگری میللەتی كورد دەكەین
March 28, 2018
وتار و بیروڕا
– هەولێر پێش هەمووشت پایتەختی هەرێمی كوردستانە، ئەم پایتەختە هەموو كورد چاوی لەسەریەتی و ئومێدی پێیەتی، بۆیە هەولێر لە ئێستادا بۆ هەموو كوردستان گرنگە نەك تەنیا هەرێمی كوردستان، ئەم شارە بەحوكمی ئەوەی پایتەختە، دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هەرسێ دامەزراوەی (پەرلەمان و حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری) لەم شارەن، زۆربەی زۆری حزبە سیاسییەكان مەكتەبی سیاسییان لە هەولێرە، بەهۆی ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، چندین كونسڵی وڵاتانیش لەم شارەدا بوونیان هەیە. بۆیە گرنگە پارتیەكان و لایەنە سیاسیەكانیش، پەیامەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی بەهەند وەرگرن، و درك بەو پیلانە مەترسیدارە بكەن كە لەسەرمانە، یەكڕیزی و تەبایی نێوەخۆیی و درووست مامەڵەكردن لە گەڵ گۆڕانكاری و پێشهاتەكان بكەنە ئەولەوییەت لای خۆیان. لەهەمانكاتیشدا دەبێ ئەم كۆنە كەلتوورە فڕێ دەین و لەبەر رقی یەكتر نابێ یەكگوتاری و یەكێتی هەڵوێست و یەكێتی بڕیار رەتبكەینەوە! دەبێ بواری رەخنەگرتن و سڕینەوەی دەستەكەوتەكان لەیەكدی جیاكەینەوە ،هەروەها بۆمان روون بۆوە كاتێ جیهان بەگەورەیی سەیرمان دەكات ئەگەر تەباو یەكڕیزبین..
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی دەوڵەتمەتدار نێچیرڤان بارزانی بە قۆناغێكی بە قۆناغێكی هەستیاردا گوزەری تێپەری ،لەلایەك شەرٍی داعش ، دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی و ئابڵوقەی بەغدا لە سەر هەرێمی كوردستان و ئینجاش لە كۆتاییدا داگیركاری بەغدا و هەروەها قەیرانێكی دروستكراویی هەندێ هێزولایەنی بە ناو كوردستانی و لە ئەساسەدا خزمەتكاری نەیارانی كورد بۆ تێكدان و روخاندنی ئەزموونی كوردستان . ھەندێك حزب لە حكومەت كشانەوە تا لە نزیك بوونەوەی ھەلبژاردن واتە ئەم كاتەی ئێستا تێیداین وەكو ١٧ شوبات ھەندێك ئاژاوە بنێنەوە و ھەسپی خویان تاو بدەن لەسەر مافە ڕەواكانی موچەخورانی ھەرێم، ئەوان نەیانزانی لەم كاتەدا حكومەت خوی بڕیار دەدات كە دۆخی موچەخوران باشتر بكات و شتێك نامێنێت بۆخویان موزایەدەی پێوە بكەن بوویە دوای ئەوەی كە سەرۆكی حكومەت گوتی دۆخی ھەرێم باشتر دەبێت ئەو لایەنانە دركیان بەوە كرد كە حكومەت شتێك دەكات لەبەرژەوەندی ئەوان دا نیە بوویە باشترین ڕێگا بۆ ھێنانەوەی پشێوی بۆ ناوخوی ھەرێم و قوزتنەوەی ئەو داواكاریانەی موچەخورانی ھەرێمە بەتایبەتی توێژی ماموستایان، چونكە دەمێكە كار لەسەر ئەو توێژە دەكەن ئەوە نیە كە كەس ئاگادار نەبێت كە ئەو لایەنانە خەریكی چین و چیان مەبەستە؟ وورد و درشتی كوبونەوە داخراوەكان ھەیە .مۆچەخوران داوای مافی خویان دەكەن تۆش لەپەنای ئەو داوا ڕەوایەدا دێی وەك قورمیشکراوێک ووشەی برۆخێ بەكاردێنی، بەھەموو ئەقلتان لێكی نادەنەوە چون داوای لەناوچوونی كەسێك یان دەسەلاتێك بكەیت و لەھەمان كاتیش دا داوای ماف لەو كەس و دەسەڵاتە بكەیت؟ ئەمە لە كوێی ئەم سەر زەمینە بووە و دەبێت؟تۆ كە ئۆپوزوسیون بوویت ھیچت پێنەكرا ھاتیە ناو دەسەڵات ھیچت پێنەكرا، بەتەمای لەپەنای موچەخوران شتێك بكەیت؟ وەی نەتبینی.خەلك ھان دەدەیت كادر و لایەنگر ئامادە دەكەیت لەناو خۆپێشاندانەكانی ماموستایان و مۆچەخوران ھەرچی سوكایەتیە بە دەزگا ئەمنیەكان و خاك و وڵات بكەیت وا دەزانیت شتێك بەدەست دێنی؟ ئەمجارەش دەڵێمەوە وەی نەتبینی؟ ھەروەك چون ئەوانەی پێش تۆش نەیان بینی.بۆیە ئەوانەی ئەمرٍۆ لە ژێر ناوی خۆپیشاندان دروشمی بروخێت و قسەی بریقەدار و چەواشەكاری دەكەن لە بنەرٍەتدا تەنیا بۆ موزایدەی سیاسی و كۆككردنەوەی دەنگ هاتوون و هیچ دەسكەوت و شانازییەكیان بۆ میللەتی كورد تۆمار نەكردووە .
سەرۆك بارزانی پێشمەرگە سەركردەیەكی بوێر و ئازا و خاوەن بڕیاری خۆیەتی، بە پڕۆسەی ڕیفراندۆم سەلماندی كە سەر بەخۆیە لەبڕیار و ئیرادەی سیاسیی و سیاسەتی جەنابیان تەنها لە خزمەتی گەلەكەی خۆیدابووە، سەرەڕای ئەو ئاستەنگە زۆرانەی لەبەرامبەری هەبوو، ئەوەتا ئێستا بارزانی لە سەرۆكی هەرێمەوە وەكوو مەرجەعێكی باڵای سیاسی و نیشتمانی بۆ هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان سەیر دەكرێت، داگیركەران و نەیارانی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان ساڵانێكی زۆر هەوڵیانداوە و بەردەوامن بە هەر پیلان ومەرامێك بێ رێگری بكەن لە گەیشتنی خەڵكی كوردستان بە ئامانجی گەورەكەی كە بە دەوڵەتبوونی كوردستانە. هەر وەك چۆن بینیمان دوای ئەوەی لە هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی ئەزموونی كوردستان بە ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون و داكۆكیكردن لە مافی خەڵك و دواتریش هاوپەیمانی لەگەڵ دوژمن بۆ برینی بودجەی كوردستان و بە تایبەت پێشمەرگە زەمینەسازیان دەكرد بۆ لێدانی پێگەی كورد، وەك ئەوەی هەستیان كرد بێ كە درەنگ یا زوو سەرۆك بارزانی بریار لە سەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەدات. بۆیە هەموو ئەو لوغم و پیلانانەی كە دژی ئامانجەكانی سەرۆك بارزانی چێنرابوو ، لەو كاتەوە دەستی پێكردووە كە سەرۆك بارزانی پرۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی كرد بە هەنگاوی كردەیی، بۆیە ئەو لایەنە دەرەكییانەی وەك ئێران و توركیا نایانەوێت سووریا و عێراق دابەش بێت و دەوڵەتی كوردستان دروست بێت، ئەو لایەنەی گوێڕایەڵی خۆیانە پشتگیری و ئاراستەی دەكەن، تاوەكو پرۆژەی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت پەك بخەن، یان لایەنی كەم بۆ ماوەیەك رایبگرێت، لەلایەكی دیكەوە هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پشتیوانیی دۆستەكانمان بۆ كوردستان ساردبكەنەوە و بەو جۆرە ئەو شكۆ و پێگەی ئێستا لە سایەی سەرۆك بارزانی بۆ كوردستان دروست بووە، بیگۆڕن بۆ ئەوەی دۆستەكانمان بڵێن: كورد ناتوانێت حوكمڕانیی خۆی بكات، یان بڵێن: كورد یەكڕیز و یەكگرتوو نیین و خۆیان لە ناوخۆدا بەردەوام شەڕی یەكتری دەكەن و شایستەی ئەوە نین پشتگیرییان بكەین و ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان. بەڵام ئێمە قەناعەتمان بە جەنابی سەرۆك هەیە و دڵنیاین كەبە شێوەیەكی زۆر حەكیمانە چارەسەری ئەم بارودۆخە دەكات، ئەگەر ئەم هەوڵە تێكدەرانەش بۆ ماوەیەكی زۆر كورت ئامانجی خەڵكی كوردستان خاو بكاتەوە.